ئێستا رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له شه‌رێكی خه‌ستی پڕگرێ دایه، كه‌به ڕووكه‌ش شه‌ڕی تیرۆریزمه، به‌ڵام له بنچینه‌دا كیشه‌كه هه‌ر تیرۆر نیه، به‌لَكو جه‌نگی مێژوو و جوگرافیا‌و مه‌زهه‌ب ودوژمنایه‌تی كۆن و نوێ و زۆر شتی تره كه به‌خۆیه‌وه ناوچه‌كه‌ی له‌خوێن هه‌ڵكێشاوه و له هه‌مان كات جیهانیشی به خۆیه‌وه سه‌رقاڵ كردوه. هه‌ربۆیه‌ش ئه‌م جه‌نگه بێ ویست و هه‌ڵبژاردن زۆر لایه‌نی تێوه‌گلاندوه، به‌راده‌یه‌ك هیچ وڵاتێك له‌ناوچه‌كه‌و جیهانیش ناتوانێت به‌دووره په‌رێزی و تاكێتی خۆی بمێنێته‌وه، ده‌بێ بچێته به‌ره‌یه‌كه‌وه، به‌تایبه‌تیش ووڵاتانی چوارده‌وری عێراق و سوریا كه ده‌بێ به‌هه‌ر ڕه‌نگێك بێ خۆیان هه‌ڵده‌نه قوڵایی جه‌نگه‌كه‌وه و چه‌ك هه‌ڵبگرن دژی لایه‌ك. جه‌نگی یه‌كه‌می به‌رفراوانی جیهانی رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست له‌گه‌ڵ داعش و خه‌لیفه‌كه‌ی له‌كۆتایی یاریه‌كه‌یه، كوژران ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی ره‌نگه كێشه‌و ململانێكان بگه‌ینێته قۆناغێكی سه‌ختره‌وه، كه تا ئه‌و راده‌یه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر جوگرافیای ناوچه‌كه بكات.
ئه‌مرۆ جه‌نگی دژه داعش و تیرۆر كۆمه‌لێك جه‌نگی ترن له‌ناوچه‌كه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه:(جه‌نگی خه‌لافه‌ت وتیرۆره، شه‌ری سونه‌و شیعه‌یه، شه‌ری كورد‌و تورك، كورد‌و عه‌ره‌ب، عه‌ره‌ب وتورك، شه‌ڕی توركیایه بۆ له‌ناوبردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردی رۆژئاوا، یان ووڵاتانی كه‌نداو و كۆماری ئیسلامی ئێران، شه‌ری ئێران و توركیایه، عێراق و هه‌رێمی كوردستانه، یان شه‌ری تۆڵه مێژوویه‌كانه، شه‌ری یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌مریكا و رووسیایه له ناوچه‌كه‌مان، شه‌ڕی رۆژئاوا له‌گه‌ل توركیا و روسیا‌و ئێران، شه‌ری گه‌رانه‌وه‌ی سه‌رده‌می زێرینی ده‌سه‌ڵاتی سونه‌یه له عێراق به هاندانی جه‌ماوه‌ر، یان شه‌ڕه راسته‌قینه‌كه نه‌وته، به‌ڵام چاوكی شه‌ره‌كه یان مانشێتی شه‌ره‌كه كه مه‌سه‌له‌یه‌كی گه‌وره‌ی له پشته‌وه‌یه ئه‌ویش تیرۆر و جه‌نـگی دژه داعشه.
له‌ولاشه‌وه توركیا به ئاگاداری ئه‌مریكاو روسیا له جه‌نگێكی ناره‌وا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی خۆیاندا درێژه به‌و جه‌نگه ده‌دات كه له بنچینه‌دا داگیركاره‌یكی راسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر ووڵاتێكی دراوسێ، كه هه‌زاران خه‌ڵكی سته‌م دیده و ژن ومندالان كوردی كردوه به قوربانی به‌ناو شه‌ر له‌دژی یه‌په‌گه، داعش به‌ته‌نیا له ژێر ئاڵای خه‌لافه‌تی ئیسلامی دا جه‌نگی دژی هه‌موو جیهان به‌رپاكرد، كه‌چی ووڵاتان بۆ مانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان درێژه‌یان پێدا (یاخود كاتێكی زۆری ویست بۆ كه‌وتنی) له‌ناو ئه‌م هاوكێشه سه‌خته‌ی كوشتن و جه‌نگ و ماڵوێرانی دا مرۆڤ به‌ئاسانی ناتوانێت سه‌روبن وسه‌ره‌تاو كۆتایی گه‌مه‌كه بدۆزیته‌وه‌و وێنه‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی ده‌ست بكه‌وێت.
ده‌بێ زۆر وورتر بروانین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها به‌وێنه‌كان هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێین هه‌رهیچ نه‌بێت بزانین جگه له داعش كێ له‌پشت درێژكردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌كه‌بوو و كێ له‌به‌ره‌ی راسته‌قینه‌ی دژه تیرۆره و داعش بوو، یان كێ فه‌رشه‌كه‌ی بۆ داعش راخست وژێرخانی ئابوری به هێزكرد، و چۆن چۆنی كۆتایی پێ هێنرا و خه‌لیفه‌كه‌ی كوژرا، ئایا ئه‌وه هه‌ر داعش بوو هه‌ڵگری هه‌موو ماناكانی تیرۆریزم یان چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی بوون.