Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:32

چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم -بەغدا کلیلی سەقامگیری سیاسیە لە عیراقدا

چارەسەركردنی كێشەكانی ھەرێم -بەغدا كلیلی سەقامگیری سیاسیە لە عیراقدا
100%

وەكوچاوەروان دەكرێت لەچەندرۆژی داھاتوودارێككەوتنی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرال كۆتایی  واژوو بكرێت.

 

ئەمەش ھەنگاوێكی گرنگ وستراتیجیەتی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە، كەدەوێت کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق  لەسەر بنەمای دەستوور چارەسەربکات، كەلەماوەی دەست بەكاربوونیەوەچەندین شاندی حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و تەواوی نیازپاکی ھەرێمی کوردستانی بۆ چارەسەرکردنی ھەموو کێشەکان دووپاتکردەوە، گفتوگۆکانی  ھەولێر و بەغدا  ئێستاش بەردەوامن، چونکە حکومەتی ھەرێم دەیەوێت بە رێککەوتنێکی کۆنکرێتی تەواوی کێشەکان چارەسەر بكات بۆ ئەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ بەغدا بكاتەوە، و دەستوور بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان بێت و ماف و قەوارەی ھەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی پارێزراو بێت، جیا لەوە ئامادەنین سازش لە مافە دەستوورییەکانیان بکەن.

ھەرچەندە لە رابردوودئێستاشداھەرێمی كوردستان ھەلوێستێكی روونی لەھەمبەردۆخی عیراق ھەیبووەوكێشەكانی ئەوانی بەكێشەی خۆی زانیوە  وئارامترین شوێن بووە بۆھەمووگەلانی عیراق وھێزی پێشمەرگەش بەشێك بووەلەسسیتەمی بەرگری عیراق  بۆیەش لەم قۆناغەیەدابۆچارەسەركردنی كێشەكانی نێوان (ھەولێر-بەغدا) پیویستەبگەرێنەوەبۆدەستووروپابەندبن بەھەمووماددەكانی لەپێناوبەرژەوەندی گەلانی عیراق كەلەئێستاداجێ بەجێ نەكردنی دەستوورھۆكاری سەرەكی ھەمووكێشەكانە گەرلەدوای سالی2005 كە دەستووری عیراق پەسندكرا وەكوخۆی جێ بەجێ كرابا ئەوە بە دلنیایەوەئەوھەمووكێشانە روویان نەدەداكە مێژووش سەلماندوێتی ھەركەس ولایەنێك بیەوێت گەلی كوردستان پەراوێزبخات ودژایەتی بكات سەركەوتوونابێت لەپیلانەكانی دا كە لەرابردوودا زۆركەس ولایەن خۆیان تاقی كردوە و سەرەنجام مێژووێكی رەشیان تۆماركرد.

بۆیەش پێویستەحكومەتی فیدرال لاپەرەێكی نوێی ھەلبداتەوەبۆچارەسەركردنی كێشە ھەلپەسێردراوەكان بەتایبەت كەلەئێستاداحكومەتی ھەرێمی كوردستان ئامادەیەلەزۆربەی بابەتەكانی تایبەت بەھەناردەكردنی نەوت ھاوكاری حكومەتی فیدرال بكات كەبەدلنیایەوەچارەسەركردنی كێشەكان لەرێگای گفتوگۆوە فاكتەرێكی سەرەكی شەبۆسەقامگیری سیاسی لەعیراقدا كە مافی حكوومەتی ھەرێمی كوردستانەبەردەوام بێت لەگفتوگۆكانیان بەلام بەھیج جۆرێك سازش لەسەرماف وشایستەداراییەكانی ھەرێمی كوردستان ناكات.

خوای گەورە خاك وخەلكی كوردستان پارێزاووبكات...

عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.