Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:44

لە رۆژی جیهانیی لاواندا ستراتیژیەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ لاوان

ئەم رۆژە ھاندانێکە بۆ لاوان بۆ پەرەپێدان بە تواناکانیان
نەوزاد سابیر
100%

لاوان پێکھاتە و چینێکی ھەستیار و گرنگی نێو کۆمەلگان. ئەو چینە بە سەرمایەیەکی گرنگی کۆمەڵگا دادەنرێت و بە توانا و لێھاتووییان رۆڵیان لە بەرەوپێشبردنی کۆمەڵگا له بواره  جیاجیاکان بە پراكتیكردنى وزە و توانا و ھێزی جەستە و توانا ھزرییەکانیان، هەیە.
لاوان و گەنجان پارێزگاری ژیان و داھاتووی کۆمەڵگاکەیان دەکەوێتە ئەستۆ و داینەمۆی بەگەڕخستنی گۆڕانکارییەکانن و لە بەرەوپێشبردن و بنیاتنانی کۆمەڵگا پشکی شێریان بەردەکەوێت.
لەم چوارچێوەیەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان پرسی گەنجی بە پرسێکی گرنگ هەژمار کردووە و پلان و ستراتیژیەتی بۆ ئەم پرسە داناوە. ھەر لە چوارچێوەی ئەو گرنگیپێدانە، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 17ـی دیسێمبەری 1999، رۆژی 12ـی ئابی ھەموو ساڵێکی بە ڕۆژی جیھانیی لاوان دیاری کرد.
دیاریکردنی ئەو رۆژە بە رۆژی جیهانیی لاوان، بەمەبەستی رێکخستنی چالاکی و راگەیاندن و بڵاوکراوە لە سەرئاستی نێودەوڵەتی بۆ ھۆشیاریی کۆمەڵگەکان و نیشاندانی توانا و کارامەییەکانی لاوان بوو.
ئەم رۆژە ھاندانێکە بۆ  لاوان بۆ پەرەپێدان بە تواناکانیان و دامودەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان تێیدا گرنگیی زیاتر بە پرسەکانی گەنج دەدەن.
نەتەوە یەیەکگرتووەکان پلان و ستراتیژیەتی بۆ 10 ساڵی ئایندە بۆ لاوان دیاری کردووە، کە پلان و ستراتیژییەکان بریتین لە؛
/خوێندن و فێربوون و تەندروستی و ژینگە:-
- رەخساندنی خوێندنی باش بۆ لاوان و پابەندبوونی دەوڵەتان بە دەستەبەرکردنی خوێندن و فێربوون بۆ گشت گەنجان.
- ھاندانی لاوان بۆ فێربوون و رێکخستنی خول و راھێنان بە مەبەستی ئاشناکردنی لاوانی دیکە بە توانا و کارامەییەکانیان.
- دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان  بەپێی خواستی لاوان.
- رەخساندنی ژینگەیەکی لەبار و تەندروست بۆ لاوان.
/ بواری ئابوری و  کار:-
- بە گەڕخستنی تواناکان بە مەبەستی بە دەستھێنانی ھەڵی کاری شایستە بە لاوان.
- داوا کردن لە دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا و کۆمپانیاکان بە یەکخستنی پلان و بەرنامەکانیان بۆ دەستی کاری لاوان و ئامادەکردنی لاوان بۆ کار و پێشخستنی تواناکانیان لە بوارەکانی کارکردنیان.
- پاڵپشتیکردنی دەوڵەتانی ئەندام لە نەتەوە یەکگرتووەکان و دەزگا و کۆمپانیاکان بۆ بە گەڕخستنی تواناکانیان بۆ دانانی سیستەمێک بۆ رەخساندنی ھەڵی کاری سەربەخۆ بۆ گەنج و لاوان.
- پاراستنی مافی کارکردنی لاوان.
- پاڵپشتیکردنی گەنجی بەرھەمھێنەر و دابینکردنی کەرەستە و پێداویستییەکانی.
/ پارێزگاری لە مافەکانی لاوان و پشتگیری کرنیان لە بەشداریکردن لە سیاسەت:-
- پارێزگاریکردن و رێزگرتن لە مافەکانی لاوان و گەیشتنیان بە دادپەروری.
- بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لە نێو لاوان  لە روانگەی بەدەستھێانی مافەکانیان و رۆشنبیرکردنی لاوان لە بوارە مەدەنی و سیاسییەکان.
- ھاندان و پشتگیریکردنی لاوان لە مافی بەشداریکردن لە کاروباری گشتی و بوارە سیاسییەکان و لە گشت ئاستەکان.
/ پاڵپشتیکردنی لاوان لە بوارەکانی ئاشتی، ئاسایش و کاری مرۆیی:-
- ھاندانی لاوان لە بەشداریکردنیان لە پرۆسەی ئاشتی.
- رەخساندنی ژیان و شوێنی ئارام  بۆ لاوان.
- بڵاوکردنەوەی ھزری ئاشتی لە نێو  لاوان لە رێگای بەشداریکرنیان لە گفتوگۆی رۆشنبیری و پێکەوەژیان و نەھێشتنی ململانێکان.
- پاڵپشتیکردنی رێکخراوەکانی لاوان بۆ بەشدارکردن لە پرۆسەی ئاشتی و ئاسایش و پاڵپشتیکردنی ئەو دەزگا و لایەنانەی کار بۆ لاوان دەکەن.
- ھاندانی لاوان بۆ ئەنجامدانی کاری مرۆیی و خۆبەخشی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.