Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:01

مایک پێنس:شه‌ره‌فێکی گه‌وره‌یه‌ له‌هه‌ولێرم

ئه‌وه‌یان واقیعێكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش باشتر له‌ خه‌ڵكی ترله‌و راستییه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن دۆزی ره‌وای خۆیه‌تی
100%

.

به‌ر له‌وه‌ی ئێواره‌ی 23 ی تشرینی دووه‌می ساڵی 2019 مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌ربازگه‌ی عه‌ین و ئه‌سه‌د جێبێڵێ ، به‌ته‌له‌فۆن بۆ چه‌ند خووله‌كێك له‌ گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاخاوتنیان ئه‌نجام داوه‌و پێی راگه‌یاندووه‌ كه‌
سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كاو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ربازانی له‌ هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه‌ .
تا ئێره‌ ، مایك پێنس ئه‌و پیاوه‌ی جگه‌له‌وه‌ی جێگری سه‌رۆك تڕه‌مپه‌ سه‌رپه‌رشتیاری كاروباری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاشی له‌ده‌سته‌ ،هه‌ر له‌سه‌ربازگه‌ی ئه‌ه‌ریكایه‌ له‌ رومادی یه‌ و هێشتا هه‌نگاوی نه‌ناوه‌ بۆ‌سه‌ركه‌وتن بۆناو فرۆكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌ی .
تا ئه‌و ساته‌ ئاماژه‌كان بۆ به‌غدا ئه‌وه‌ ده‌گه‌یێنن كه‌وا سه‌رباری نا ئارامی و گرژی شه‌قام وخرۆشانی خۆپێشانده‌ران ، پێنس نایه‌وێت دواوێنه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای به‌غدا له‌م دوا ساته‌دا ببێته‌ گرته‌ی كامیرای میدیاكاران و شرۆفه‌ی ئه‌م وئه‌و .
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌رله‌خه‌ڵكی دیكه‌ وبه‌رله‌ شرۆڤه‌كارانی سیاسیی به‌ سیاسه‌تمه‌دارانی به‌غداوه‌ش له‌وراستیه‌ باشتر تێگه‌یشتوون وئاگادارن له‌وه‌ ی كه‌ چی له‌ به‌غدا ده‌گوزه‌رێت بۆیه‌ ‌ له سۆنگه‌ی ترس و نه‌وێران نییه‌ مایك پێنس ناچێته‌ به‌غدا .
كه‌ر مه‌به‌ست چوونه‌ به‌غداو دیدار بووایه‌ ، بۆ پیاوی دووه‌می ئه‌مه‌ریكا وتوانای له‌بن نه‌هاتووی ئه‌مه‌ریكییه‌كان زۆر ئاسایی بوو له‌دووری وله‌ به‌رزی چه‌ندین كیلۆمه‌تر له سه‌ر ‌شه‌قامی گڕگرتووی به‌غداوه‌ ، هه‌ر له‌ ئاسمانی كه‌رخ و ره‌سافه‌وه‌ ، هه‌ر له‌ نێو فرۆكه‌ تایبه‌تییه‌كه‌یدا بۆ چه‌ندین كاتژمێردیداری چوارقۆڵی له‌گه‌ڵ هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام ده‌دا ودواتریش به‌ ئه‌مانه‌ت و سه‌لامه‌تی هه‌رسێ سه‌رۆكاتییه‌كه‌ی ده‌گه‌یانده‌وه‌ ئۆفیسی سه‌رۆكایه‌تییان له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا .
مایك پێنس وای نه‌كرد ، له‌به‌رنامه‌شی دانه‌بوو وابێت ، بۆیه‌ هه‌ركه‌ له‌ عه‌ین ولئه‌سه‌ده‌وه‌ هه‌ڵفری وفرۆكه‌كه‌ی له‌ شه‌قه‌ی باڵی دا ، له‌ ئاسمانی به‌غداوه‌ سه‌یری ناوچه‌ی سه‌وزی كردوو و له‌ كوردستان ، له‌ دوورگه‌ی ئارامی و له‌ ئاسمانی هه‌ولێری مێرگی ئاوه‌دانی و پێكه‌وه‌ژیاندا نیشته‌وه‌ .
مایك پێنس له‌ هه‌ولێره‌ ، له‌ نێو مێرگ و دوورگه‌ی ئاوه‌دا‌نی و ژیاندۆستی و دیموكراتخوازانی ئاشتیپارێزی قوربانی به‌خشی ده‌ستی سته‌م وزوڵمی سیسته‌مه‌ یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كانه‌، پێنس له‌ هه‌ولێری خودانی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی ته‌لیسم شكێنی داعش وماعشه‌كانه‌ .
ئه‌وپێشوازییه‌ فه‌رمییه‌ شایسته‌یه‌ی له‌ مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كرا، ئه‌و سه‌ردانه‌ی ناحه‌زان و قین له ‌دڵان و چاوپێ هه‌ڵنه‌هاتوانی هه‌ژاندوه‌ ، هاتنه‌ كوردستان و هاتنه‌ هه‌ولێری چه‌ندین مانای مه‌زن و ئاماژه‌ی گرنگی جێی بایه‌خه‌ بۆ ئێستا وبۆ ئاینده‌ ش ئه‌م چه‌ند ئاماژه‌ گرنگانه‌ی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌‌ .
بۆ هه‌ولێر ،په‌یامی مایك پێنس دوپاتكردنه‌وه‌ی پشتگیری و پشتیوانی ئه‌مریكییه‌كان و جه‌خت كردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوپه‌یمانیه‌تی واشنتۆن بۆهه‌ولێرو كوردستان له‌ هه‌رهه‌ڕه‌شه‌یه‌كی تیرۆری داعش وماعشه‌كان چ له‌سووریا بێ یا له‌ عێراق .
ئه‌وه‌ به‌واتای ئه‌وه‌دێت ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌دوای شه‌ڕی داعش له‌سووریا و به‌تایبه‌تی له‌سه‌رده‌می سه‌رۆك تره‌مپ و توویته‌كانی له‌سه‌ر پرسی رۆژئاوا و هێڕش و په‌لاماردانه‌كانی توركیادا ، واشنتۆن دڵنیایی به‌ هه‌ولێرده‌دات كه‌ پرسی كورد به‌گشتی پرسێكه‌ ناكرێت په‌راوێزبكرێت وله‌نێو رووداوه‌ گه‌رم و به‌په‌له‌و بله‌زه‌كان كاره‌كته‌ری كارای كورد كه‌نارگیربكرێت .
ئاماژه‌كان ئه‌وه‌یان به‌روون و ئاشكرایی لێ ده‌خوێندرێته‌وه‌ كه‌ كه‌ناگیركردن و په‌راوێزخستنی پرسی كورد وه‌ك دۆزه‌ره‌وایه‌كه‌ له‌ هه‌رلایه‌نێكه‌وه‌ بێت و به‌ ئه‌گه‌ری هه‌رگۆڕانكارییه‌كیش بێت له‌ به‌غداو ناوچه‌كه‌دا، نه‌ك هه‌ربه‌زیانی كوردو ناوچه‌كه‌ ده‌شكێته‌وه‌ ، به‌ڵكو به‌زیانی ئه‌مریكییه‌كانیش ته‌واوده‌بێ .
ئه‌وه‌یان واقیعێكه‌ ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش باشتر له‌ خه‌ڵكی ترله‌وراستییه‌ تێگه‌یشتوون كه‌ كورد له‌ ناوچه‌كه‌دا خاوه‌ن دۆزی ره‌وای خۆیه‌تی وله‌و پێناوه‌ش دا و بۆ گه‌یشتنی به‌رۆژی ئه‌مرۆی به‌خشنده‌ بووه‌ له‌ قوربانی دان. ئه‌م دۆزو پرسه‌ مه‌زنه‌ ش به‌رووداو كاره‌ساته‌كانی سه‌رده‌م و ته‌نانه‌ت دروستكردنی قه‌یران و گرفت وهاتنه‌ ئارای هه‌موو ئه‌گه‌رێكی مه‌ترسیداریش ،هیچ كاتێ هه‌ولێر سازشیانی له‌به‌رامبه‌ردا نه‌كرددوه‌وناكات.
رابردووش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه‌ كه‌ شه‌ڕی تیرۆرستانی داعش و گه‌ماروی ئابوری و سیاسی و بڕینی مووچه‌و بودجه‌ ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌ خۆراگره‌یان نه‌چه‌ماندۆته‌وه‌ و هه‌رگیزیش خۆیان راده‌ستی قه‌ده‌رنه‌كردووه‌ .
مایك پێنس جێگری سه‌رۆك تره‌مپ به‌ هه‌گبه‌یه‌كی پڕ له‌ په‌یامی واشنتۆنه‌وه‌ لێره‌ له‌كوردستان بوو ، له‌ هه‌ولێره‌ وبۆ پایته‌خته‌كانی ده‌رودراوسێ به‌روون و ره‌وانی ئاماژه‌كانی نارد .
ئه‌م لێره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆئێستاو ئاینده‌ی كوردستان زۆر گرنگ و جێی بایه‌خه‌ و ئاینده‌یه‌كی به‌هێزی له‌سه‌ر بنیات ده‌نرێت سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ كه‌ دیقه‌ت ده‌ده‌یته‌ یه‌كه‌مین گفتوگۆ وئاخاوتنی مایك پێنس كاتێ روو له‌ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ :
سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی زۆر شه‌ره‌فمه‌ندم لێره‌م له‌ هه‌ولێرم .
دواتریش روون و ره‌وان و ئاشكراتر ده‌ڵێ : شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌بوو له‌هه‌ولێر چاوم به‌سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی كه‌وت ، به‌ناوی سه‌رۆك تره‌مپه‌وه‌ هاوپه‌یمانی به‌هێزی نێوان ئه‌مریكاو گه‌لی كوردم كه‌ له‌ئه‌نجامی جه‌نگ درووستبوو له‌ناوچه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌ .
ئا ئه‌وه‌ته‌ ، ئه‌و ئاینده‌ییه‌ وئه‌و دڵنیابوونه‌وه‌ یه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان لێره‌وه‌ یه‌ ، له‌ده‌سپێكێكی دیكه‌ی دوای ( جه‌نگێك ) ی دیكه‌یه‌ ، تۆكمه‌ بوونه‌وه‌ی واشنتۆنه‌ ، بۆ پشتیوانی وپاڵپشتی له‌ مێرگ ودورگه‌ی ئارام و ئاوه‌دانی هه‌ولێر .

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.