( ١٦ى ئوکتوبەر) دەستپێکى قوناغێکى مەترسیدارترە دژ بە مافە رەواکانى گەلى کوردستان بە تایبەتى شێواندنى ناسنامەى نیشتیمانى ناوچەکانى کوردستانى دەرەو سنورى هەرێمى کوردستان ، سەرەڕاى بێ سەرو بەرى حکومڕانى بەغدا و تێکچونى شیرازەى ژیانى ئاسایی لە ناوەراست و خواروى عیراق ، بە پێی پلانێکى داڕێژراو دەرهاوێشتەکانى ١٦ى ئوکتوبەرى ٢٠١٧ لە هەڵکشان و چربونەوەدان .
تەوژمى هزرى شوڤینى و تائیفى لە برەودایە بە مەبەستى فەراموشکردنى مافە دەستوریی و چارەنوسی گەلەکەمان ، لەو پێناوەشدا حکومەت و گەلى کوردستان سەرقاڵکراوە بە کێشەى نەوت و بودججەوە .لەم چەند خاڵە دا بە کورتى راستییەکەى ئاماژەپێکراوى سەرەوە ڕوون دەبێتەوە :
١- لە کاتێکدا باس لە رێکخستنەوەى پیشەیی هێزى سەبازى و مانەوەى چەک تەنها بەدەست هێزە فەرمییەکاندا دەکرێت ، پروسەى چەکدارکردنى هوزە عەرەبەکانى کەرکوک بە بیانوى شەرى داعش دەستپێکراوە ؟؟؟؟
٢- بە رفراوانبوونى پەلامارو هێرشە چەکدارییەکانى گروپى چەکدارى عەرەبی بۆ سەر دێهاتە کوردنشینەکان لە ژێر چەترى داعشدا !!!.،
٣- هەڵکشان و چڕبوونەوەى پروسەى تەعریب و کوچپێکردنى جوتیارانى کورد بە تایبەتى لە ناوچەى حەفت تەغارى کاکەئی نشین و پەلکانەو دێهاتەکانى دوبس و دوزدا . ئەم کردەوانە بە هەماهەنگى هێزى ئیدارى و چەکدارى حکومەت ئەنجام دەدرێن .
٤- بەردەوامى هەڵمەتى کوشتن و ڕاوەدونانى کوردان لە سنورەکانى (کەرکوک ، خانەقین ، جەلەولا ، قەرەتەپە و، شەنگال ).
٥- بە مەبەستى هەژارکردن و راوەدونانى جوتیارانى کورد لە (مەخمور ، خانەقین و جەلەولا ). هێزەکانى تەعریب هەلمەتى سوتاندنى بەرومى بوومى دەخڵو دانیان دەستپێکردووە .
٦- بەردەوامى پاکتاوکردنى ئیدارى بە تایبەتى لە دام و دەزگا هەستیارەکانى (کەرکەک ، خانەقین و موسڵ ).
٧- لە هەمو ناوچە داگیرکراوەکانى ڕووداوى ١٦ى ئوکتوبەردا ، کورد بێ دەسەلات و پارێزراو نییە ، بەڵکو کار بە یاساکانى تەعریبی سەردەمى بەعس و سەربارى هزرى تائفی دەکرێت .
لێرەدا پرسیارەکەم ئەوەیە نوێنەرانى کورد لە پارلەمانى عیراق ، بوچى خاوەندارى ئەم کێشە بنەرەتییەى گەلەکەمان ناکەن ؟ بوچى (هەندێکیان) بە هەمان بیرکردنەوەى شوڤینییەکان سەرقاڵى گرفت دروستکردنن بۆ ژیان و قوتى خەلکى کوردستان ؟