یونس حەمەد - ئۆسلۆ
له کەناڵێکی عێڕاقیدا (نوری کامیل ئەلمالیکی) سەرۆک وەزیرانی پێشووتری دەولەتی بەناو عێڕاق ، چەند نهێنیەکی به ئاشکرا درکاند ،ئەگەر چی بۆ کەسایەتی وهەڵوێستی ناوبراو بۆ کوردان نوێ نەبوو ، بەڵام بۆ هەندێک حاڵەت وخاڵدا (ووتەکانی ئەلمایکی) نوێ وتازە بابەت بوون ..
له سەرەتای درووستبوونی دەوڵەتی بەناو عێڕاقدا له بیستەکانی سەدەی بیستەمدا کورد خەبات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆی دەکات ، ئەو مافەش چەندین خاڵ و تەوەر له خۆدەگرێت یەک لەوانه یەکریزی گەلی کورد ،و یەکبوونی کوردستانە ، ئەگەر چی قۆناخەکانی مێژووی خەباتی گەلی کورد به پێی مێژوو وکات هەوراز ونشێو یا جیاوازی هەبووە ، بەڵام کورد لەبابەتی کوردستان هەمیشە یەك بووە ، هیچ کەس و لایەن وگڕووپێک زاتی ئەوەیان نەکردووە به پێچەوانەی وویستی گەلی کوردستان قسەیەكی لێبدەرچێت ودواتر مێژوو بە ناشیرینی بۆی تۆمار بکات ، هەروەها دووژمنیش ئەگەر چەند دڕندە بووبێت تووانای ئەوەی نەبووە یان زاتی ئەوەی نەکردووە بڵێ کوردستان پێوویستە لەیەک بترازێت یان بەش بەش بکرێت ،چونکه پێش کورد خۆی دووژمن ئەوەی زانیووە که کوردستان یەکپارچە بووە ، زەمن و مێژوو وجوگرافیا زوڵمی لێکردووە .
ووتەکانی ئەلمالیکی لەو دیدارە تەلەفیزیۆنیەدا بێ هیچ شەرمێک له سەردەمی پێشکەوتن ومافی گەلاندا باس لەوە دەکات که پێشى باشە هەرێمی کوردستان باشووری کوردستان ببێتە دوو هەرێم یان دوو ئیدارە ، یان لەوەش بچووکتر بکرێتە پارێزگا وەك پارێزگاکانی دیکەی دەوڵەوتی بەناو عێڕاق تا مووچەی بۆ ڕەوانه بکرێت ، هەروەها ستایشی لایەنێکی دیاریکراوی کرد وێڕای سوپاس کردنیان که هەمیشە هەوڵی یەکپارچەیی خاکی عێڕاق دەدەن لێرەدا پێوویستە خەڵات وشایستە بکرێن! .که ئەمەش جاران تەنیا بۆ ئەو به ناو کورد وکەسانه دەگووترا که لەسەنگەری دژ به کوردایەتی دەجەنگان ..
ئەو ووتانەی (ئەلمالیکی ) زیاتر لەوەش باسی له پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات به لایەنێکی ترسناک لەسەر یەکپارچەیی خاکی دەوڵەتی به ناو عێڕاقدا دەزانێت ، بۆ وڵامدانەوەی ئەو و هاو ئاوازەکانی مێژووی دێرین وهاوچەرخ ئەوە دەسەلمێنێت بەوەی هیچ کات پارتی دیموکراتی کوردستان وەك پارت و ڕێبازی بارزانی وەك ڕێباز شەرمیان لەوە نەکردووە که هەوڵ بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەدەن ، هەموو جیهانیش ئەوەی بینی له 25/9/2017 دا ریفڕاندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدرا و زیاتر له 92 % لەگەڵ سەربەخۆیی کوردستاندا بوون .
پارتی هەرگیز دەستی له کارووباری هیچ گڕووپ ولایەن ودەوڵەتێک وەرنەداوە ، بەڵام هەرگیزیش سازش وموساوهمەی لەسەر یەك بستی خاکی کوردستان نەکردووە و ناشیکات ، متمانەی خەڵکی کوردستان به پارتی سنووری نیه ، هەر لەیەکەم هەڵبژاردنی کوردستان تا ئێستا هەمیشە گەل متمانەی یەکەمی پێداوە ، چونکه گەلی کوردستان له پارتی وڕێبازی بارزانی باش گەیشتووە که پارتێکی کورد و کوردستانی یه ، جا لێرەدا (ئەلمالیکی) وهاشێوە و هاوبیرەکانی چی دەڵێن بابیڵێن ئەو ووتانه بۆ کورد سواوە وەك ( بڵقی سەر ئاوی) لێهاتووە .