Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:45

بۆ دۆگڵاس سلێمان و فرانک به‌یکه‌ر

 ( ئه‌مڕۆ وه‌كو دوێنێ نییه‌ ، سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ ) گوزارشت له ‌دوو قۆناغی گرنگی سیاسیی و مێژوویی و سه‌ربازی ده‌كات
100%

20 ئۆكتۆبه‌ری 2017ی  День Победы  كوردستان 


پردێ  سحێلا ، ئه‌و دوو ناوه‌ن له‌ بۆته‌ی یه‌ك ناونیشانن، له‌رۆژی مێژووی 20 ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 دا ، چیرۆكی تۆڵه‌ و سه‌ركه‌وتنی مه‌زنن به‌سه‌رداگیركاری و وێرانكردنی توزخورماتوو وكه‌ر‌كوك ، له‌هه‌مانكاتدا (پردێ سحێلا )،  هه‌مان ناونیشانن، داستانی مانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كوردو گه‌لی كوردستانن له‌به‌رامبه‌رهێرشی تۆكمه‌ومه‌حكه‌م وگه‌له‌كۆمه‌كی پلان و نه‌خشه‌ بۆدارێژراوی ناوچه‌كه‌، به‌ڕه‌هه‌ندی  هه‌رێمایه‌تی و جیهانییه‌وه‌ .

كه‌ له‌ باگڕاوه‌ندنی رووداوه‌كه‌ وورده‌بینه‌وه‌ له‌دیدی مێژوو ومانۆرو رێككه‌وتنی  سیاسیانه‌ی ژێراوژێره‌وه‌ سه‌یری ده‌كه‌ین  ئه‌وجا له‌مه‌ترسی و مه‌زنێتی پلان ونه‌خشه ‌و گه‌له‌ كۆمه‌كییه‌كه‌ باشترتێده‌گه‌ینوئه‌و كه‌ین وبه‌ینه‌ی له‌ودیووی هێرشه‌كانی سوپای عێراق وحه‌شدی شه‌عبی و به‌شداری كارای مه‌یدانی سوپای پاسداران و حزب لله‌ی لبنانی خۆیان دال و مه‌دلوولن ، مانا وواتای قوڵی هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌كان ده‌سه‌لمێنن .

 له‌كاتێكدا  ئه‌نقه‌ره‌ بێده‌نگی به‌مانای رازی بوونی هه‌ڵبژاردبوو ، به‌ریتانیا و ئه‌مریكاش له‌ رێگای بایلۆزه‌كانییه‌وه‌ دۆگڵاس سلێمان و فرانك بیكه‌ر وه‌ك دووپیره‌  گوڕگه‌كه‌ی به‌غدا بادانه‌وه‌یان له‌هه‌ڵوێست و به‌ڵێندا به‌رامبه‌ربه‌گه‌لی كوردستان و سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌روه‌ك  هه‌ڵوێستی مامۆستاكه‌یان بێریت  مه‌كگۆرك نیشان دا  .

 له‌م نێوه‌نده‌دا  باشتر له‌ماناو واتای قوڵ و ڕه‌هه‌نده‌كانی سه‌ركه‌وتنی راستییه‌كان وهێزو توانای له‌بن نه‌هاتووی به‌رخودان و خۆنه‌چه‌ماندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی ، نه‌ته‌وه‌یێك تێده‌گه‌ین  كاتێ سه‌رۆك بارزانی به‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌:

 ( ئه‌مڕۆ وه‌كو دوێنێ نییه‌ ، سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ )گوزارشت له‌دوو قۆناغی گرنگی سیاسیی ومێژوویی وسه‌ربازی ده‌كات .ئه‌و دوو قۆناغه‌ش پۆست 16 ی ئۆكتۆبه‌رو پۆست 20ی ئۆكتۆبه‌ره‌ .

 20ی ئۆكتۆبه‌ری  پردێ - سحێلا چیرۆكی تۆڵه‌ وسه‌ركه‌تنی مه‌زنن به‌سه‌ر   داگیركاری تووزخورماتوو وكه‌ركووك و ئه‌وه‌  ده‌سه‌ڵمێنێ وئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ :-

 ( كل شی الا كركوك )  وه‌ڵامه‌ بۆ دوێنێی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری به‌غدای عه‌بادی و شكاندنی ته‌لیسمی گه‌له‌كۆمه‌كی(  به‌غدا ، تاران ، ئه‌نقه‌ره‌ ، لندن ، واشنتۆن ) كه‌ مه‌رامیان دوای كه‌ركوك ، داگیركردنی هه‌ولێرو سه‌ری بڵندو زاخۆو پیشخابوور بوو،كه‌ له‌پردێ و سحێلا سه‌ریان دا له‌به‌ردی ئه‌لحه‌دی پێشمه‌رگه‌ی داعش به‌زێن ئالێره‌دایه‌ پردێ سحێلا ده‌بنه‌وه‌ به‌داستانی مانه‌وه‌و به‌هێزبوون ، داستانی مانه‌وه‌و سارێژكردنی برینی كه‌لێین و لێكترازانه‌كانی 16 ی ئۆكتۆبه‌ری كه‌ركوك ، ئا ڵێره‌دایه‌  (پردێ سحێلا ) ده‌بێتهمانای دره‌وشاوه‌ی نێوه‌دێری دووه‌می ده‌سته‌واژه‌ سیاسییه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی ( سبه‌ینێش وه‌ك دوێنێ نابێ ) .

به‌رێزان بایلۆزان دۆگڵاس سلێمان ، فرانك بیكه‌ر ، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وسا ، گه‌ر یاده‌وه‌ریتان هاریكار بێت ، ده‌بێ بێته‌وه‌ بیرتان ..؟ ئه‌وێ رۆژێی نێو ژووری سه‌ربازی - غورفه‌ی عه‌ملیاتی سه‌ربازی سه‌رۆك بارزانی هه‌ر له‌سحێلا  چه‌ند مانگێ به‌ر له‌ ریفراندۆمه‌ مه‌زنه‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان   شرۆڤه‌ی ( نه‌خشه‌ رێگا) ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا بۆبێریت مه‌كگۆرك ویانی  كۆڤیچی نماینده‌ی ئه‌وسای یۆنامی له‌عێراق نه‌ ده‌ كرد ..؟ و ئاینده‌ی كوردستانی دوای 100 ساڵی نه‌خشه‌ی سایكس -  پیكۆ وكوردستانی دوای نه‌مانی داعش ومه‌ترسی پێشێلی به‌رده‌وامی به‌غدای بۆ بابه‌ته‌گرنگه‌كانی نێوده‌ستووری عێراقی سه‌رده‌می پۆڵ بریمه‌ر له‌به‌رامبه‌ر گه‌لی كوردستانی  بۆ رون نه‌ده‌كردنه‌وه‌.. ؟

وا پێده‌چێ ئه‌وێ رۆژێ ئه‌وان كه‌له‌ ڕه‌ق بووبووبن و بۆهه‌رمه‌به‌ست ومه‌رامێ بووبێ نه‌یاده‌ویست ‌ ماناو ئاماژه‌كانی بارزانی وه‌ربگرن و تێبگه‌ن تا پێ بگه‌ن .

ئه‌وان پێ نه‌گه‌یشتن ،چونكه‌ تێنه‌گه‌یشتن ، بۆیه‌ به‌رله‌ ئێوه‌، بنه‌ وبارگه‌وبزگووڕی   خۆیان پێچایه‌وه‌ .

ئه‌وان بێریت مه‌كگۆرك ،یانی كۆڤیچ ، دواترئێوه‌ دوگڵاس سلێمان ،فرانك بیكه‌ر ،حه‌یده‌ری عه‌بادی له‌دوای 20ی ئۆكتۆبه‌ر، داستان وچیرۆكی راسته‌قینه‌وكاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی مه‌زنی قاره‌مانه‌نه‌ی پێشمه‌رگه‌ی پردێ- سحێلا ، نه‌وه‌ك وه‌ك كاره‌كته‌ری  سیناریۆی فلیمی ئینیمه‌یشنی به‌رهه‌مداری هۆلیوده‌كانی ئێوه‌، ئێوه‌ جگه‌ له‌یاده‌وه‌ری تاڵ وبێوه‌فایی ،  چیتربه‌ بنه‌ وبارگه‌وبزگووڕی  به‌جێماوتانه‌وه‌ دیاره‌ ، تا بگوترێ ئۆغرتان خێر...؟

به‌رێزان دوگڵاس سلێمان ، فرانك بیكه‌ر..

 ئێوه‌ باشتر ئاگادارن ، رووسه‌كان و هاوپه‌یمانانی به‌ره‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهان

 )  یه‌ ، رۆژی یا جه‌ژنی سه‌ركه‌وتنی День Победы رۆژی سه‌ركه‌وتنیان ( مه‌زنییانه‌ ‌، ( دێن په‌بێده‌- رۆژی سه‌ركه‌وتن ) یانه‌ . لێره‌ش له‌كوردستان دێن په‌پێده‌ - جه‌ژن و رۆژی سه‌ركه‌وتنی كوردستان ، رۆژی 20ی ئۆكتۆبه‌ره‌ .

دوای سێ ساڵ له‌سه‌ركه‌وتنی مه‌زنمان له‌ پردێ سحێلا، ئێستایش ده‌ڵێین :

:- ئه‌مرۆهه‌ر دوێنێ نییه‌ و سبه‌ینێمان باشتروئاینده‌شمان باشترین و به‌هێزترینه‌ .

مان باش  ДеньПобеды

  

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.