Erbil 15°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 20:06

فرۆشی نه‌وت به‌ خوار سفر دۆلار، نهێنیه‌کانی پاره‌دان به‌ کڕیاران

كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ توانایی كۆگاكردنی نزیكه‌ی 700 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌بوو وه‌ ئێستا‌ نزیك بووه‌ له‌ پڕبوون
100%

دابه‌زینی نرخی نه‌وت زۆربه‌ی كات په‌یوه‌ست بووه‌ به‌ سستی  گه‌شه‌ی ئابووری ووڵاتان و ئاستی خستنه‌ ڕووی نه‌وت و پێداویستیه‌كانی بازاڕ، به‌ڵام قه‌د له‌ بازاڕه‌كانی نه‌وتدا ڕووی نه‌داوه‌ نه‌وت فرۆشتن به‌ جۆرێك بێت كه‌ بێته‌ خوار سفر و ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی 40 سه‌نت به‌ كڕیاره‌كانیش بدرێت.

ڕه‌نگه‌ زۆر كه‌س بڕوا به‌م رووداوه‌ نه‌كات به‌ڵام ئه‌مه‌ روویدا ئێواره‌ی دوێنی دووشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 20 نیسانی 2020 ، كاتێك به‌یانیه‌كه‌ی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نزیكه‌ی 15 دۆلار بوو، به‌ڵام بۆ كاتژمێر 6ی ئێواره‌ گه‌یشته‌ حه‌وت دۆلار و دواتر بۆ یه‌ك دۆلار و دواتر بۆ سفر دۆلار دابه‌زی و له‌ كاتژمێره‌كانی نزیك 10ی شه‌و خستنه‌بازاڕی نه‌وت بوو به‌ جۆرێك كه‌ هه‌ر كڕیارێك له‌ بڕی كڕینی هه‌ر به‌رملێك نه‌وتی خاوی تكساسی ئه‌مریكی نزیكه‌ی 40 سه‌نتی پێ ده‌درێت.

هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م دابه‌زینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و راوه‌ستانی كاری ووڵاتانی پیشه‌سازی و كارگه‌كانیان بوو به‌ پله‌ی یه‌كه‌م، هه‌روه‌ها كۆگاكردنی نه‌وتێكی زۆر بوو له‌ وولاتی ئه‌مه‌ریكا

به‌ گشتی كۆگاكانی جیهان توانای گۆكا كردنی شه‌ش ملیار و 500 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتیان هه‌یه‌، له‌ نێویشیاندا كۆگاكانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ توانایی كۆگاكردنی نزیكه‌ی 700 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی هه‌بوو وه‌ ئێستانزیك بووه‌ له‌ پڕبوون ئه‌مه‌ وایكرد كۆمپانیاكان بیر له‌ فرۆشتنی نه‌وته‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ بۆیه‌ نرخی نه‌وت به‌ خێرایی رووی له‌ دابه‌زین كرد.

كۆمپانیاكان پاره‌یان به‌ كڕیاره‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وته‌كانیان لێ بكڕن له‌ به‌ردوو هۆكار بوو كه‌ ئه‌وانیش یه‌كه‌م بۆ پاره‌نه‌دانی زیاتر بوو به‌ هه‌قی كۆگا كردنی نه‌وته‌كانیان ، ‌ دووه‌میشیان بۆ ئه‌وه‌ كڕیارانه‌ بووه‌ كه‌ به‌رهه‌می نه‌وتی مانگه‌كانی ئایار و دواتریش له‌ هه‌مان كۆمپانیا بكڕن به‌ گوێره‌ی ئه‌و گرێبه‌سته‌ی كه‌ له‌ سه‌ره‌تایی هه‌فته‌ی داهاتوو واژۆ ده‌كرێت له‌ نێوان كڕیاران و فرۆشیاران  

جیهان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.