هەروەك معلومه هەرێمی كوردستان بە دۆخێكی زۆر هەستیار تێدەپەڕێ و خەڵكانێكیش زۆر بێ باكانە پڕوپاگەندە لە ڕێگای كورتە ڤیدیۆ و نامەو هۆیەكانی پەیوەندی لە سۆشیال میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان لەناو خەڵكی بڵاو دەكەنەوە جا پڕوپاگەندەیەكی سیاسی یان ئابوری یان كۆمەڵایەتی كە دەبێتە هۆی نیگەرانی و ترس و دڵە ڕاوكێ لەناو خەڵكی ، یان دەبێتە هۆی شێواندنی ئەمن و ئاسایشی وڵاتەكەمان.
بۆئهم مهبهسته به پێی یاسا سزای بۆ ئهوكهسانه داندراوه پێویسته ئاماژه بهو دەقە یاساییانە بدەم كە سەرپێچیكاران دهگرێتهوه و سزای توندی داناوه بەرامبەر ئەو كەسانەی كە هەڵدەستن بەم كارە، هەروەك لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بەلاڕیێبردن و دروستكردنی وێنەو ڤیدیۆ بە خۆنواندن بە توشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له تۆڕەكانی كۆمەڵایەتی ببوه دیاردە و ئەمەش دەبێتەهۆی بڵاوبونەوەی ترس و تۆق لەناو خەڵكی، بۆیە لە ڕووی سزاوە سەرپێچیكاران سزا دەدرێن بە بەندكردن بۆ ماوەی (٦)شەش مانگ تا (٥)پێنج ساڵ و لەگەڵ غەڕامەیەك بەبڕی یەك ملیۆن تا (٥)پێنج ملیۆن دیناری عێراقی،یاخوود یەكێك لەم دوو سزایە.
سهپادندی ئهم سزایه به پاڵپشت بە ماددەی (۲) لە یاسای خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ژمارە (٦) ساڵی (۲٠٠۸)ی هەرێمی كوردستان، هۆكاری توندی سزاكەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەم كردەوانە جگە لەوەی كە نیگەرانی خەڵكی لێدەكەوێتەوە پێگەو شكۆی دەسەڵاتیش لەكەدار دەكات، بە تایبەت كە ئەمڕۆ دەبینین هەرێمی كوردستان نموونەیەكی پڕشەنگداری وڵاتانە لە ڕوی سەقامگیری و خزمەتگوزاری و ئەمن و ئاسایشەوە.
هەروەها لە كاتێك دەبینین حكومەتی هەرێم هێلی گەرمی پەیوەندی فهراههم كردووە و هەموو هەوڵێكی گرتۆتەبەر بۆ پاراستنی سەروماڵ و گیانی هاوڵاتیان ، بەڵام كەسانێك بێ گوێدانە پەرەنسیپە ئهخلاقی و مرۆڤایەتیەكان پێشێلی ئەم خزمەتە گەورە دەكەن و یاساش سزای سەرپێچیكارانی داناوه بەبەندكردن تا ماوەی (۱) ساڵ و غەرامەیەك، یان یەكێك لەم دوو سزایە ئەمە لەكاتێك ئەگەر بێت و كەسێك هەواڵێكی ناڕاستی (بە ئەنقەست)دابێت بە لایەنە فەرمیە پەیوەندیدارەكان لە بارەی ڕودانی كارەساتێك یان مەترسیەك،ئەمەش پاڵپشت بە ماددەی (۲٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە (۱۱۱)ی ساڵی(۱۹٦۹)بەركار لە هەرێمی كوردستان لەسەری جێبەجێ دەكرێت.
ئامادهكردنی (پارێزەر/ علی سهلیم بهگ) قوتابی دكتۆرا لە یاساو تاوانناسی.