Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:53

فیسبووک و پێداچوونەوە بەسیاسەت

پڕووپاگەندەی میدیای سیاسی لە کوردستاندا پێوویستی به پێداچوونەوە هەیه
یونس حه‌مه‌د
100%

. یونس حەمەد - ئۆسلۆ

لەسەردەمانی جەنگەکانی یەك ودووی جیهانی سەرەتا وناوەڕاستی سەدەی بیستەمدا ئەڵمانەکان زۆریان هەوڵدا به پڕووپاگندەی هەمە جۆر ئەوانەی بەرانبەریان شکست پێبێنن ، بۆ ئەم مەبەستە ئەڵمانیای نازی پڕۆژەیەکی مەزنی پڕووپاگەندەی میدیای خستەگەڕ تاوەکو هەم خۆیان متمانەیان پێ بەرزبێتەوە وهەمیش. بەرانبەرەکەیان بي ئومێد و دەستەوەستان بن و نەتووانن بەرەو پێش بچن ،

لێرەدا چەندین هەواڵ و ووتار و بابەتی ئەوتۆیان بڵاودەکردەوە بێ ئەوەی ڕاستیەك له درووستی ئەو هەواڵانەدا هەبێت ، ئەنجامەکەی ئەوەبوو که ئەڵمانیا دووچاری گەورەترین شکستی مێژوویی بوو که تائێستاشی لەگەڵدا بێت باجەکەی دەدات ،چ متمانەیی یاخوود دارایی ، لەڕووی متمانەیدا تائێستاش هەر چییەك ڕوو بدات له کردەوەی ڕەگەزپەرستی لەجیهاندا ئەوە یەكەو سەر پڕووپاگندەی نازییەکان دێنه سەرباس وقسەی لێوە دەکرێت.

لە ئاستی داراییشدا تائێستا قەرەبووی جەنگەکانی پێشووی دەداتەوە بێ ئەوەی یەك ( ئیرۆ)ی لێخۆش ببن .. لەسەرەدمی جیهانگیری و پێشکەوتنی تاکنەلۆژیا به تایبەت تۆڕە کۆمەڵایتیەکاندا دەبینرێت لە کوردستاندا چەندین ملیۆن دۆلار بۆ پڕووپاگەندی سیاسی بەکاردێت یان ڕوونتر بڵێین بەهەدر دەدرێت لەکاتێکدایه که گەل ونیشتیمان بەهۆی چەندین دەردی سیاسی وئابووری وتەندرووستی دەناڵێنێت ،

لە تازەترین ئاماری گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتی (فیسبووك ) ئاماژە بەوە کراوە که لەلایەن لایەنێکی دیاریکراوی کوردستاندا ئەو بڕە (دراوە زۆرە) به هەدەر دراوە بۆ شکاندنی لایەنەکانی بەرانبەر که ئەوانیش لەهەمان نیشتیمان دەژین و هەمان زمانیان هەیه واتا هەر هەموویان لەناو یەك کەشتیدان واتا گەلی کوردستان ، به سیاسەتکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بەئەندازەیەك زیان بەخشە بۆ ئەوانەی له ژیانی سیاسی وکۆمەڵایەتیدا ڕۆژانه بەکاری دێنن تا دەگاتە ئەو قۆناخەی که نه متمانه دەمێنێت ،یان ڕووی گەشی کۆمەڵایەتی وشارستانی له ناو کۆمەڵگادا جێگای دەبێتەوە .. بەهەدەردانی (ملیۆنان دۆلاری ئەمریکی) بۆ پڕووپاگەندەو درووستکردنی پەیچی ساختە و ناشرینکردنی ڕووی جوانی کوردستان

ئەوە به نەوەکانی ئایندەو دواڕۆژ دەڵێت کە متمانه لەو خاك و نیشتیمانەدا بوونیان نەماوە ئەوەی بوونی نیه سیاسەتە ،بەڵکو ئەوەی هەیه تەنیا بەڕێدا بردنی ئەو هەموو دەستکەوت و جوانکارییە که کوردستان له سەرەتای نەوەتەکاندا تا ئێستا بەدەستی هێناوە یاخوود ناشیرینکردنی ئەزموونی سیاسی وکۆمەڵایەتی وپێکەوە ژیانە یان ئەوەتا نەمانی متمانە له نێوان هاوڵاتی و دەسەڵاتدا که ئەمەش یەکێکه له خاڵە هەرە نێگەتیفەکان که کاری لەسەردا دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو قەوارە دەستوورییه نەمێنێت که بە خوێنی سەدەها هەزار شەهید وبریندار و بێ سەروو شوێن بنیات نراوە ، وێڕای گووند کاول بوون و زیندەبەچاڵ وزیندانی ووو ...

ئەو سیاسەتە نوێیەی کە له تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان پەیڕەو دەکراو دەکرێت ، دواتر به دەنگەوە هاتنی ئیدارەی گشتی (فیسبووك) لەو کردەوە ساختانە نابێت به بێ بایەخ وبێ ئەرزش وەری بگرین ، چونکه ئەم ڕاپۆڕتە ئامادەکراو تێرووتەسەڵە به دیقەتەوە ئەنجامدراوە ، ئەوان واتا ئیدارەی گشتی (فیسبووك) کارێك ناکەن ئەگەر نەزانن چەند زیان بەخشە بۆ کۆمەڵگا ..

پڕووپاگەندەی میدیای سیاسی لە کوردستاندا پێوویستی به پێداچوونەوە هەیه ، یان هەر بەگشتی سیاسەت پێوویستی به ڕێکخستن وباشتر کردن هەیە ،هەروەها سیاسەتی ئابووری وکۆمەڵایەتیش به هەمان شێوە پێوویستی به پێداچوونەوەیەکی درووست وتەندرووست هەیه بۆ ئەوەی کۆمەڵگای کوردەواری دووبارە متمانەی بۆ بگەڕێتەوە ، لەملاشەوە لایەنە سیاسیەکان سیاسەت لە ژووری دیالۆك وگفتووگۆ ئەنجام بدەن ،نەوەك ( فیسبووك) ببێتە ژوورێك بۆ پڕووپاگەندەی بێ سوود وناشیرنکردنی یەکتر ، ئەگەر وا نەکەین مێژووەییەکی نا شەرعی وناشایستەی پڕ له (ڕق وقینو درۆ) بۆ خۆمان تۆمار دەکەین .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.