دوای شكه‌ست پێهێنانی هێرشه‌كانی داعش بۆ سه‌ر كوردستان به هه‌ر دوو پارچه‌كه‌یه‌وه و هه‌وڵدانی بۆ دامه‌زراندنی حكوومه‌تی خه‌لافه‌ت، پێشمه‌رگه و شه‌رڤانانی كورد له هه‌ر دوو پارچه‌كه‌ی كوردستان به هاوكاری هێزه جیهانییه‌كان توانیویان كۆتایی به خه‌لافه‌ت و هه‌یبه‌تی وهحشهتناكهكهی داعش بهێنن.
دوای ئه‌مه توركیا، ئێران و عێراق ده‌ستیان كرده یه‌ك و رێفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییان كرده بیانوو و هێرشی سه‌ر باشووری كوردستانیان كرد كه پێشه‌نگی ئه‌م هێرشه‌یش چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی بوون كه دروشمی وهلایهتیان ده‌گوته‌وه، به‌ڵام له پردێ و سێحلا دووباره پێشمه‌رگه سه‌لماندی كه كوردستان خاكێك نییه كه تێیادا جێگه‌ی خه‌لافه‌ت و وه‌لایه‌ت ببێته‌وه.
دوای ئه‌م شكهسته یه‌ك له دوای یه‌كانه‌ی نه‌یارانی كورد، ئه‌ردۆغان و توركیا كه خه‌ونی زیندوو كردنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عۆسمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدئۆلۆژیای ئه‌خوانی به پێشه‌نگی خه‌لافه‌تی داعشیان ده‌بینی، ده‌ستیان به تۆڵه سه‌ندنه‌وه له كورد كرد. هێرشه‌كانی توركیا هه‌م بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی باشووری كوردستان و دواجاریش ئۆپه‌راسیۆنی به گوته‌ی توركیا كانی ئاشتی به‌ڵام كانی خوێنی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه توركیا له‌سه‌ر تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی داعش له كورد سووره.
به‌ڵام بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌بوونی یه‌په‌گه و په‌یه‌ده و كریدۆری كوردی و مه‌ترسی سه‌ر ئاسایشی نیشتمانی خۆی كرده پاساو. هه‌ر چه‌ند هێزه جیهانییه‌كانیش ده‌زانن كه هێزه كوردییه‌كان له رۆژئاوای كوردستان به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بوونه مه‌ترسی بۆ سه‌ر توركیا، به‌ڵام ئازاد كردنی تیرۆریسته به‌ندكراوه‌كانی داعش له لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا و میلیشیا جیهادییه‌كانی سه‌ربه توركیاوه و بڵاو بوونه‌وه‌ی دیمه‌نه‌كانی ئازاد كردنی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی داعش، جیهانی تێگه‌یاند كه یه‌كێك له مه‌به‌سته سه‌ره‌كییه‌كانی توركیا زیندوو كردنه‌وه‌ی داعشه له ناوچه‌كه‌دا.
8 رۆژه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌رده‌وامه به تۆپ، تانك و فڕۆكه و به پێشكه‌وتووترین چه‌ك و بگره بۆمبه‌ی فسۆڕیش، توركیا و جیهادییه‌كان هێرشی سه‌ر رۆژئاوای كوردستانیان كرد، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه توركیا و میدیای توركیا باسی لێوه ده‌كات، تا ئێستا توركیا و جیهادییه‌كان نه‌یانتوانیوه یه‌ك بستیَ خاكی رۆژئاوای كوردستان داگیربكه‌ن و هێشتا شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن.
له سه‌ره‌تای ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا به هۆی به‌كار هێنانی فڕۆكه‌وه باڵاده‌ستی شه‌ڕ به سوودی توركیا و جیهادییه‌كان بوو، به‌ڵام رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و رژیم( كه من پێم وایه هه‌ڵبژاردنی خراپ له خراپتر بۆ ئه‌م قۆناغه باشتره، چونكه رژێمی ئه‌سه‌د ناتوانێت دیمۆگرافی ناوچه‌كه بگۆڕێت و ناتوانێت وه‌كو سه‌رده‌می پێش 2011 حكومی خۆی بسه‌پێنێت و هه‌روه‌ها ناتوانێت ماڵ و مڵكی خه‌ڵك تاڵان بكات و ده‌ستدرێژی سه‌ر نامووس و كه‌رامه‌تی خه‌ڵك بكات) باڵاده‌ستی شه‌ڕ و هاوسه‌نگییه‌كه‌ی گۆڕا، چونكه ئه‌گه‌ر توركیا فڕۆكه به‌كار نه‌هێنێت ئه‌وا 5 ساڵی دیكه خه‌ریك بێت ناتوانێت له رووی سه‌ربازییه‌وه بستێك له خاكی رۆژئاوا داگیر بكات.
هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه شه‌رڤانان خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ن و داروبه‌ردی ناوچه‌كه ده‌ناسن و ده‌زانن چۆن له رووی سه‌ربازییه‌وه تاكتیكی پارتیزانی به‌كار بهێنن له به‌رامبه‌ر تاكتیكی به‌ره‌یی له سایه‌ی ئه‌م تاكیتكهدا ره‌نگه رۆژانه سوپای توركیا و چه‌كداره‌كان تۆزێك پێش ره‌وی بكه‌ن به‌ڵام به شه‌و دووباره تووشی شكه‌ست ده‌بن و ناچار ده‌بن پاشه‌كه‌شی بكه‌ن.
8 رۆژ تێ په‌ڕی، ئه‌وه‌ی له رووی مه‌یدانییه‌وه دیار و به‌رچاوه ئه‌وه‌یه كه توركیا به‌و جۆره پلانی بۆی دانابوو ناتوانێت پێشڕه‌وی بكات و رووبه‌رووی شكه‌ستێكی گه‌وره بووه‌ته‌وه. توركیا پلانی هه‌بوو له ماوه‌ی 3 رۆژدا له منبجه‌وه تا ره‌بیعه و نزیك له تلعه‌فه‌ر له سه‌ر سنووری عێراق به قووڵایی 35 تا 40 كیلۆمه‌تره داگیر بكات، به‌ڵام 8 رۆژ تێپه‌ڕی هیچ ده‌ست نه‌كه‌وت بێجگه له سێ گوند كه یه‌كیان 8 ماڵه و یه‌كێكی دیكه‌یان سێ ماڵ و ئه‌وی دیكه‌یشیان 9 ماڵه، ئه‌م گوندانه له‌سه‌ر سنوور بوون و پێشتر له لایه‌ن شه‌رڤانانه‌وه چۆڵ كرابوون.
ئارمانجه‌كانی توركیا له‌م ئۆپه‌راسیۆنه
ئارمانجه ناوخۆییه‌كان
1-ئه‌ردۆغان كه له‌سه‌ر ئاستی سیاسه‌تی ناوخۆیی رووی له لاوازبوون و له‌ده‌ستدانی ده‌سه‌ڵات كردووه، ویستی پێگه‌ی ناوخۆیی خۆی به‌هێزتر بكاته‌وه و درێژه به ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بدات.
2-ئه‌ردۆغان ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له ئاكه‌په جیا بوونه‌ته‌وه و ئاماده‌كارییان بۆ دامه‌زراندنی پارتی نوێ ده‌كرد، بترسێنێت و بڵێت توركیا له شه‌ڕدایه و نابێت پارتی نوێ دابمه‌زرێت. ئه‌مه‌یش ده‌بێته هۆی مانه‌وه‌ی ئاكه‌په و پێگه جه‌ماوه‌رییه ههنۆكهییهكهی.
3- ئه‌ردۆغان ویستی هاوپه‌یمانیه‌تی میلله‌ت پارچه بكات و به گوشار خستنه سه‌ر هه‌ده‌په، جه‌هه‌په و هه‌ده‌په له یه‌كتر دوور بخاته‌وه تا به‌مجۆره هاوپه‌یمانی میلله‌ت هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و هاوپه‌یمانی كۆمار كه هاوپه‌یمانی ئاكه‌په و نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته توركه‌كانه به‌بێ ركابه‌ر بمێنێـت.
4- ئه‌ردۆغان ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه، كه‌رتی پیشه‌سازی خانووبه‌ره‌ی توركیا كه ئیفلاسی كردووه زیندوو بكاته‌وه و به پاساوی دروست كردنی خانوو بۆ ئاواره سوورییه‌كان له ناوچه‌ی ئارام له ئه‌ورووپایه‌وه هاوكاری دارایی وه‌ربگرێت، كه ئه‌ورووپاییه‌كان هه‌ر زوو جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه یه‌ك دۆلار بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به توركیا ناده‌ن.
5- ئه‌ردۆغان ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌سه‌ڵاتی هه‌م كۆچبه‌ره سوورییه‌كانی توركیا روانه‌ی ناوچه‌كه بكاته‌وه و هه‌م دیمۆگرافیای ناوچه‌كه بگۆڕێت تا به‌مجۆره له‌سه‌ر سنووره‌كانی توركیا پێكهاته‌یه‌كی سه‌ربه توركیا و له ژێر ده‌ستی خۆدی ئه‌ردۆغاندا دابمه‌زرێت، ئه‌م پلانه‌یش رووبه‌رووی شكه‌ست بوویه‌وه چونكه تا ئێستا نه‌یانتوانیوه پێشڕه‌وی بكه‌ن.
ئارمانجه ده‌ره‌كییه‌كان
1-توركیا ده‌یه‌ویست به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ناوچه كوردییه‌كان دووباره وه‌كو ساڵی 1965 تا 1975 ته‌عریب بكاته‌وه و ئه‌مجاره توركمان و خانه‌واده‌ی ئه‌و ملیشییا شیشانی، ئه‌فغانی، توركمهنستانی، قرقیزی و تاجیكی كه حاڵی حازر له نێو سوپای به‌ناوی ئازادی سووریادا بۆ توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن له ناوچه‌كه‌دا به‌جێ بكات تا به‌مجۆره پێگه‌ی خۆی له سووریا به‌هێز بكات و له سووریای داهاتوودا ببێته خاوه‌ن هێز و پێگه.
2- توركیا به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ویستی تۆڵه‌ی داعش له كورد بكاته‌وه و كورد ئاواره بكات و رێگری له دروستبوونی كیانێكی كوردی له رۆژئاوای كوردستان بكات.
3- توركیا ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه ناوچه‌كه داگیر بكات تا سووریا له داهاتوودا ناچار بكات كه له‌گه‌ڵ توركیا رێككه‌وتنێك هاوشێوه‌ی رێككه‌وتنی ئادانا ئیمزا بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌و ناوچانه‌ی كه داگیریان ده‌كات و بیخاته سه‌ر خاكی توركیاوه.
4- توركیا هه‌میشه ده‌یگوت رێگه ناده‌ین ئه‌و هه‌ڵه‌یه له عێراق كردمان دووباره ببێته‌وه. مه‌به‌ستی توركیا ئه‌وه‌یه كه رێگه ناده‌ن له سووریا كورد ببێته خاوه‌ن پێگه و هێز و ده‌ستكه‌وت.
5- توركیا ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه رێككه‌وتنی نێوان توركیا، سووریا و عێراق بۆ ده‌ورپێچ كردنی هه‌رێمی كوردستان و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری نێوان توركیا و عێراق به په‌راوێزخستنی كورد بكاته‌وه.
6- به گوێره‌ی قسه‌كانی ئه‌ردۆغان كه ده‌ڵێت له منبجه‌وه تا ره‌بیعه له‌سه‌ر سنووری عێراق ده‌چین، ئارمانجێكی دیكه‌ی توركیا ئه‌وه بوو كه دوای رۆژئاوای به پاساو و بیانووی هه‌بوونی په‌كه‌كه له شنگال و مه‌خموور گوشار بخاته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر شنگال و مه‌خمووریش درێژ بكات و دۆخی هه‌رێمی كوردستانیش تێك بدات.
7 – ئه‌ردۆغان ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه، له‌و ناوچانه‌یدا كه داگیریان ده‌كات، ده‌ست به دروست كردنی خانوو و شوێنی نیشته‌جێبوون بكات تا به‌مجۆره كه‌رتی پیشه‌سازی خانووبه‌ره‌ی خۆی كه له لیواری ئیفلاس كردندایه، ببووژێنێته‌وه و له وڵاتانی ئه‌ورووپی كه ئه‌ردۆغان هه‌ر جار ئاواره‌كانی سووریا وه‌كو كارتی گوشار به‌رامبه‌ریان به‌كار ده‌هێنێت پاره‌یه‌كی زۆر وه‌ربگرێت، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌ورووپی هه‌ر زوو له‌م مه‌به‌سته‌ی ئه‌ردۆغان تێگه‌یشتوون و رایانگه‌یاند یه‌ك دۆلار ناده‌نه توركیا.
8-ئه‌ردۆغان ویستی به خۆشكردنی زه‌مینه بۆ به‌هێزبوونه‌وه‌ی داعش، ئیمپراتۆریه‌تی نوێ عۆسمانی له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدئۆلۆژیای ئه‌خوانی و به پێشه‌نگی جیهادییه توندڕه‌وه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای خه‌لافه‌ت دروست بكات و ببێته حكومڕانی ناوچه‌كه.
9- ئه‌ردۆغان ویستی به‌م ئۆپه‌راسیۆنه هۆزه عه‌ره‌به‌كانی ناوچه‌ی جزیره بكاته دوژمنی كورد بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی كورد و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه‌دا روو بدات و به‌مجۆره بتوانێت كاریگه‌ری خۆی زیاتر بكات. به‌ڵام هۆزه عه‌ره‌به‌كانی جزیره به پێچه‌وانه‌ی ویستی ئه‌ردۆغان، پشتگیری ته‌واوی خۆیان بۆ كورد ده‌ربڕی و له‌گه‌ڵ كورد رووبه‌رووی داگیركاری تورك و ملیشیا جیهادییه‌كان بوونه‌وه.
10ئ- ئه‌ردۆغان چه‌ند رۆژێك پێش ئۆپه‌راسیۆنه‌كه باسی له‌وه ده‌كرد كه ده‌بمه تاقه سه‌ركرده‌ی مێژوویی ناوچه‌كه كه له دژی په‌یمانی سیڤه‌ر ده‌وه‌ستێته‌وه و په‌یمانه‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه. پێشهاته مه‌یدانییه‌كانیش سه‌لماندیان كه ئه‌م خه‌ونه‌ی ئه‌ردۆغانیش به باچوو، چونكه تا ئێستا هیچی ده‌ست نه‌كه‌وتووه.
11- ئه‌ردۆغان كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی بۆ سه‌ر ناوچه سنوورهییهكانی هه‌رێمی كوردستان به پاساوی هه‌بوونی په‌كه‌كه به‌رده‌وام ده‌كات ویستی به تێكدانی دۆخی رۆژئاوای كوردستان و له‌ناوبردنی ئه‌و به‌شه‌ی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئێران كه‌مه‌ری شاخی له دژی هه‌رێمی كوردستان دورست بكات و به‌مجۆره هه‌رێمی كوردستان له دوو لاوه ده‌ورپێچ بكات بۆ ئه‌وه‌ی چی دیكه كورد نه‌توانێت بۆ به‌رگریكردن له خۆی په‌نا بۆ شاخه‌كان بباته‌وه.
ئه‌ردۆغان شكه‌ستی خوارد
پێشهاته مه‌یدانییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ئه‌وه به ئاشكرا ده‌ڵێن كه توركیا و ئه‌ردۆغان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا شكه‌ستیان خوارد، چونكه ئه‌ردۆغان پلانی وابوو له ماوه‌ی سێ رۆژدا له منبجه‌وه تا ره‌بیعه داگیر بكات. به‌ڵام به‌رخۆدانی شه‌رڤانان و گه‌لی كورد ئه‌م پلانه‌ی تێكدا، له ماوه‌ی شه‌ش رۆژی یه‌كه‌می شه‌ڕدا سه‌ره‌ڕای به‌كار هێنانی فڕۆكه و بۆمبى فسفۆڕی و مووشه‌كی رووسی توركیا نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بكات.
دواجار رێككه‌وتنی هه‌سه‌ده له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا و قه‌ده‌غه كردنی ئاسمانی رۆژئاوا بۆ فڕینی فڕۆكه توركییه‌كان له لایه‌ن رووسیاوه، شكه‌ستی سه‌ربازی توركیای مسۆگه‌ر كرد، ئه‌مه بێجگه له هه‌ڵوێستی ناتۆ، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌مریكا و ئه‌ورووپا له به‌رامبه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه هه‌موویان به توندی دژی ده‌وستنه‌وه و داوای راوه‌ستاندنی ده‌كه‌ن.
دوینێ وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا مارك ئه‌سپه‌ر باسی له‌وه كرد كه توركیا داعشی زیندوو كرده‌وه و توركیا له باكووری سووریا تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه. هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانیش له دوایین راگه‌ینراوی خۆیدا باس له‌وه ده‌كات كه توركیا یاسا نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێل كردووه و تاوانی شه‌ڕی ئه‌نجامداوه و به‌رپرسیاره له‌م كرده‌وانه‌ی خۆی.
هه‌روه‌ها به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی بیرگوونی توركی وه‌زیری به‌رگری توركیا خلووسی ئاكار له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا به تایبه‌تی جه‌هه‌په‌دا باسی له‌وه كردووه كه له 2011وه تا ئه‌مڕۆ توركیا سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی به‌رامبه‌ر به سووریا په‌یڕه‌و كردووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به‌و جۆره پێشبینیمان ده‌كرد به‌ڕێوه ناچێت و دونیا هه‌مووی بووه‌ته دوژمنی ئێمه و له بواری دیپلۆماسیدا شكهستمان خوارد بۆیه ناچارین له‌گه‌ڵ رژیمی ئه‌سه‌د ده‌ست به دانوستان بكه‌ین.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌ردۆغانیش له دوایین لێدوانی خۆیدا باسی له‌وه كردووه كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد جیهان به‌مجۆره پشت له توركیا بكات و توركیا بووه‌ته قوربانی یاری پێ دۆسته‌كانی، پێویسته ناتۆ له‌م شه‌ڕه‌دا پشتگیری توركیا بكات. ئه‌مانه هه‌موویان نیشانه‌ی به‌رچاوی شكه‌ست خواردنی توركیان له‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌دا.
ئه‌رده‌لان گۆران