Erbil 22°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 16:07

حکومەتێکی رژد بەرەو ئایندەیەکی گەش.. 

زۆرجاران هەوڵی رێگریكردن و دروستكردنی كۆسپ دەكرێت و لە رێگەی پروپاگەندە و چەواشەكارییەوە هەوڵی بەڵارێدا بردنی ئەو هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییە لە بواری چاكسازی....
100%

گۆرانكارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان چ لە بواری سیاسی، ئابووری و تەندروستی لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو، چ بە شێوەیەكی راستەوخۆ یا ناراستەوخۆ كاریگەرییان لە سەر هەرێمی كوردستان وەك ناوچەیەكی ستراتیژی لە رووی سیاسی، دیپلۆماسی و ئابووری جێهێشتووە و بەدەر نەبووە لەو رووداو و پێشهاتانەی دەورەبەری ، بەڵام بە هۆی گرتنەبەری مامەڵەیەكی ژیرانە و راگرتنی باڵانس لە نێو هەموو ئەو گۆرانكاریانە توانیوێتی پێگە و سەنگی خۆی و سەقامگیری و ئاشتی بپارێزێت بە تایبەت لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و دەوروبەری
 . هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەكی دەستووری كە خاوەن حكومەتێكی متمانەپێكراوە و رێگەپێدراویی گەلی كوردستانە، لە ماوەی كابینەكانی رابردوویی توانیوێتی رۆڵ و كاریگەری باشی لە گشت بوارەكانی گەشەسەندنی ئابووری و ئاوەدانی ببینێت و ئینجا رووبەرووی كێشە و كۆسپەكانی بەردەمی ببێتەوە و لەگەڵ بەردەوامی گەمارۆ و گوشارەكانی بەغدا لە رووی جێبەجێنەكردنی مافەدەستوورییەكانی لە بواری بودجە و مووچە و ماددەی 140ی كەركووك و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان

 . خالێكی گرنگ و بنەرٍەتی هەنگاوەكانی حكومەتی كوردستان ، پرۆسەی چاكسازییە ، كە چەند ساڵێكە بە هۆی بوونی رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و عێراق و نێوخۆیی نەتوانراوە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و ئەوەی لە ئێستەدا بۆتە ، جێگەی هیوای گەلەكەمان كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بەرێز مەسروور بارزانی كە دڵنییایی زۆر هەیە كە گۆرانكاریی گەورە و ڕیشەیی لە پێاو كوردستانێكی بەهێز كە دروشمی سەڕەكییە ئەنجام بدات

. رژدبوونی حكومەتی كوردستان ، لە گشت ئاستەكان و سەرجەم ئۆرگان و شوێنەكان و بە شێوەیەكی زۆر وردبینانە ئەو هەنگاوانە چوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە و زۆر بەوردی مامەڵە لە پرۆسەی چاكسازی و پاكسازی لەگەڵ ئۆرگان و تۆمەتباران دەكرێت و ئەو هەنگاوە چاكسازییانەی سەرۆك وەزیران ئەگەر چی هەنگاو بەهەنگاو لە سەرخۆن بەڵام قۆناغی باش و گرنگی بڕییوە

 . سەڕەرای ئەوەی ئەو هەنگاوانەی حكومەتی كوردستان رژدن بەڵام نارەزایی زۆرێك لە كەس ولایەنەكانی لێكەوتۆتەوە و زۆرجاران هەوڵی رێگریكردن و دروستكردنی كۆسپ دەكرێت و لە رێگەی پروپاگەندە و چەواشەكارییەوە هەوڵی بەڵارێدا بردنی ئەو هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییە لە بواری چاكسازی و پاكسازی دەدرێت ، ئەمەش ئاماژەیەكی روون و ئاشكران بۆ سەركەوتن و پێشكەوتنی ئەم هەنگاوانەی سەرۆكایەتی حكومەتی كوردستان

 . سەرەرایی ئەوەی ناوچەكە، جیهان و كوردستانیش بە تایبەتی بە باردۆخێكی سەخت لە رووی ئابوورییەوە، گوزەر دەكات بەڵام جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوانە متمانەی زۆر لە نێوان حكومەت و كوردستانیان دروست دەكات و لەلایەكی تریشەوە هەنگاوەكانی چاكسازی دەبێتە هۆی گەشەسەندنی ئابووری كوردستان و گەرٍانەوەی داهاتی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت . بۆ قۆناغی ئێستای هەرێمی كوردستان گرنگە ، كە هەمووان پشتیوانی هەنگاوە كردییەكانی حكومەتی كوردستان بن لە رووی چاكسازی وئابوورییەوە و بەدڵییاییەوە ، ئەو قۆناغەش بە سەركەوتوویی دەرباز دەكەین بەرەو كوردستانێكی پێشكەوتوو وبەهێزتر .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.