Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:00

شنگال له‌به‌رده‌م له‌باربردنی پرسی به‌نێوده‌وڵه‌تی کردنی جینۆسایدی ئێزدییه‌کاندا

چی بكه‌ین باشه‌ تا كه‌یسكه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان وله‌ دادگای نێو ده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێت ..؟
100%

(6) ساڵ به‌ر له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ 3-8-2020 كوردانی ئێزیدی له‌به‌ر ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییان جارێكی دیكه‌ تووشی دڕندانه‌ترین شاڵاوی جینۆسایدكردن بوونه‌وه‌ .

جینۆسایدی ئه‌م جاره‌ی ئێزیدییه‌كان له‌م كات وسه‌رده‌مه‌دا 3-8-2014 كه‌سه‌رده‌می جیهانگیری وئه‌نته‌رنێت وبچووكبوونه‌وه‌ی جیهانه‌ له‌ نێو (جامی جه‌م) دا ، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ فرمانه‌ ره‌شبگیری وقه‌تلوعامه‌كانیتری مێژووی یه‌زیدییان وه‌ك چۆن ووردترین زانیاری ئه‌نجامده‌رانی به‌ر‌ده‌ستن ووون نابن ،ئا‌واش گه‌وره‌تین تاوانی قێزه‌ونی نامرۆڤانه‌یه‌و په‌ڵه‌یه‌كی ره‌شی تاوان وه‌حشیگه‌راییه‌ نه‌ك هه‌ربه‌نێوچاوانیئه‌نجامده‌ران و مێژووی ره‌شی خوێناوییانه‌وه‌ لكاوه‌ ، به‌ڵكو ته‌واوی بزاڤی مرۆڤایه‌تی و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ونه‌ته‌وه‌یی ده‌خاته‌ ژێر پرسیارو گومان ونه‌ته‌وه‌ی كوردو گه‌لی كوردستانیش ناچارده‌كات گومان له‌مرۆڤ بوون وهزری پێكه‌وه‌ژیانیئاشتییانه‌ی خۆی بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وده‌ووره‌به‌ره‌ و ده‌روو  دراوسێیانه‌ی كه‌له‌ناوچه‌كه‌ن  وئه‌م هاوكێشه‌یه‌ی خواره‌وه‌ش هه‌میشه‌ له‌دیدو هزریا ئاماده‌گی هه‌بێ : 

ئایا كوردن بوون تاوانه‌ ، یان ئه‌وه‌ ده‌ووروبه‌ری كوردوكوردستانه‌پڕه‌ له‌تاوان و وه‌حشیه‌ت ..؟ 

ئاخر ئه‌و پانتاییه‌ جوگرافییه‌ی كوردستانی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه‌ و كوردی له‌سه‌رده‌می به‌ر له‌ مێژووه‌ ، كه‌ به‌ر له‌ هه‌ندێ له‌ نه‌ته‌وه‌كانی تره‌وه‌ تیادا ژیاوه‌ ، خاك و زێدو نیشتیمانی ، هه‌رده‌م كه‌وتۆته‌ به‌ر شاڵاوی داگیركاری ، ره‌شبگیری ، راگواستن ، كیماباران ، ئه‌نفال وجینۆساید تا جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان له‌سه‌‌ده‌ی بیست ویه‌كدا، هه‌موو ئه‌وانه‌ ئه‌وه‌ ده‌سه‌لمێنێت كورد بوون تاوان نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌ودیوی سنوورو خاكه‌وه شاڵاوی تاوان و دڕندایه‌تییه‌كانی بۆهاتووه‌ و به‌رده‌وام ئاراسته‌كه‌ له‌ده‌وه‌ره‌ی كوردستانه‌وه‌ بۆ نێوجوگرافیا و خاكی كوردستانه‌وه‌ گوزه‌ری كردووه‌  .

قسه‌ له‌سه‌ر جینۆسایدی ئێزیدیه‌كان و داگیركردنه‌وه‌ی شه‌نگاله‌ له‌دوای ئازادكردنی له‌ده‌ستی داعش...

ئه‌م پرسه‌ پرسێكی گه‌رماوگه‌رمی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه‌ی سه‌رده‌مه‌ كه‌یسێكه‌ ته‌واوی هاوپه‌یمانانی نێو ده‌وڵه‌تی شه‌ڕی دژی داعش و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی جیهانی سه‌رده‌م و ئه‌مرۆئاگاداری چۆنیه‌تی ئه‌نجامدان و قوربانییه‌كانن .

 چی بكه‌ین باشه‌.. ؟تا كه‌یسكه‌ له‌سه‌ر ئاستی جیهان وله‌ دادگای نێو ده‌وڵه‌تی به‌جینۆساید بناسرێت ..؟

ئه‌وه‌ی پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه‌، به‌به‌رده‌وامی به‌ئاراسته‌ی به‌غداو ئاراسته‌ی ده‌ره‌وه‌ كاره‌كانی چڕتر بكاته‌وه‌ به‌بۆنه‌و بێ بۆنه‌ ئه‌و دوو ناوه‌نده‌ ئاگاداربكاته‌وه‌چ به‌ ناردنی شاندی تایبه‌ت بێ یا به‌ نووسراوی فه‌رمی. له‌كاتێكیشدا ته‌واوی دیكۆمێته‌كان به‌خوێندراووبیستتراو  وبینراوی تاوانه‌كه‌ به‌زیاده‌ له‌ به‌رده‌ست دان  .

رشت بوون وجه‌ختكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌سه‌ركه‌یسی جینۆسایدی ئێزیدیان حكومه‌تی به‌غدا زیاتر خه‌جاڵه‌ت ده‌كات و ناوه‌نده‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و ماڤی مرۆڤیش له‌ ئاست دره‌نده‌یی تاوانه‌كه‌ شه‌رمه‌زارتر ده‌كات .

كه‌ حكومه‌تی به‌غدا له‌به‌رامبه‌رئه‌م كه‌یسه‌دا جۆرێك له‌خه‌مساردی پێوه‌ دیاره‌ ووه‌ك ده‌بینرێت سیاسه‌تی كات به‌سه‌ربردن وكات پێكوشتنی پێده‌كا

ئه‌م كاره‌ تاراده‌یێ جێی گله‌یی نییه‌ ،چونكه‌ ئه‌م كه‌یسه ‌و كه‌یسه‌ زۆره‌كانی  دیكه‌ی جینۆسایدی كوردستان و كیمیا باران وئه‌نفال له‌رووسیاسیی و كارگێری ودارایی و ده‌وڵه‌تدارییه‌وه‌ بارو ئه‌ركی سه‌رشانی حكومه‌تی عێراق زۆر قوورستر ده‌كه‌ن وله‌لایه‌نی یاساییه‌وه‌ش هیچ مانایه‌كی یاسایی وبنه‌مای نێوده‌وڵه‌تی وده‌ستووری بۆ وڵاتی به‌ناوعێراقی یه‌كگرتوویش ناهێلێته‌وه‌ .

ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌م كه‌یسه‌ و ته‌واوی كه‌یسه‌كانی دیكه‌دا ، وا پێویست ده‌كات ته‌واوی پارت ولایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان به‌خه‌لك وجه‌ماوه‌ره‌وهه‌رله‌ پرسی جینۆسایدكردنی ئێزیدییه‌كان وكاره‌ساته‌كانی تری وه‌ك ئه‌نفالبه‌ هه‌ر هه‌شت قۆناغه‌كه‌یه‌وه‌  وجینۆسایدی بارزانییه‌كان و راگواستنی كوردانی فه‌یلی و كیمابارانی دۆڵی خۆشناوه‌تی وهه‌ڵه‌بجه‌و رووباری روێی شین و گه‌لی بازێ و...تد  ته‌واوهاریكاری یه‌كتری بن و پشتیوانی زیاتری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بن .

 به‌واتایه‌كی ترهه‌موو كاره‌ساته‌كانی كوردستان (هه‌ر له‌كاره‌ساتی چله‌كانی سه‌ده‌ی پێشوو له‌  به‌دره‌و جه‌سانه‌وه‌ تا بادینان و گه‌لی بازێ و جینۆسایدی شه‌ش ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئێزیدییه‌كان ) له‌روانگه‌ی قوڵی پرنیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ سه‌یر بكرێت و دووربخرێنه‌وه‌ له‌ هه‌رململانێیه‌ك .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.