. یونس حەمەد - ئۆسلۆ
مرۆڤى كورد ڕه‌گه‌زێكى زیندووى سه‌ر زه‌وى یه ، به‌نه‌ته‌وه كورده ، خاكه‌كه‌ى كوردستانه، زۆربه‌یان موسڵمانن ، به‌ڵام میانڕه‌و، ئایین و ئاینزاى دیكه‌شى تێدایه ئه‌وانیش میانڕه‌و بێ کێشەن ،هەر هەموو یەك بیروو بۆ چوون کۆیان دەکاتەوە ئه‌ویش كوردبوونه .
زۆرینه‌ى كورد زیاتر ئاره‌زووى ژیان ده‌كه‌ن نه ده‌زانن تووندڕه‌وى چییه و نه‌ش له‌وه گه‌یشتوون یان بوار و دەرفەت بدەن تا فه‌لسه‌فه‌ى دیكه به‌سه‌ریان زاڵ بێت ، فه‌لسه‌فه‌ى ژیان لاى مرۆڤى كورد ته‌نیا ژیانه ژیانی شەرەفمەندانه ، له فیكرى تووندڕه‌وى ئیسلامى به دوورن ، له بیرى كۆمه‌نیستى یش به هه‌مان شێوه دووره ، به‌ڵكو له دیدێكى واقعیانه له ڕێبازێك نزیكه كه كوردانه مامه‌ڵه و هه‌ڵسووكه‌وت بكات ، ئه‌و ڕێبازه‌ش بارزانى یه ، واقیعێك به كورد ده‌ڵێ له ساڵى 1946وه زۆرینه‌ى كورد ڕوو له پارتى دیمو‌كراتى كوردستانن ، بۆ و له‌به‌ر چى كورد ئه‌و ڕووه له پارتى یه ؟
وڵام بەڵێ پارتى ته‌نیا لایه‌نێكى سیاسى بهرژهوهندچى وپاوانخواز نیه، به‌ڵكو هزرێكى گه‌وره‌ى كوردستانى و جڤاكى و هه‌مه لایه‌نه‌یه ، له ڕێباز بارزانى یه له فیكر كوردستانیه ، له ژیاندا مرۆڤایه‌تى یه ، بۆ پرسى كوردیش سازش ناكات . ئێستا بڵێین ونەڵێین واقیعێك هه‌یه پێمان ده‌ڵێ زۆربه‌ى لایه‌نه‌كان له دژى وه‌ستاونه‌ته‌وه یان ڕوونتر بڵێین به ئاشكرا دژایه‌تى پارتى ده‌كه‌ن، كۆمێنیستى و تا سه‌ر ئێسقان كۆمێنسیتهكان ، ئیسلامى به هه‌موو باڵ و باڵاكاندا له میانڕه‌و تا ده‌گاته تووندڕه‌و ، به ناو سۆسیال دیموكرات تاوه‌كو به‌ناو بێ لایه‌نه‌كان هه‌ر هه‌موویان (دنووك) بۆ پارتى دێنن ، پارتى یش هه‌ر نه‌رم ونیانه ، ئه‌وان شه‌ڕه قسه و جنێو ده‌ده‌ن له به‌رانبه‌ردا پارتى بێ زمانه ، هیچ نه‌ما به‌رانبه‌ر به كورد و پارتى نه‌كه‌ن كه‌چى پارتى هه‌ر بێ ده‌نگه ، پارتى نه ده‌زانێت شه‌ڕه ( ده‌نووك) بكات و نه جنێویش ده‌دات .
پارتى خاوه‌نى ته‌نیا پارتى وپارتیهكان نیه، به‌ڵكو خاوه‌ن پرسى كوردستانه ، هه‌ركات زانى (خه‌ته‌ر) له‌سه‌ر كورده ، ئینجا ده‌زانێت چۆن هەڵسووکەوت دەکات ،له جەنگە ستراتیژییەکان هەر که پارتی زانی ( خەتەرەکان) بۆ سەر کورد و کوردستان نزیکه بەرگری دەکات له 1961 خەباتی بەرگری چەگداری دەست پێ‌کرد ، داستەکانی زاوێتە و هندرێن وسەفین خواکوڕك کۆڕێ ، شەڕەکانی دژ به داعش ، دواتر پردێ و مەحموودیە و سحێله و زۆرانی دیکه له داستان وجەنگی بەرگری،بەڵێ هەر کات مەترسی گەیشت پارتی بەهێزەوە لەوێیه ،نەوەك شەڕە جنێوی بێ سوود ،چونكه ئه‌و درووشمه‌ى پارتی هه‌ڵیگرتووه و شانازیشی پێوە دەکات هەمان ئەو درووشمەیه که سه‌رۆك بارزانى له22/9/2017 له هه‌ولێرى پایته‌ختدا و له کەڕنەڤاڵی سەربەخۆیی دا ئاماژه‌ى پێكرد و فەرمووی: ( ژیانى بن ده‌ستى له ده‌ستدانى ئیڕاده‌و كه‌ڕامه‌ته، به‌ڵام ئه‌ژى، باجى سه‌ربه‌خۆیى و سه‌ربه‌ستى سه‌رفرازى شه‌ڕه‌فه، به‌ڵام مومكینه بمرى).
ئه‌مانه دێدێكى واقیعیانه‌ن سه‌باره‌ت به ڕێبازى بارزانى ، ئەمەیه وای کردووە کورد ڕۆڵی کاریگەریانەی پارتی دیموکراتی کوردستان وەك ستراتیژییەکی نەتەوەیی ونیشتیمانی بەرز بنرخێنێت و وەكو پڕنسیپیش له قالبى ژیانی ڕۆژانەی خۆیدا وەربگرێت ، چونکه دەزانێت تەنیا ڕێبازی بارزانی یه دواجار بەرگری لێ دەکات وجێی ناهێلێت .