Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:46

نێچیرڤان بارزانی.. لە خەمی نەتەوەیەک

لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە رۆڵی بەرچاوی بینی لە دووبارە دروستكردنەوەی كەشی ئاشتەوایی لەنێوان هەولێر و بەغدا
پیران ئه‌میر
100%

 ساڵێک بەر لە ئەمڕۆ و لە مەراسیمێکی پڕ شکۆدا لەبەردەم پەرلەمانتاران و میوانانی ناوخۆیی و هەرێمی و جیهانی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوێندی یاسایی خوارد، لە ماوەی ڕابردوو و لە سەرەتای مەراسیمەکەدا قسەی زۆر سەبارەت بە شکۆ و گەورەیی مەراسیمەکە و ئامادەبووانی دەستەبژێری ناوچەکە و جیهان کراوە، بۆیە جێگەی خۆیەتی بە تێڕامان لە یەک ساڵی کارکردنی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی وەک سەرۆکی هەرێم خوێندنەوەیەکی خێرا بۆ ئاستی ڕەنگدانەوەی وتاری دەستبەکاربوونی بكەین لەگەڵ ئەو کار و ئەرکانەی لەو ماوەیەدا ئەنجدامی داون.

نێچیرڤان بارزانی لە سەرەتای وتارەکەیدا سوپاسی هەموو پەرلەمانتارانی کرد بە هەموو لایەن و دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکانەوە، ئەوانەی دەنگیان پێدا و ئەوانەشی دەنگیان پێ نەداوە، یانیش ئامادەی دانیشتنی پڕۆسەی دەنگدانەکە نەبوون، ئەو سوپاسگوزارییە کە لە مێژووی ناوچەکەدا دەگمەن و کەس نەکردەیە و ئەو هەڵوێستەی ئەو دەرخەری ئەوەیە ئەو باوەڕی بە ئازادی و بە یەک چاو سەیرکردنی هەمووان هەیە تەنانەت ئەوانەشی کە باوەڕیان پێ نەبێت، لەو دیدگایەشەوە هەروەک بەڵێنی دابوو سەرۆکایەتیی هەرێم چەتری کۆکەرەوەی هەموو لایەنەکان و پێکهاتەکان دەبێت و ئەوەشی بە کردار ئەنجام داوە و بە جۆرێک هەموو حیزب و لایەن و نەتەوە و پێکهاتەکان، سەرۆکایەتیی هەرێم بە ماڵی خۆیان دەزانن و لەوێوە تەبایی ناوخۆ پتەوتر کراوە و لە داهاتووشدا بەردەام دەبێت.

هەروەها نێچیرڤان بارزانی لە وتارەکەیدا داوای کرد (نیشتمانکۆکەرەوەی هەموومان بێت) و خواستی تەنیا ئەوە بوو پێکەوە بۆ بەدیهێنانی ئاواتی گەورەتر لە حیزبەکان کار بکەین لەپێناو ئەم وڵاتە، هەر لەو پێناوەشدا چەندینجار لایەنەکان بۆ بڕیاری هاوبەش و کاری هاوبەش لەپێناو ئامانجی مەزن و تەبایی ناوخۆ بانگهێشتی سەرۆکایەتیی هەرێم کراون و لەوێ شەن و کەوی بابەتەکانی ڕۆژ کراوە، جگە لە هەرێمی کوردستانیش، سەرۆکی هەرێم پێگەی خۆی و سەرۆکایەتیی هەرێمی بۆ یارمەتی کوردانی بەشەکانی تری کوردستانیش بەکارهێناوە و یارمەتی تەبایی کوردای ڕۆژئاوای کوردستانی کردووە و هاوکاری تەواوی پێشکەشکردوون.

نێچیرڤان بارزانی بە کەسایەتی کاریزمایی و شارەزایی لە هەڵکەوتەی جوگرافی و سیاسی ناوچەکە لە هەوڵی فراوانکردنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانە بۆ ئاستی هەرە باڵا و بۆ ئەمەش متمانەی تەواوی خەڵک و لایەنە سیاسییەکانی هەیە و ئەگەرچی لە پەرلەمان بەهۆی ناتێگەیشتنی لایەنەکان بە زۆرینەی ڕەها بە سەرۆکی هەرێم هەڵنەبژێردرا، بەڵام باوەڕی هەموو لایەنەکانی بە کەسایەتی کاریزمایی خۆی بۆ ئەو لە چارەسەرکردنی گرفتەکان و ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکان بەدەستهێناوە و هەمووانی لەسەر مێزی گفتوگۆی سەرۆکایەتیی هەرێم کۆکردووەتەوە و لەوێوە کار بۆ یەکدەنگی و یەکگوتاری کورد دەکات و تەواوی وڵاتانی ناوچەکە و جیهانیش بۆ هەر گۆڕانکارییەکی ناوچەیی ڕەچاوی پێگەی کەسایەتی و سیاسی ئەو دەکەن. هێشتا شەمەندەفەری کار و هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی لە وێستگەی ساڵی یەکەمی دایە و فارگۆنی یەکەم ساڵی پڕیەتی لە کار و هەڵوێستی وا کە تەواوی گەلی کورد بە ئومێدەوە بڕواننە چەندین ساڵی تر بۆ سەرکردایەتیكردنی دۆزی ڕەوای هەرێمی کوردستان، بەڵێ، نێچیرڤان بارزانی ئەو سیاسییە وردبینەی كورد، پشوودرێژانە سیاسەت دەكات و بە ئاسانی دەتوانێت شیكردنەوە بۆ گرفتەكان بكات و چارەسەری قەیرانەكانیش بكات

وەك لەدوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەرەوە رۆڵی بەرچاوی بینی لە دووبارە دروستكردنەوەی كەشی ئاشتەوایی لەنێوان هەولێر و بەغدا و بەو دیپلۆماسییەتە بەهێزەی خۆی لە كۆشكی ئەلێزێ و لە رێگەی سەرۆكی فەڕەنسای بەهێزەوە هۆشداری دایە حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی ئەوكاتی عێراق كە هەرێمی كوردستان ئاسان نییە و دەبێت مافە یاساییەكانی پێشێل نەكرێت و رێز لە قەوارەی یاسایی هەرێمیش بگیرێت، هەر ئەوەش وایكرد ئاڕاستەی گفتوگۆكان بەرەو چارەسەری كێشەكان چوون و ئێستاش پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن.

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.