رەنگە زۆرێک هەبێت هەمیشە حەسرەت بە ژیان و ئەدای هاوڵاتی ووڵاتانی رۆژئاوا بخوازێت ، رەنگە زۆر جار هەستمان بە کەمی کرد بێت لە ئاست رەفتاری شارستانیەتی و شێوازی مامەڵەکردنیان،بەڵام ئەم بارودۆخە هاوکێشەیەکی بۆ دەرخستین لەوەی ئارامی و سەقامگیری وا دەکات بەهاکانی مرۆڤەیەتی لەسەر دیسپلەی و رتمی مرۆڤایەتی بێت .
-: بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە ، سەڵماندی هەموو نەتەوەیەک کە سەقامیگری و ئارامی لە ژێر کۆنترۆڵ نەبێت ئەوا ئەدا و بەهای مرۆڤ بوونی خۆی وون دەکات ، پەلەقاژە و خۆپەرستی سیفەتێکی زەق بوو لەم ماوەی رابردوو ، بەتایبەت لە ووڵاتانی ئەوروپا کە بینیمان چۆن بۆ پاشکەوت کردنی خۆراک و پێداویستیان هێزی پڕدانیان بەکارهێنا .
-: میللەتی کورد لەوەتەی هەیە کەوتۆتە ژێر نا ئارامی و سەقامگیری بەهۆی ووڵاتانی دراوسێ و زڵ هێزەکان کە فێری دەربەدەری و ئاوارەیی و گرانی و برسیەتیان کردین ، رابردوومان پڕە لە بەرگی کردن و خەبات کرد بۆ پاراستنی پێگەی کورد بوونمان ، کاتیان بۆ نەهێشتینەوە تا بە تەواوی بیر لە بەها و ئەدای مرۆڤایەی بکەینەوە ، لەگەڵ ئەم هەموو هۆکارانە هێشتا میللەتی کورد توانیویەتی لە کاروانی مرۆڤایەتی دانەبرێت هەمیشە باجی جوانترین سیفەتی مرۆڤایەتی داوە کە ‘’دڵ سافی “ یە ، میهرەبانی و ویژدانئاسا بەهاتریانە، گەر ئێمەش وەک ئەوان خاوەن پێگەی دەوڵەت باین ئەوا جوانترین و مەزنترین ئەداکان سەرچاوەی تاودانی گەڵی کورد دەبوو .
بۆیە ئەمرۆ کورد لەگەڵ هەر هەنگاوێک بۆ گەیشتن بەم مافەی خۆمان کە مافی سەربەخۆیە ، پێویستە کار لەسەر ئەدا و ئەتەکێتی شارستانیەت بوون بکەین لەرێگای بڵاوکردنەوەی هۆشداری مرۆیی و گشت بوارە جیا جیاکان ، گرنگترین کار کە تاکی کورد ئەنجامی بدات بریتیە لە : تاودانی بەهای یەکریزیە و بەهای تێگەیشتن و فێر بوونە . هەروەك (مەولانای رۆمی) دەفەرموێت ((پیرەمێردێك بە رۆژی ڕووناک، چرایەكی بە دەستەوە بوو دەگەڕا و دەسووڕا لەنێوبازارو شاردا بەسەرسامییەوە سەیری خەڵكی دەكرد، كەسێك ڕووبەڕووی بووەوە و لێی پرسی پێرمێرد بە دوای چیدا دەگەڕێیت؟
ئەویش گوتی بە دوای مرۆڤێكی ڕاستەقینەدا بێت، ئەویش وەڵامی دایەوە گوتی: ماوەیەكی زۆر ئێمەش بە دوایدا گەڕاین، بەڵام نەماندۆزیەوە؟ پێرمێردەكە گوتی مرۆیی بوونم ئارەزووە)) بۆیە پێویستە لایەنی پەروەردەیی پێش فێرکردنی زانست لایەنی کۆمەلایەتی و ویژدانی رەوشت پێوەری سەرەکی گشت خوێندنگا و ئاراستەکان بێت بۆ ئەوەی نەوەیەکی پڕ لە هەوای ئینتیما بوون و پڕ لە ئەدای شارستانیەت بۆ کۆمەڵگا بسازێنین..... !
هەوارخان سەید مراد
توێژەری کۆمەڵایەتی