Erbil 17°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 09:49

بۆ یٔەوەی یٔۆپۆزسیۆن بیت دەبێت دژی پارتی بی !

ھەر جارێک حکومەت باسی قەرزەکانی بکات سەرۆکی حیزبەکە پەنا بۆ خەڵک دەبات شەڕیان پێ دەکات
ھۆگر نێروەیی
100%

لەھەموو جیھان حیزبی ئۆپۆزسیۆن فشار لە حکومەت دەکات بۆ باشکردنی ژیانی خەڵک لەھەموو ڕویەکەوە ئۆپۆزسیۆن تێوەنەگلاوە بە گەندەڵی دژی گەندەڵی یە ھەمیشە شەڕ بۆ خەڵک دەکات بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانی نەک شەڕ بە خەڵک بکات بۆ ئەوەی عەیبەکانی خۆی پێ بشارێتەوە ، حکومەت و دەسەڵات قەرزاری حیزبی ئۆپۆزسیۆنن بەڵام لە کوردستان ڕێک بە پێچەوانەوە حیزبێک ھەیە خۆی بەئۆپۆزسیۆن دەزانێت کەچی سەرۆکی حیزبەکە بە پارەیەکی یەک جار زۆر قەرزاری حکومەتە پرۆژەیەکی دروست کردووە بەناوی چاڤیلاند لەسەر حساب و قوتی خەڵک قوڵیانی بڕیوە بەناوی پشکەکان تا ئێستا یەک دیناری پێیان نەداوە و ئامادەش نیە یەک دینار بۆ خەڵک بگەڕێنێتەوە کە بەدرۆ و دەلەسەوە لێیانی وەرگرتووە.

ھەر جارێک حکومەت باسی قەرزەکانی بکات سەرۆکی حیزبەکە پەنا بۆ خەڵک دەبات شەڕیان پێ دەکات بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی خۆی و خۆ دۆزینەوە لە قەرزەکانی ، حیزبی ئۆپۆزسیۆن ھیچ پەیرەو و پرۆگرامی تایبەت بەخۆی نیە بەڵکو لای ئەوان بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بی دەبێت دژی پارتی بی ھیچ ئامانجێکی تریان نیە ،

کەناڵی NRT کە کەناڵێکی فەرمی ئەم حیزبەیە کە خۆی بە ئۆپۆزسیۆن دەزانێت چەند ساڵە دامەزراوە بۆ یەک جار باسی خەلیفەکان باسی مێژووی ئیسلامی نەکردوە بەڵام چونکە پەرلەمانتارێکی پارتی ڕای خۆی وت لەسەر یەکێک لە خەلیفەکان نەک ڕایی حیزب بوو نیەتەکەش باش بوو یەک ھەرایان دروست کرد گەڕانەوە بۆ 1400 ساڵ پێش ئێستا ڕاپۆرتێکی تێروتەسەلیان لەسەرخەلیفە دروست کرد چەند سەد دۆلارێکیشیان لە سپۆنسەری ڕاپۆرتەکەدا ھەموو سەری سەعاتەکە لەسەر کەناڵەکە پەخش دەکرا تەنھا بۆ ئەوەی دژایەتی پارتی بکەن بەخەڵک بڵێن پارتی دژی ئیسلامە ،

لەسەرەتای دەرکەوتنی پەتای کۆرۆنا کە ھەموو جیھانی گرتووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەموو ڕێکارەکانی گرتۆتەبەر بۆ ڕوبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆریش سەرکەوتوبوو کە ڕێکخراوەکانی جیھانی ستایشی ڕێکارەکانی حکومەتی ھەرێمیان دەکرد کەبەسەرکەوتوانە توانیان بەسەر کۆرۆنا سەربکەون بەڵام سەرۆکی ھەمان حیزبی ئۆپۆزسیۆن بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی حکومەت کەم بکاتەوە لای خەڵک دژایەتی سەرۆکی حکومەتی پێ بکات کە لەحیزبی پارتی یە دەی وت کۆرۆنا درۆی حکومەتە بۆ نەدانی موچە یان ئەو کۆرۆنایەی کە لە وڵاتان ھەیە لەکوردستان نیە خەڵکی ھاندەدا خۆپیشاندان بکات بۆ ئەوەی زۆر کەس توشبن پێی دژایەتی حکومەت بکەن کە دوای ئەو قسانە خەڵک خۆپیشاندانی کرد سیقەی بە کۆرۆنا نەمابوو گەیشتین بە ئەمرۆ خەڵکێکی زۆر توشبوو ڕێژەی مردنیش زۆربووە ئێستاش ھاتوە دەڵێت حکومەت ڕێگا نادات ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانە دابین بکەین بۆ ڕزگارکردنی ژیانی خەڵک کەچی ھەر خۆی ھۆکاری سەرەکی بوو بۆ گەیشتن بەئەمڕۆ کۆرۆنا لەھەموو کۆڵانەکان بڵاوبێتەوە جا پێویست ناکات موزایدە بەسەر حکومەتەوە بکەن کەس بە قەد حکومەت لەخەمی تەندروستی خەڵکدا نیە ھەروەک چۆن لەسەرەتادا سەرۆکی حکومەت داھاتی وڵاتی سفر کرد بۆ ئەوەی خەڵکی ھەرێم بەکەمترین زیان لەم پەتایە ڕزگاری بێت .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.