Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:16

نێچیرڤان بارزانی رێچکه‌ی باوکی ده‌گرێت

هه‌وڵیداوه‌ له‌ناوخۆی كوردستان په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان به‌هێزبكات، و له‌ ده‌ره‌وه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر ببات
100%

له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو پێشمه‌رگه‌ جگه‌ له‌ چیاكان هیچ شوێنێكی  دیكه‌یان به‌ده‌ست نه‌بوو، ئه‌وه‌ نه‌بێت شه‌وان ده‌چوونه‌ ناو گوند و ئاواییه‌كان بۆ وه‌رگرتنی هه‌واڵ یان نان خواردن.....هتد.

ئه‌و سه‌رده‌م حزبه‌كان به‌رۆكی یه‌كدیان گرتبوو شه‌ڕی براكوژیان به‌رپا كردبوو سه‌نگه‌ریان له‌یه‌كدی گرتبوو.

ئیدریس بارزانی وه‌ك سه‌ركرده‌یێكی هه‌ڵكه‌وتوو ده‌ست پێشخه‌ری ئاشتی له‌نێوان هێزه‌كان ده‌كات و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك هه‌وڵه‌كانی چڕده‌كاته‌وه‌ تا هه‌موو لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یه‌كمێز كۆبكاته‌وه‌ و تێیانبگه‌یێنێت ئه‌وان بۆ رزگاركردنی میله‌تێكی سته‌مدیده‌ چیاكانیان كردۆته‌ ماڵی خۆیان نه‌وه‌ك بۆئه‌وه‌ی سه‌نگه‌ر له‌یه‌كدی بگرن و رۆڵه‌كانی كورد له‌به‌رامبه‌ر یه‌كدی به‌ كوشتن بده‌ن.

له‌ مانگی (10)ه‌ی ساڵی 1986 رێككه‌وتنی تاران له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی بۆ ئاشته‌وایی واژو ده‌كرێت، هه‌نگاوی دواتری كاك ئیدریس ئه‌وه‌بوو كه‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش بێنه‌ ناو ئه‌و رێككه‌وتنه‌ و ته‌نها له‌نێوان دوو حزب نه‌مێنێته‌وه‌ له‌و كاره‌شی سه‌ركه‌وتووده‌بێت، به‌رهه‌مه‌كه‌شی پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی ده‌بێت، پێكهێنانی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌رپه‌رشتی كردنی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانیه‌وه‌ ده‌بێتهقۆناغێكی به‌رهه‌مدار بۆ كورد و به‌رهه‌مه‌كانیش راپه‌ڕین و هه‌ڵبژاردن و دروست كردنی یه‌كه‌م حكومه‌تی خۆجێی كوردستان بوون.

لێره‌ بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت هه‌وڵه‌كانی كاك ئیدریس بۆ هێنانه‌ ئارای ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی نێوان لایه‌نه‌كان و ئیداره‌دانی به‌ره‌ی كوردستانی له‌لایه‌ن سه‌رۆك بارزانی بووین به‌خاوه‌نی ئه‌وه‌ی ئێستا هه‌مانه‌ به‌هاوكاری لایه‌نه‌كانی دیكه‌شه‌وه‌.

ئه‌وانه‌ی كاك ئیدریس كردونی بۆ خزمه‌تی میله‌ته‌كه‌ی بووه‌، نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵیداوه‌ هه‌مان رێچكه‌ی باوكی بگرێت بۆخزمه‌تی كوردستان به‌تایبه‌ت له‌لایه‌نی ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی، پێشتر و ئێستاش له‌وه‌ته‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی وه‌رگیراوه‌ هه‌وڵیداوه‌ ده‌نگه‌ ناكۆك و دژ به‌یه‌كه‌كانی تێدا كۆبكاته‌وه‌ و زمانی دایه‌لۆگ هه‌ڵبژێرن، چه‌ندین كۆبونه‌وه‌و دیدار له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان كراون تاهه‌موو به‌یه‌كه‌وه‌ بڕیاربده‌ن و ده‌رئه‌نجامه‌كان له‌ئه‌ستۆبگرن، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش نه‌كه‌ن ده‌توانن گرژیه‌كان خاوبكه‌نه‌وه‌و یه‌كتر قه‌بوڵ بكه‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ش به‌سه‌نگ و قورسایی هێزه‌كانه‌وه‌ به‌نده‌، بۆ دۆسیه‌ی به‌غدا و یه‌كهه‌ڵوێستی كورد سه‌رۆكی هه‌رێم پێداگربووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كورد یه‌كده‌نگبێت و له‌یه‌ك سه‌نگه‌ربن بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان .

كاتێك ئاریشه‌یێك رووبه‌ڕووی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه‌، یاخود له‌ناوخۆ گرژیێك هه‌یه‌، هه‌نگاوی یه‌كه‌می سه‌رۆكی هه‌رێم بیركردنه‌وه‌ و مشور خواردن ده‌بێتله‌ ئه‌نجامدانی دیداری سه‌ركرده‌كان، تا راوێژبكه‌ن ئاماده‌سازی بكه‌ن ئه‌گه‌ره‌كان لێكبده‌نه‌وه‌و رێكبكه‌ون بۆ بڕیاردان، بێگومان زۆرینه‌ی سیاسی ره‌نگڕێژی زیاتری بڕیاره‌كان ده‌كات.

خاڵی هاوبه‌شی باوك و كوڕ ئه‌وه‌یه‌، هه‌ردووكیان به‌رده‌وام هه‌وڵیانداوه‌ ئه‌و درز و لێكتێنه‌گه‌یشتنانه‌ی له‌نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كاندا هه‌بووه‌ رێگه‌ی لێبگرن گه‌وره‌ببێت یان وایانكردوه‌ هه‌رنه‌مێنن.

له‌ماوه‌ی ساڵیكی كاركردنی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی هه‌وڵیداوه‌ له‌ناوخۆی كوردستان په‌یوه‌ندی نێوان لایه‌نه‌كان به‌هێزبكات، و له‌ ده‌ره‌وه‌ش پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و گه‌شانه‌وه‌ی زیاتر ببات.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.