Erbil 21°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:42

سێ‌ ساڵ تێپەڕین و سەرکەوتن بە سەر گەورەترین پیلانگێری و گەڕانەوەی ئومێد ..

له‌و رۆژه‌دا خیانەتكاران و خاكفرۆشانیش شەرمەزار و نائومێد دەرچوون
100%

رێبوار حەمەلاو شوانی
سێ‌ ساڵ بە سەر گەلەكۆمەكی و پیلانگێری سڕینەوەی قەوارەی دەستووری هەرێمی كوردستان دا تێدەپەڕێت ، كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان  توانییان لە رۆژی 20/10/2017 وانەیەكی وەها لووت شكێنن و داگیربەزێن بدەنە داگیركەران و ناحەزانی كورد وكوردستان كە بۆ هەتا هەتایە لە بیری شۆڤێنی و تایفەفەرگەرییان لە بیر ڕەش نەبێتەوە .
گەلی كوردستان لەكاتێكدا، سەركەوتنی گەورە و مێژوویی لە جەنگی جیهانی تیرۆر بەدەستهێناو و هاوكاری هێزەكانی عێراقی كرد بۆ رزگاركردنی موسڵ و چەند ناوچەیەكی تر و ئینجا بە هۆی  گوشار بەردەوامەكانی دەسەڵاتدارانی ئەو كاتەی بەغدا گەل و هەرێمی كوردستانیان سزای دارایی دەدا ، ئەوا  سەركەوتنێكی تریش یان خستە سەر خەرمانی دەستكەوتە شانازییەكانیان ئەویش ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو بە بەڵێ‌  بە رێژەی 92.7% لەسەدا كە لە مێژوو دیموكراسی ناوچەكەدا  بێ‌ وێنە بوو .
خاڵی پێچه‌وانه‌ و ڕێگری له‌ هێرشی میلیشیاكان له‌ سنووری مه‌خموور و سحێلان كه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌و میلیشیایانه‌ كوژران.ئێواره‌ی 20ـی تشرینی یه‌كه‌م، شه‌ڕ گه‌یشته‌ لووتكه‌ و سوپای عێراق و میلیشیاكان به‌هه‌موو هێزیان هێرشیان ده‌هێنا، پێشمه‌رگه‌یش به‌رده‌وام بوو له‌ ڕێگریكردن له‌ سوپای عێراق كه‌ به‌نیاز بوو له‌ قۆڵی قوشته‌په‌ به‌ره‌و هه‌ولێر بێت، ئه‌وه‌بوو توانرا تانكێكی جۆری ئه‌برامز ئێم وه‌ن تێكبشكێنن، ئه‌وه‌ش بوو به‌ ده‌ستپێكی خاڵی پێچه‌وانه‌ و ڕێگری له‌ هێرشی میلیشیاكان له‌ سنووری مه‌خموور و سحێلان كه‌ به‌ ده‌یان كه‌س له‌و میلیشیایانه‌ كوژران.
بەڵام دیار بوو كە دوژمنان وداگیركەران بەردەوام لە ماوەی رابردوو، بەردەوام كاریان لە سەر پیلانگێری و لاوازكردنی پێگەی گەلی كورد و قەوارە دەستوورییەكەی كردبوو ، بەڵام  ریفراندۆمی سەربەخۆییان كردە پاساوێك تا بە خیانەتێكی نێو خۆیی تاقمێك لە یەكێتی و ئینجا گڵۆپی سەوزی دەرەكی و جوڵاندنی تانك و جبەخانە ، سەڕەتا كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی تریان داگیركرد و وئینجا بە سەدان تانك و ئامێری پێشكەوتوویی سەربازی   بەرەو  هەولێری كوردستان پەڵامارەكانیان دەستی پێكرد جگە لە شەهیدكردن و بەتاڵانبردنی سەروماڵی كوردستانیان .
ئەگەر چی ئەو خیانەتكاری وپیلانگێرییە لە مێژوودا بێ‌ وێنە بوو, نیگەرانی و بێ‌ ئومێدییەكی زۆری لە نێو هەموو كوردێكی نیشتیمانپەوەر دروستكرد ، بەڵام  هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، پەیمانی جەنگی كوردستان یان نەمانیان بە كورد و كوردستان دا ، هەر ئەوەش بوو رۆژی 20/10/2017  بە شێوەیەكی توند و بروسك ئاسا ، بوونە قەڵغانی پاراستنی خاكی نیشتیمان و وانەیەكی وەها بە داگیركەران درا  كە ناچاركران سەر شۆڕ وریسوا بەرەو دواوە بكشێنەوە و تێكشكانێك لە مێژوودا بێ‌ وێنە بوو .
بۆیە، ئەو بەرگرییە قارەمانیی و جەنگە هەشت كاتژمێرییە و سەركەوتنە گەورەیە،  وایكرد كە جارێكی  هاوسەنگی سەربازی و سیاسی، دیپلۆماسی  لە نێوان  هێزەكانی پارێزگاری نیشتیمان و  داگیركەر و پیلانگێران بگۆرێت . لەو ماوەیەدا ، نەك تەنها  ریسوا بوون بەڵكو شێرە بەفرین و لە خۆباییەكانیان پووكایەوە ، خیانەتكاران و خاكفرۆشانیش شەرمەزار و نائومێد دەرچوون .
ئەو سەركەوتن و نەبەردییە گەوریە، بوو هۆی پاراستنی پایتەخت و قەوارەید ەستووری هەرێمی كوردستان و بێ‌ ئومێدی و شكستی زیاتر خیانەتكار و داگیركەران و هەروەها بەهێزبوونەوەی  گەلی كورد لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و سەربازی . بۆیە، ئەو بەرگرییە قارەمانانەی پردێ‌  و مەحموودیە، زوممار و  مەخموور ، مێژووییەكی پر سەروەر و سەركەوتنی تر بۆ گەلی كورد و شكستێكی تر گەورە بۆ  داگیركەران وریسواییەكی ترە بە نێو تەوێڵی داگیررانەوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.