كه‌رنه‌ڤال وئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكیه‌كان بۆ كوژرانی ئه‌بو بهكربهغدادی وپێشتریش سه‌ركرده جیهادیه‌كان، مانای كۆتایی توندوتیژی و روخانی رێكخراوه جیهادیه‌كانیان نایه‌ت، چونكه هه‌ر كاتێك سه‌ركرده‌یه‌كی پله‌یه‌كی ئه‌م رێكخراوانه كوژرا بێت ئه‌وا چه‌ندین سه‌ركرده‌و گروپی تری جیهادی له شوێنیان دروست بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه له‌لایه‌ك ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنێ كه‌نابێ به‌كوژرانی تاكه كه‌سه‌كان دڵخۆش بین ئه‌گه‌ر سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌م گروپانه‌ش بن، له‌لایه‌كی تریش ده‌بێ له‌و راستیه بگه‌ین كه هۆكارو پاڵنه‌ره سه‌ره‌كیه‌كان مه‌ترسیدارترن له سه‌ركرده‌كان، كه‌له‌ئه‌نجامدا دروست كراوی لایه‌نێكی شاراوه‌ن یاخود هه‌ڵگری قوتابخانه‌یه‌كی فكری و جیهادیانه‌ی توندره‌ون و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هێزی ووزه به‌خش بۆ ئه‌م رێكخراوانه و به كاریان ده‌خه‌ن تا مردن.
بیر‌و باوه‌ره توندرهویهكان هه‌میشه هه‌وێنی دروست بوونی نه‌وه دوای نه‌وه بوونه، كه‌هه‌ر ئه‌م بیر‌و باوه‌رانه وایكردوه جیهادخوازهكان دوای كوژرانی سه‌ركرده‌كانیشیان پابه‌ندی ئه‌و رێبازه‌یان بن كه له‌سه‌ری گۆشكراون تا دوا هه‌ناسه‌یان.
كاتێك بیرمه‌ندی ئیسلامی سید قتب ساڵی 1966 له میسر بریاری له سێداره‌دانی بۆ ده‌ركرا له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌وكاته‌ی ئه‌م ووڵاته جمال عبدالناصر، بیر‌و باوه‌رو فه‌لسه‌فه سهلهفیهكهی هه‌نده‌ی دوای خۆی لاینگری نه‌بوو، كه‌چی به له‌سێداره‌دانی وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی روحی سه‌له‌فی جیهادی ناسرا و لاینگرانی بیروباوه‌ره‌كه‌ی رۆژ دوای رۆژ زیاد بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا سید قتب به‌بریاری سه‌رۆكێكی موسڵمان له‌سێداره درابوو.
هه‌روا له‌ساته‌وه‌ختی بڵاوكردنه‌وه‌ی كوژرانی ئوسامه بن لادن كه‌رنه‌ڤالی خۆشی و شادی له زۆرێك له ووڵاتان به‌رێوه چوو، به‌ڵام له‌ماوه‌ی 24كاتژمێری سه‌ره‌تای هه‌واڵه‌كه زیاتر له 30،000 كه‌س ئه‌كاونتیان له ئه‌نته‌رنێت به‌ناوی ئه‌وه‌وه كرده‌وه‌و هه‌موویان نوسیبویان(( هه‌موومان ئوسامه‌بن لادنین))، بزوتنه‌وه‌ی ئه‌لقاعیده‌ش دوای بنلادن نه‌روخا و بگره زیاتریش گه‌شه‌ی سه‌ند.
دوای ئه‌مانه‌ش له‌ساڵی 2006 هه‌واڵی كوژرانی سه‌ركرده‌ی جیهادی ئهبومصعب زه‌رقاوی له عێراق راگه‌ینرا، كه‌چی كرده‌وه تیرۆریستیه‌كان له به‌غدا زیاتر په‌ره‌ی سه‌ند و بیر‌و باوه‌ری جیهادیانهش به‌هێز تر بوو. دوای كوژرانی زه‌رقاویش هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی جیهادی ئه‌بو حه‌مزه‌ی میسری و ئه‌بو عمر به‌غدادی جیگه‌یان گرته‌وه و لقێكی بزوتنه‌وه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده‌یان له عێراق كرد به رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و هێزوو توانای ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش گه‌یشته ئه‌وپه‌ری تواناوه، كاتێكیش ئه‌م دوو سه‌ركرده‌یه كوژران له‌لایه‌ن هێزی ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ره‌وتی جیهاد و لایه‌نگرانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌خێراییه‌كی چاوه‌روان نه‌كراو گه‌شه‌یان سه‌ند، ئینجا ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی كه شوێن گره‌وه‌ی ئه‌وان بوو، پێگه‌و پایه‌ی ره‌وتی جیهادیه‌كانی له چوار چێوه‌ی عێراقه‌وه گه‌یانده رێكخراوێكی نێوده‌وڵه‌تی كه وای كرد هاووڵاتی نزیكه‌ی حه‌فتا ووڵاتانی جیهان به خه‌لافه‌ته‌كه‌ی ئاشنا بكات و ببنه پاسه‌وانی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی، دڵنیام كوژرانی به‌غدادیش نابێته كۆتایی بیروباوه‌ره توندرهویهكانی لاینگرانی ئه‌م رێبازه، له‌م روانگه‌یه‌وه جیهادیه‌كان په‌یامێكیان هه‌یه ده‌ڵێن:(( كوژران و له‌ده‌ست دانی سه‌ركرده‌كان هیچ كاریگه‌ریه‌كیان له‌به‌رده‌م گیانی خۆبه‌خشینی ئه‌وان نابێت)).
هاوشێوه‌ی ئه‌م سه‌ركردانه له ساڵی 2009 له ئه‌فریقیا سه‌ركرده‌ی بۆكۆ حرام محمه‌د یوسف كوژرا، كه‌چی كوژرانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه پێگه‌ی ئه‌م رێكخراوه جیهادیهی زۆر فراوانتر كرد. لهصۆمالیش سه‌ركرده‌ی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌لشه‌باب به ناوی ئه‌حمه‌د غودانی له ساڵی 2014كوژرا ، دوای كوژرانی ئه‌م سه‌ركرده‌یه بزوتنه‌وه‌ی شه‌باب له جاران به‌هێز تر‌و كاریگه‌رتر چالاكیه‌كانی ئه‌نجام ده‌دا. هه‌موو ئه‌م رووداوانه تێگه‌یشتنێكی قوڵتری پێویسته، كه به‌له‌ناو بردنی سه‌ركرده‌كان مانای كۆتایی هێنان نیه به رێباز‌و بیر‌و باوه‌ره‌كان.