جه‌نگى ئابوورى نێوان ئه‌مریكا و چین گه‌یشته ئاستى ته‌قینه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ماوه‌یه‌كى درێژه ناوه‌نده‌كانى لێكۆلینه‌وه‌ى وڵاتان چاوه‌روانى ئه‌م جه‌نگه ده‌كه‌ن، كه ده‌ڵێن كه‌ى وه چۆن وه له كوێ ده‌ست پێده‌كات. هه‌روه‌ها ماوه‌یه‌كه ئه‌مریكا داواى دانوستاندن و گفتوگۆ له بوارى پێشكه‌وتنه ئابوورییه‌كانى جیهان له چین ده‌كات، به‌ڵام چین رازى نابێت و هه‌میشه ئه‌م داوایه ره‌تده‌كاته‌وه.
ئێستا به‌هۆى په‌تاى ڤایرۆسى كورونا ئه‌م جه‌نگه ده‌ستیپێكرا و ئه‌م ڤایرۆسه هه‌موو سنووره‌كانى بڕى و گۆێ به هیچ ئایدیۆلۆژیا و ئایین و نه‌ته‌وه نادات، روبه‌رووى ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى مرۆڤایه‌تى سه‌ر گۆى زه‌وى بوویته‌وه، كه تا ئێستا هیچ چاره‌سه‌رێكى بۆ نه‌دۆزرایته‌وه، و واپێده‌چێت بۆ دۆزینه‌وه‌ى ڤاكسینى ئه‌م په‌تایه ماوهیهكیترى پێده‌چێت. كه‌واته ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن ئه‌م په‌تایه ده‌بێته هۆى ڕوودانى كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ى ئابوورى و گیانى وڵاتانى جیهان، به‌تایبه‌تى وڵاته پێشكه‌وتووه رۆژئاواییه‌كان، من ئه‌م جه‌نگه به جه‌نگی سێیه‌مى جیهانى ده‌زانم، هه‌روه‌ها له دواى هه‌ر جه‌نگێكى گه‌وره‌ش گۆڕانكاری گه‌وره دروست ده‌بن، بۆیه له‌وانه‌یه له دواى جه‌نگى كورونا گۆڕانكارى گه‌وره به‌سه‌ر سیسته‌مى ئابوورى و سیاسی جیهاندا دێت، ئاماژه‌كان واده‌رده‌خه‌ن كه جیهان ده‌بێته دوو بلوكى ئه‌مریكى و چینى واته دوو هێزى ئابوورى زۆر گه‌وره. به‌ڵام ئه‌م سیسته‌مه جیهانییه‌ى دواى شه‌رى كورونا، كه ئه‌مریكا و چین سه‌رۆكایه‌تى ده‌كه‌ن، ته‌واو جیاواز ده‌بێت، له‌وانه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندى مرۆڤایه‌تى و جیهاندا بێت. چونكه چین ده‌رگاى وه‌به‌رهێنان به‌سه‌ر زۆربه‌ى وڵاتانى جیهاندا ده‌كاته‌وه. كه‌واته وا پێده‌چێت ئه‌م جه‌نگه باڵانسى هێز له وڵاتانى رۆژئاواوه بگوازرێته‌وه بۆ ولاتانى رۆژهه‌لات، وه‌ك چین و یابان و كۆریاى باشوور و...تاد، ئه‌م وڵاتانه ببنه خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هێزى ئابوورى له جیهاندا، له‌كاتێكدا ئێستا ولاتانى رۆژئاوا خاوه‌ن گه‌وره‌ترین هێز و توانایه‌كى گه‌وره‌ى ئابوورى و ته‌كنولۆژى و سه‌ربازى و مووشه‌كى قارهبڕ و... تادواییه.
به‌ڵام له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌م ڤایرۆسه وای كردووه هیچ هاوبه‌شییه‌ك له نێو وڵاتاندا نه‌مێنێت وه‌ك: یه‌كێتى ئه‌ورۆپا و زۆر له‌و وڵاتانه‌ى هاوپه‌یمانیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه، هه‌ر وڵاتێك به‌جیا هه‌وڵ ده‌دات چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى خۆى به‌ته‌نیا بكات، به‌مه‌ش رۆڵى نه‌ته‌وه‌كان له هه‌ڵكشاندا ده‌بێت و دیموكوراتیهت به‌ره‌و لاوازبوون ده‌روات.
له‌م جه‌نگه‌دا ئاماژه‌كان وا ده‌رده‌خه‌ن كه چین ببێته به‌هێزترین هێزى ئابوورى جیهان، له‌كاتێكدا ئێستا ئه‌مریكا یه‌كه‌م هێزى سیاسی و سه‌ربازى و لوجستى جیهانییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر چین له‌م جه‌نگه‌دا براوه‌بێت، ئه‌م پرسیاره دروست ده‌بێت ئایا چۆن چین دێته سه‌ر مێزى گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا؟ بۆ ناچار كردنى چین تا بێته سه‌ر مێزى گفتۆگۆ، له‌وانه‌یه ئه‌مریكا گوشاری ئابلۆقه‌ى نه‌وت و غاز بخاته سه‌ر چین و هه‌وڵى خنكادنى ئابوورییه‌كه‌ى بدات، بۆئه‌وه‌ى هه‌یمه‌نه‌ى خۆی له دانوستاندنهكانداپیشان بدات. له‌كاتێكدا ئێستا زیاتر له سێ هه‌زار كۆمپای ئه‌مریكا له چین كار ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ده‌ستى كار له چین هه‌رزانه و ئه‌مریكاش بازارێكى باشه بۆ چین، بۆیه ئه‌م دوو وڵاته هه‌میشه پێویستیان به‌یه‌كتر هه‌یه و هه‌ردوولا ناچاردهبهن كێبركێكانیان له بوارى ئابووریدا به‌هیزتر بكه‌ن. به‌ڵام له هه‌مان كاتدا هۆكارێكیترى پێشكه‌وتنى بازارى چین ئه‌وه‌بوو چین هه‌وڵیدا زۆربه‌ى پشكه‌كانى كۆمپانیا ئه‌مریكى و ئهورۆپییهكان بیكرێت. لێره‌دا وا پێده‌چێت ئه‌مریكا له زۆر بواردا ته‌نازول بۆ چین بكات، به‌ڵام له سیسته‌مى نوێى جیهاندا هه‌ردوو بلوكى ئه‌مریكى و چینى باڵاده‌ست ده‌بێت له‌سه‌ر ئابوورى
.