پلانی ئابووری بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت تایبەتمەندی وگرینگی خۆی هەیه ، لەم چوار چێوەدا دەوڵەت بەگەشە سەندنی ئابووری دەتووانرێت ببێتە سەرچاوەی متمانه نێوان دەسەڵات وهاوڵاتی، دەوڵەتی عێڕاق لە دامەزراندنیەوە تاوەکو ئەمڕۆ هەمیشە له ڕووی ئابوورییەوە دەوڵەتێکی شکستخواردوو لاوازبووە و تووانای ئەوەی نەبووە وەك وڵاتانی دیکە هەتاوەکوو دەورووبەریش ببێتە خاوەن ئابوورییەکی بەهێز وخاوەن متمانه ، لەسەردەمی پاشایەتیدا بەهۆی کەمی ڕێژەی دانیشتووان ئینگلیزەکان به تاقیکردنەوەیەکی سەرەتایی بۆ بەڕێوەبردن وئیدامەدانی خۆیان لەم به ناو دەوڵەتەدا تووانیان ئابوورییەکی سەرپێی بۆ عێڕاق دابین بکەن که تووانای ئەوەی نەبێت له پاشەڕۆژدا پەرەی زیاتر بەخۆی بدات ، دەوڵەتی عێڕاق بەهۆی جلەوی تووندی سەربازی و ڕادیکالی ئەوە ئابوورییەکەی هەمیشە له مەترسیدابووە ، چونکه ڕێژەکانی بێکاری ونەبوونی تاقیگاو کۆمپانیای تەندرووست و هەروەها بێ بایەخکردنی کەرتی تایبەت له جموجۆڵە کارکردن وبازرگانیەکاندا ئەوە دەوڵەت لەلاواز بەرەو لاوازتر هەنگاوی دەنا و تائێستاش هەر بەردەوامه ..
له سوونگەیەکی چاوڕۆنیدا دەبینرێت که دارایی ودیناری دەوڵەتی به ناو عێڕاق هەردەم له چاو وڵاتانی دیکەدا له داڕمان دابووە و هیچ کات نەتووانیوە ململانێ لەگەڵ دراوەکانی وڵاتاندا بکات ، بێگوومان هۆکار زۆرە بۆ پێشنەکەوتنی ئابووری وسەرچاوەکان و پێناسەیەکی تەندرووست بۆ ئایندە ودواڕۆژ ، لە هۆکارە هەرە سەرەکییەکاندا هیچ کات و مێژوویەك کەس به ئینتیما ڕاستەقینەکە خۆی بۆ ئەو دەوڵەتە ماندوو نەکردووە .
دەوڵەتێك لەسەر بنچینەیەکی دامەزراوەیی پێك نەهاتووە تاوەکو نەخشە وپلان بۆ سەرجەم بوارەکانی ژیاندا له نێوانیدا بواری ئابووری بەرجەستە بکرێت تاوەکو دواتر هاوڵاتی بتووانێت تووانایی خۆی پێش بخات ، دەوڵەتی بەناو عێڕاق بەردەوام بووە بۆ زیاتر بەرەو خیوەتگای سەربازی بچێت نەوەك ڕوو له شارستانی بکات که بواری ئابووری فاکتەرێکی گرینگی بواری شارستانی یە..
زۆر کەس پێیانوایه ئێستاشی لەگەڵدا بێت دەڵێن له شەست وهەفتاکان (دینار)ی عێڕاقی بەهایەکی بێ هاوتای هەبوو له نێو دراو داراییەکانی دیکەی جیهانیدا، ئەم بۆچوونه پێچەوانەکەی ڕاسترە هیچ کات وساتێك دراوی عێڕاق لەڕووی مامەڵەکردندا ئەو بەهایەی نەبووە ،چونکه دەوڵەتێك هەمیشەو بەردەوام له جەنگ وشەڕەدا بووە ، هەروەها دەسەڵاتەدارانیشی ڕاستیەکەیان لەهاوڵاتی شاردۆتەوە ، له شەست وهەفتاکاندا بەبێ گەڕانەوە بۆ پێشڕکێیەکانی دراوی جیهانی ،
دەوڵەتی عێڕاق ڕاگەیاندن و (ڕیکلامی )بۆ خۆی دەکرد ، لەوانه بۆ ماوەیەك بەهۆی لاوازی پارەکەی کەل وپەلی به گران لە دەرەوە دەکڕی ودواتر به هەرزانی بە هاوڵاتی دەیفرۆشتەوە بۆ ئەوەی وا خۆی وێنا بکات دراوەکەی له بازاڕەکانی جیهاندا به بەها وجێگیرە هەر بۆیە کەل وپەلەکان به هەرزان دەفرۆشێتە هاوڵاتیان ئەمەش له سەرەتای هەشتاکاندا له کاتی جەنگی عێڕاق ئێران ڕوونتر بۆوە که به ماوەیەکی زۆر کەم ئاشکرابوو که دراوی عێڕاق هەردەم لاواز و بێ بەها بووە ، له سەردەمی هەشتاکانی سەدەی بیستەمدا ئەگەر چەند وڵات ومیرنیشنێکی کەنداو نەبوونایه هەر ئەو کات تووانای دابینکردنی بوودجە ومووچەی نەبوو بۆ هاوڵاتیان به تایبەت بۆ چینی فەرمانبەر ..
دواتر له نەوەتەکان دراوی (ڕۆڵه) کاخەز خرانه بازاڕ بۆ بەڕێوەچوونی ژیانی ڕۆژانه. ئیستاشی لەگەڵدا بێت ئابووری عێڕاق ئابوورییەکی بێهێزە وتووانای ئەوەی نیه بازرگانی به بازاڕ بکات ، جگە له قەرزکردن بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران هیچیتری لەبەر دەستدانیه بۆ ئەوەی پەرە بە ژیانی ڕۆژانەی هاولاتی بدەن ، بەڵێ عێڕاق له قەیرانێکی گەورەدایه ،جگە لە هەندێك چاودێری جیهانی و هەروەها هەندێك له ئابووریناسانی عێڕاق ژیر به ژیر لەم خاڵە گەیشتوون که عێڕاق له ژیرەوە داڕماوە وتووانا ئابوورییەکەی له ژیر سفردایه ، بەمەش ماوەیەکی دیکە به ئاشکرا هەموو شتێك ڕوون دەبێتەوە ، وەک چۆن دوای کۆتاییهاتنی جەنگی هەشت ساڵەی عێڕاق ئێران زۆر بابەت ڕوون بوونەوە ،ئێستاش عێڕاق چاوەڕوانی دۆخێکی وادەکات که جگه له تەسلیم بوون هیچیتری لەدەست نامێنێت !.
. یونس حەمەد - ئۆسلۆ