Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:39

سۆشیال میدیا و دەرهاوێشتە ناشیرینەکانی لەسەر کۆمەڵگەی کوردیی

بوونی ئەم جۆرە بابەت و کەسانە لە نێو سوشیال میدیا دا مەترسیەکی جدین بۆ ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگە
100%

میدیا کە لەهەموو جیهان دا بە دەسەڵاتی چوارەم دەناسرێت و هەندێک جار بە هۆی ڕۆڵە یەکلاییکەرەوەکەی بۆتە دەسەڵاتی یەکەم و لە دەرکردنی بڕیاڕو راسپاردە بۆ دەوڵەت بۆ جوڵاندنی شەقام کاریگەر بووە. ئێمەی کۆمەڵگەی کوردیی کە مێژوویەکی زۆر دێرینمان لەگەڵی نیە و ئەو پرسانەی کە لە پەرەپێدانی لایەنەکانی تری میدیاوە کە هاتۆتە کایەوە بریتیە لە تۆڕەکانی ئینتەرنێت و دواجاریش پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری جۆراو جۆرە بە بەکاربەرانی کە ئێستا جۆرەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتییە.

ئەوەی لە ڕابردوو بینرا لە ڕێگەی تۆڕە جۆراوجۆرەکانی ئینتەرنێتەوە هەرەشەیەکی زۆر مەترسیدار و خێرایە لە سەر تاک بە تاکی گۆمەڵگەکەمان ئەویش ئەو بەناو "فۆتۆ مۆدێل و نمایشکار و هەندێک بەناو ئەکتەر و چالاکی سۆشیالن" کە هیچ بنەمایەکی ئەکتەری و هیچ پەروەردەیەکی چالاکوانیان تێدا نییە و بوونەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی، ئەگەرچی زۆر جار بۆ دەستخستنی لایک وڤیو و فۆڵۆ و دواجار داهاتێکی بێ ماندووبوونی ماددی پەرەی سەندوو.

کارکردن و دەست خستنە ناو کۆمەڵگاوە و بە یەکتر دا ڕشانەوە و تەشهیر و جوڵەی نەشیاو بووەتە هەوێنی تێکدانی پەروەردەیکی زۆر خراپ و مەترسیدار لە ژێر ناوی جۆراوجۆر ئەوەی مەبەستمە زیاتر تیشکی بخەمە سەر ئەوەیە کە بەشێکیان وەك ڕێنماییکاری پەروردەیی و دەروونناسی قسە دەکەن کە بریتیە لە تەشهیر و ناوزڕاندن و قسەی زۆر نەشیاو نا ڕەوشتیانە کە کەلێنێکی زۆر گەورە دەخەنە نێو پەروەردەی خێزانییەوە کە بەشێکی دیکەیان بریتیە لە نمایشکردنی جەستە و ڕێکلام بۆ خۆکردن کە بە هیچ جۆرێک لە هونەر ناچێت بەقەد ئەوەی مەبەست پەیداکردنی داهاتە بە جەستە و نێوبانگی مەجازی، لایەنێکی دیکەی ئەم بابەتە ڕۆڵبینی خراپی کۆمەڵگەیە کە بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ پاڵپشت و هاوکاری ئەم کەسانە دەکات بەبێ ئەوەی بۆ خۆی هەستی پێبکات و لایکی ڤیدیۆ و بابەتەکانیان دەکات و دەبێتە دەروازەیکی تر بۆ لایەنی ماددی و مەعنەوی ئەوان کە هۆکارە بۆ بەردەوامبوون.

دەکرێت هەمووان ڕۆڵمان هەبێت لە بەرگرتن بەو دیاردە نا پەروەردەیی و نا ئەخلاقیانە کە ئێستاو داهاتووی منداڵەکانمان دەخاتە مەترسیەوە و ئەو کات دەبێت نەک هەر ئێمە جیلی داهاتووش باجێکی قورسی بدەین ، بوونی ئەم جۆرە بابەت و کەسانە لە نێو سوشیال میدیا دا مەترسیەکی جدین بۆ ئێستا و داهاتووی کۆمەڵگە کە ناتوانێت وەك پێویست کارلێكێکی گونجاو و مەبەستدار بهێنێتە بەرهەم و دەرهاوێشتەی زۆر خراپ لە نێو پرسە کۆمەڵایەتی و دەروونیەکان دا دێنێتە کایەوە کە هەمووی لە ژێر سێبەری سەرقاڵیی تاک بە سیاسەت و ئابووریەوە خۆی خزاندوەتە نێو خێزان.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.