ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و بەدەسهێنانی مافی دەوڵەتبوون بۆ ئێمەی كورد ، لە ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست نەك هەر مافێكی رەوایە ، بەڵكو زۆر لەوە زیاتریش باج و قوربانی گەورەمان بەخشیووە تا خاوەنی چەند دەوڵەتیش بین .شۆڕشە یەك لەدوای یەكەكان گەواهیدەری ئەو زۆرداریییانە كە لە لایەن ولاتانی داگیركەری كوردستان دژ بە نەتەوەیی كورد كە گەلێكە بە هەموو پێوەرەكان خاوەن رٍەسەنایەتیی خۆیەتی ئەنجامداراوە . بۆیە پاش سەد ساڵ لە ڕێكەوتن نامەی سایكس بیكۆ، كورد توانی بە یەك ڕێزی نەتەوی بڕیار لە جارەنوسی خۆی بدات‌و داوای مافی خۆی وەك هەر نەتەوەیەك بگەیەنێت بە تەواوی جیهان.
كاتێك گەلی كورد ، دوای دەیان ستەمكاری رژێمە یەك لەدوای یەكەكان نەمانی هیچ رێگەیەك هەر خەباتی رەوایی چەكداری كە ئامانجەكەی داگیركاری و شەڕی نەتەوەكان نەبوو بەڵكو لە پێناو نەهێشتنی شەڕ و گەڕانەوەی ئاشتی بوو و ئینجا هەموو رێگەكانی گفتگۆ لە بریارێكی گرنگ و مێژوویی‌دا لە رۆژی 25/9/2017 بریاری ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی وەك ماف و پەیامێكی زوڵاڵی كە لە پێناو سەربەستی خاك و شكۆیی خوێن و گیانی بەخشیووە و دەبەخشێ .
ئێمەی گەلی كورد و دوای هەموو ئەو تاوانانە بەرانبەر بە گەلەكەمان توانیمان به خۆڕاگری بمێننه‌وه، ، دوای ئه‌م هه‌موو كه‌وتن و هه‌ستانه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌ك خه‌ون بهسهربهخویهوه ده‌بنی وه بریاردا خۆی خاوه‌نی خۆی بیت وه رۆژی 25/9 /2017 نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌پێوه وتی به‌ڵی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان كه ماڤی ره‌وانی خۆمانه . سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ریفراندۆم به مافێكی ڕه‌وای نه‌ته‌وه‌ی كوردی داده‌نێت، وه خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هه‌موویان وه‌ك یه‌ك پێكه‌وه ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی ده‌ده‌ن، ئاواتی هه‌ر یه‌كێكیان ده‌بێته ئاواتی هاوبه‌شی هه‌مووان وهنابینه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هیچ كه‌س ، بیری سه‌رۆك بارزانی له قه‌واره‌ی سیاسی باشوری كوردستان گه‌وره‌تره جونكهبهههموو جیهانی وت كورد پرس به‌كه‌س ناكات مافی ڕه‌وای خۆمانه ، ئێمه‌ی كورد پیش ریفراندوم ئێمهوێنهیهكی جوانمان پشانی جیهاندا كه بوونه‌ته په‌ناگه‌یه‌كی ئارام بۆ كریستیان و عه‌ره‌ب ئاواره‌كان و سته‌ملێكراوه‌كان كه به‌دوای شوێنێكی ئارام‌دا ده‌گه‌ڕان و په‌نایان بۆ ئیمه هێناوه، چونكه هه‌مووجیهان ئه‌وه به چاوی خۆیان ده‌بین، كه ئێمه چه‌نده به به‌خشنده‌یی پێشوازیمان لی كردون تابحهوینهوهله ئامیزماندا ، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌یه كه‌نه‌ته‌وه‌یه‌كی ئازادی خواز‌و پێشكه‌وتوو خوازین وه له پێناوی ئازادی‌دا ئه‌ژین .
ئەوەی جێگەی هەڵوەستەكردنە ، چەواشەكاری وخۆ گەوجاندنی هەندێك كەس ولایەن بەناو سیاسی و رۆشنبیر‌و كوردە ، كە هەموو ئامانجیان بچووكردنەوەی و كەمكردنەوەی شكۆیی ئەو مافەرەوایە ، كە روون وئاشكرایە، چۆن و لە پێناو چی ئاراستە دەكرێن .چونكە دژایەتیكردنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی دژایەتیكردنی دیموكراسییە، راپرسیش بۆ هەرچی بێت هەر هەنگاوێكی دیموكراسییە و گەڕانەوەیە بۆ ڕای نەتەوە و گەل ، چ جای ئەوەی ریفراندۆمێك بۆسەربەخۆبوون و رزگاربوون لە پاشكۆیەتی دەسەڵاتدارانی عەرەب یان تورك و فارس ئەنجام درابێت و ئەنجام بدرێت، بێ ئاگا لەوەی خراپی گوزەران و ژیان و گەندەڵی و نادادوەری كۆمەڵایەتی و كەموكوڕییەكانی دەسەڵاتی كوردی و…هتد، ئەوانە شتێكن بەگۆڕینی تاكتیكی حوكمڕانی و داڕشتنی پلانی تۆكمە و گوشاری شارستانیانەی جەماوەریی هەر چاك دەبێت و تاسەر بەردەوامی نییە، بەڵام ریفراندۆمی لە پێناو دروستبوونی ناسنامەی تاكی كوردی و گەرٍاندنەوەی ئیرادەی گەل و شكۆداركردنی شكۆی كورد و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی بوو، ئەوەیان شتێكی ترە، مێژژوو گەواهیدەرە كە گەلی كورد‌و خەبات و راپەرین وشۆرشەكانی بە هەوراز و نشێوی سەخت تێپەڕیووە تا بەم وێستگەیە گەیشت، ئەمڕۆی كورد بەرهەمی دەیان داستان و گیانفیدایی و بە خوێنی شەهیدان هاتۆتەدی و دیارترینیان " بەڵێ " بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی بوو بەرێژەی 92.7%.
هەر بۆیە، گەلی كورد وەك هەر نەتەوەیەك ڕۆژێكی هەیە كە بە شانازیەوە باسی دەكات‌و لاپەڕەیەكی لە خەباتی سیاسی‌و نەتەوەیی تۆمار كرد, لە 25ی ئەیلول 2017 پرۆسەی ریفراندۆم وەك خاڵی دەسپێكی سەربەخۆیی ئەنجام دا، ئەوا راستییەكی خاشاهەڵنەگرە كە ، ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئامرازێكی دیموكراسی‌و سیاسی ئاشتیە لە نێو زۆربەی نەتەوەكانی دونیا بۆ پرس گەلێكی سیاسی‌و دەستوری‌و ئیداری پەنای بۆ دەبن و گەلی كوردیش له مێژوودا به‌ئه‌نجامدانی ریفراندۆم بووه خاوه‌نی تاپۆی ره‌شی خۆی وه‌ك كارت و تاپۆیەكی متمانە پێكراو و بەهێز به‌ده‌ستیه‌وه‌یه .سەركەوتنی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە هۆی گەڕانەوەی شكۆ،شوناس وئیرادە بۆ كورد وكوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی بووە هۆی گەڕانەوەی شکۆ،شوناس و ئیرادە بۆ کورد وکوردستان
گەلی كورد وەك هەر نەتەوەیەك ڕۆژێكی هەیە كە بە شانازیەوە باسی دەكات
100%