Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:42

با ناڕەزایەتی خەڵک دوربخرێتەوە لە ئەجیندای سیاسی

قەوارەی ھەرێمی كوردستان موڵكی ھیچ كەس ولایەنێكی سیاسی نی یە بەڵكوھی ھەمووخەڵكی كوردستانە
100%


خۆپیشاندان مافێكی دەستووری ویاسایی وئاسایی وسروشتی ھاوولاتیانە لە كاتی هەبوونی هەر گلەیی وگازاندەیەك بە شێوازێكی شارستانی وبەپێ ی یاسا ی ژمارە(11)ی رێكخستنی خۆپیشاندان لەھەرێمی كوردستان بۆسالی (2010) گردبوونەوەی گشتی بەمەبەستی خۆپیشاندان یان مانگرتن یاخودپەناگیری بكەن و داوای مافی خۆیان بكەن ، پێویستەشە رێزلەداواكانیان بگیرێت چونكە خۆپیشاندن بۆ داكۆكی كردن لەماف حەقێكی سروشتی ھەرھاوولاتێكە بەلام ئەم شێوازەی كەبەداخەوەلە كوردستان بەدی دەكرێ كە باروگوزەرانی ھاوولاتیان ومووچەی فەرمانبەران  بۆئەجیندای سیاسی و كاری توندوتیژی وتێكدان و سوتانی دامەزراوەكان وزیان گەیاندن بەشوێنەگشتیەكان بەكاردەھێندرێت .

مایەی سەرنج  وتێرامانە چونكە ئەمەیان نەك هەر خۆپیشاندان نی یە بەڵكو بە ئاشكرایە ئاژاوە و نانەوەی دووبەرەكی یە لەنێوان خەلكی كوردستان كە سەرئەنجامێكی خراپی لێ دەكەوێتەوەونیشتیمان بەرەوسوتاندن وتێكدان دەبات كەسەرەنجام خودی ھاوولاتی  زەرەرمەنددەبێت  بۆیەش گرنگە هاولاتیان  ھەست بەم راستی یە بكەن ئەوەی لە كوردستان بەدەست هاتووە دەرئەنجامی خوێن وفرمێسك وخەبات وتێكۆشانی سەدەیەكی گەلی كوردستانە. ناكرێت بۆ بەرژەوەندی و مەرامی هەندێ لایەن وكەسی بەرژەوەندخواز هەولی تێكدانی بدرێت .
راستەھەرێمی كوردستان  لەدۆخێکی سەختی ئابووری دایە ، بەلام دەبێت ئەم راستیەش بزانین ئەم بارودۆخە نەخوازراوە لە دەرەوەی خواست و ویست و دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستانە ، چونكە داهاتی نەوتی عێراق بە رێژەیەکی زۆر دابەزیوە و کورتهێنانێکی زۆر گەورە لە نێوان داهات و خەرجییەکانی حکومەتی فێدرالیدرا دروست بووە لەگەل درێژەكێشانی پەتای كۆرۆنا ھەر چەند لە سەرەتای دروستبوونی ئەم قەیرانەوە، لەلایەن حكومەتەوە هەموو هەوڵێك  خرایەروو بۆ ئەوەی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەم قەیرانە، لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتییان دروست نەبێت ، بەڵام بەداخەوە ئەم قەیرانە داراییە کە زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتووەتەوە ، زۆر لە توانا داراییەکانی بەردەستی حکومەتی هەرێمی كوردستان  گەورەتربوو ، بەڵام لەگەل  هەموو ئاستەنگەکانیشدا، هەوڵی  بەردەوام لەئارادایە بۆ دابینکردنی  مووچەی فەرمانبەران وچاكتركردنی ژیان وگوزەرانی ھاوولاتیان، كە بەدلنیایەوە ڕۆژە سەختەكان ھەر تێپەڕێنین وبەرەو دۆخێکی لە بارتردا ھەنگاودەنێن.


بۆیەش گرنگە كوردستانیان لەئاست هەستیاری قۆناغەكەدا بن رێگری  لەو هەوڵانە بگرن لە ژێر داوای چارەسەری  كێشەی مووچە و خۆشگوزەرانی  هاولاتیان  هەوڵی تێكدانی رەوشی  ئارام و سەقامگیری كوردستان دەدەن چونكە قەوارەی ھەرێمی كوردستان موڵكی ھیچ كەس ولایەنێكی سیاسی نی یە بەڵكوھی ھەمووخەڵكی كوردستانە بە بێ جیاوازی ئایین و زمان ...


 گرنگە کوردستانیان  وەک ڕابردوو، بەرپرسانەتر لەگەڵ یٔەم قۆناغە هەستیارەش مامەلە بكەن ورێگری لە هەر هەولێکی یٔاژاوە گێری بگرن و رێگە نەدەن داوای مافەکانیان بە یٔاراستەیەکی تر ببردرێت و تێکەڵ کێشەو ململانێ هەندێ لایەنی تازە دروستبووی نابەرپرس بکرێن کە هیچ رێز و سەنگێکیان بۆ خەباتی نەپساوەی گەلی كوردستان نی یە ، پشت خوای گەورە یٔەم دۆخەش ھەرتێدەپەڕێت، ڕۆژگاری تاڵترمان بەرێکردوون بۆیەش با یٔاشتی و یٔارامی کوردستان لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت و نیشتمان با خواستی هەموو لایەکمان بێت.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.