سەردانی هەرێمی كوردستان بۆ وڵاتی كوێت ،لەلایەك نوێكردنەوە و پتەوەكردنەوە پەیوەندییە دێریینەكان و لەلایەكی ترش نیشانەی پێگەی جیوستراتیژی و سیاسی وبایەخی وڵاتانی كەنەداو بە كوردستان و سەركردایەتییەكەی بە هۆی مامەڵەكردنێكی ژیرانە لەگەڵ رووداو پێشهاتەكانە ناوچەكە و عێراق بە تایبەت لە سەر پرسە سیاسی و هەستیارەكاندا.
هەرێمی كوردستان بە هۆی ئەو پێگە جوگرافیایی گرنگەی كە لە سەر ئاستی ناوچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست هەیەتی ، هەروەها بۆ گرتنە بەری سیاسەت و دیپلۆماسییەتێكی حەكمیانە و راگرتنی هاوكێشەكان لە نێو گێژاویی ئاڵۆزی و مڵمڵانێیەكان توانیوێتی ببێتە جێگەی بایەخ و گرنگیدانی وڵاتانی هەرێمی و جیهان ..
بە تایبەت لە سەر ئاستی وڵاتانی كەنەدا و عەرەبی ئاستی پەیوەندییەكانی بە شێوەیەكی ئاست بەرز و گرنگ پەرە پێداوە و بەتایبەت لەكاتی كێشە و ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە و عێراق هەرێمی كوردستان باوەشی بۆ سەدان هەزار پەنابەر لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق و ناوچەكە كردەوە و رێگریكردن لە گیانلەدەستدانی هۆز و تایفە جۆراوجۆرە سوننەكان ، هەر ئەوەش وایكرد ، كە وڵاتانی عەرەبی بەتایبەت كوێت و ئۆردۆن و میسر وئیمارات زیاتر پەرە بە پەیوەندییەسیاسی و دیپلۆماسییەكان بدەن و لە رووی ئابووریی و بازرگانیشەوە ئەمرۆ چەندین كۆمپانیایی گەورە ی وڵاتانی عەرەبی بە تایبەت كوێت سەرمایە گوزاریان لە هەرێمی كوردستان كردووە .
ئەوەی جێی ئاماژە پێدانە ، ئەوەیە كە ، له دێرزه‌مانه‌وه پێوه‌ندییه‌كی به‌هێز گه‌لی كوێت به خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێته‌وه، له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و جه‌ماوه‌ریش كوێت گرنگییه‌كی گه‌وره به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و پێشتر ئاڵوگۆڕیی سه‌ردانی كه‌سایه‌تییه‌كانی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان و كوێت بۆ لای یه‌كتر هه‌بووه، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش نموونه‌ی زۆر هه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و لێك نزیكییه و بوونی خاڵی هاوبه‌ش له نێوانیان كه دیارترینیان هه‌ردوولا له سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی سه‌دام له عێراق كه‌وتبووینه ژێر سته‌می رژێمی به‌عس كه خۆی له داگیركردنی كوێت و هێرشه‌كانی رژێم بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نواند، تا ئێسته‌یش كاریگه‌رییه‌كانی به‌سه‌ر هه‌ردوولاوه دیاره. رووی دیپلۆماسیی كوێت له هه‌رێمی كوردستان، بۆیه له رێی ئه‌و ده‌روازه دیپلۆماسییه‌وه هه‌وڵمان دا بۆ پته‌وكردن و چه‌سپاندنی ئه‌و به‌هایانه‌ی ده‌وڵه‌تی كوێت له رابردوو و ئێسته‌یش له ئه‌نجامدانی كاری مرۆیی پێڕه‌ویان ده‌كات و هه‌رێمی كوردستان پشكی تیایدا هه‌بووه. ئه‌و ره‌وته‌ش جێبه‌جێ نه‌ده‌بوو به‌بێ بوونی پێوه‌ندیی پته‌وی دیپلۆماسی كه كوێت و عێراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی كۆ ده‌كرده‌وه، ئه‌وه نیشانه‌ی پێگه‌ی گه‌وره‌ی هه‌رێمی كوردستانه.
پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان هەر لە ساڵی 1991 هەنگاو بە هەنگاو دەستیان پێكرد و لە دوای رووخانی رژێمی بەعس لە 2003 ئەو پەیوەندییانە چوونە بوارێكی پێشكەوتوو و گەشەسەندوو و كە ئەمرۆ وایانكردووە كە پەیوەندییەكان لە بواری دیپلۆماسی و بازرگانی پەرەسەندن و گەشەسەندنێكی زۆر بەخۆیەوە ببنێت ـ بەتایبەت لە بواری فریاگوزاری و هاوكاری پەنابەران لە ماوەی شەرٍی تیرۆر كە هەرێمی كوردستان پەناگەی زیاتر لە دوو ملیۆن پەنابەر بوو .. وڵاتی كوێت ، پەیوەندییەكی مێژوویی لەگەڵ گەلی كورد هەیە ، هەر لە شۆرٍشی مەزنی ئەیلوول و ئینجا سێ دەیە حكومرانی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكی سەرۆك بارزانی لەگەڵ میری كۆچكردووە هۆكاری بەردەوامی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكان تا بە ئەمڕۆیی سەردانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان .