ئه‌بو مصعب زه‌رقاوی رۆڵێكی كاریگه‌ری بینی له‌گه‌ڵ ئه‌و جیهادیانه‌ی كه هاورێی بوون له ئه‌فغانستان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی خۆیان بۆ عێراق كه بریتی بوو له دروست كردنی نه‌وه‌یه‌كی تازه‌ی جیهادی، كاتێكیش هاتنه عێراق بینیان ئه‌و نه‌وه‌یه خۆی له پێگه‌یشتن دابوو و ئاماده‌یه و چاوه‌روانی رابه‌رێكه بۆ فه‌رمان پێدانی، له‌و ساته وه‌خته‌ش كۆمه‌ڵگای سونی عه‌ره‌ب له عێراق گۆش كرا بوو به گیانێكی فیداكارانه‌ی رووبه روو بوونه‌وه و جیهاد دژی هێزه ئه‌مریكیه‌كان و تازه باڵاترین ده‌سه‌ڵاتی لێ سه‌ندرابۆوه كه ده‌سه‌ڵاتی به‌عسی بوو، بۆیه ته‌نها له چاوه‌روانی كه‌سێكدا یان رێكخراوێكدا بوون سه‌ركردایه‌تیان بكات.
له ئه‌یلولی2003 دوای روخانی رژێمی سه‌دام له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانانی،ئینجا له دوای گه‌یشتنی زه‌رقاوی بۆ به‌غدا به هاوكاری و پاڵپشتی چه‌ند كه‌سایه‌تیه‌كی به‌عسی یه‌كه‌مین كۆمه‌ڵه‌ی جیهادی توندره‌و دامه‌زرا له عێراق، به‌ناوی گروپی( التوحید والجهاد) كه بیَجگه له خۆی (زه‌رقاوی )شه‌ش كه‌سی تر به‌شدار بوون له دامه‌زراندنی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه، كه بریتی بوون له ( 1- محمه‌دیوسف فلستین 2- عبدالناصر جیباب. 3- عبدالحمید ئه‌بو عزام فلستینی. 4- حسن ئه‌زیرج . 5-عومه‌ر بازیانی .6-عبدالله نجم جواری) له‌گه‌ڵَ نزیكه‌ی حه‌فتا كه‌سی تر له‌ده‌ووری كۆمه‌ڵه‌كه كۆبونه‌وه.
ئه‌حمه‌د فه‌زیل خلایله ناسراو به (ئه‌بو مصعب زرقاوی) له دایك بووی ساڵی 1966ووڵاتی ئوردن بوو، به‌شداری جه‌نگی ئه‌فغانستان دژی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جارانی كردبوو، له سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكان گه‌راوه‌ته‌وه ئوردن، له‌وێ ده‌ستگیركراوه و سزای هه‌تاهه‌تایه‌ی زیندانی بۆ ده‌رچووه، دوای پانزه ساڵ زیندانی كردنی به لێبوردنی گشتی ئازاد كراوه، ساڵی 1999 دیسان چۆته‌وه ئه‌فغانستان له‌وێ هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده بن لادن و زه‌واهیری بینیوه، سه‌ره‌رای ملكه‌چ بوونی بۆ فه‌رمانه‌كانی ئه‌وان كه‌چی هه‌ردوو سه‌ركرده‌ی ئه‌لقاعیده به هۆی هه‌ڵسوكه‌وته نابه جێكانی ئه‌و، به‌تایبه‌تی ئه‌و تاتۆو نه‌خشانه‌ی كه‌له‌سه‌ر جه‌سته‌ی خۆی نه‌خشاندبووی و رابوردووی سه‌رده‌می خۆی له شه‌قامه‌كانی ئوردن به سه‌رخۆشی، وه‌ك پێویست گرنگیان پێ نه‌داوه‌و به‌كه‌سێكی سه‌ره‌رۆیان داناوه ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا كه‌سێكی سه‌رنج راكێش و كارا بووه له به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كان، بۆیه به‌رپرسیاریه‌تی بنكه‌ی مه‌شقی (حه‌رات)ی له رۆژئاوای ئه‌فغانستانی پێ ده‌سپێرن، زه‌رقاوی له ئه‌فغانستان تێكه‌ڵ به ئه‌ركی مه‌شق پێكردن و راهێنانی سه‌ربازی ده‌بێت، له‌پاڵ ئه‌مه‌ش دا خه‌ریكی خۆ رۆشنبیركردن به په‌رتوكه جیهادیه‌كان ده‌بێت به‌تایبه‌تیش په‌رتوكی ( فقه الجهاد) كه په‌رتوكێكی جیهادیه‌و باس له توند‌و تیژیه‌كان و سه‌ربرین و سزا كان ده‌كات كه له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تی جیهادی ئه‌بو عبدالله مهاجری نوسرابوو، هه‌روا په‌رتوكی ( كفاحی) ئه‌دۆلف هیتله‌ری ئه‌ڵمانی كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی ئه‌و.
ساڵی2001 دوای هێرشه‌كه‌ی ئه‌لقاعیده بۆ سه‌ر تاوه‌ره‌كانی نیۆرك بارودۆخه‌كه به‌گشتی له ئه‌فغانستان گۆرا، ئه‌و شوێنه‌ی بنكه‌ی مه‌شقی لێ‌بوو خاپور كرا، گۆره‌پانه‌كه بۆ ئه‌ویش ته‌نگ و به‌رته‌سك بۆوه، بۆیه ماوه‌یه‌ك زه‌رقاوی له نێو خێڵه‌كانی ئه‌فغانستان خۆی حه‌شاردا، به‌ڵام مه‌ترسی ئه‌گه‌ری ده‌ستگیر كردنی زیاتر بوو، بۆیه بریاری دا به‌رده‌وامی چالاكیه جیهادیه‌كانی خۆی بۆ ووڵاتێكی تر بگوازێته‌وه، له‌و سه‌رو به‌نده‌ش دا عێراق له كێشه‌و ململانێكی هێرشه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی نزیك ببۆوه، بۆیه شوێنێكی گونجاو بوو بۆ كه‌سانی وه‌ك زه‌رقاوی رووی تێبكه‌ن و ده‌ست به چالاكیه‌كانیان بكه‌ن.
له ئۆكتۆبه‌ری 2004 زه‌رقاوی به‌یعه‌ت به ئوسامه بن لادن ده‌دات وله 1/10/2004 ناوی رێكخراوه‌كه‌ی له توحید وجیهاد ده‌كات به( قاعده الجهاد فی بلاد الرافدین)گۆرینی ناوی رێكخراوه‌كه سودێكی زۆری پێ ده‌به‌خشێ چونكه ئه‌وكات خه‌لكی جیهادی خۆشه‌ویستی زۆریان بۆ ئه‌لقاعیده هه‌بوو به‌هۆی شه‌ره‌كان له ئه‌فغانستان دژی ئه‌مریكا.
ئینجا ناو گۆرینی توحید وجیهاد بۆ رێكخراوی ئه‌لقاعیده سیمایه‌كی سه‌له‌فی جیهادی نێو ده‌وڵه‌تی پێ به‌خشین، چونكه تا ئه‌و ساته‌ش رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی ئه‌فغانستان خۆی به نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی هه‌موو سه‌له‌فی جیهادیه‌كانی جیهان ده‌زانی، له‌لایه‌كی تریشه‌وه زه‌رقاوی به‌م ناوگۆڕینه پاڵپشتیه‌كی به هێزی شه‌رعی و دارایی له‌لایه‌ن ئه‌لقاعیده و سه‌له‌فیه جیهادیه‌كانی ووڵاتان به‌ده‌ست هێنا.
هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی زه‌رقاوی به‌دڵی زۆرێك له سه‌ركرده جیهادیه‌كانی نێو رێكخراوه‌كه‌شی نه‌بوو، (ئه‌بو محمد مقه‌ده‌سی ) له‌نامه‌یه‌ك دا بۆ زه‌رقاوی ره‌خنه‌ی توندی ئاراسته ده‌كات به‌وه‌ی كه ناوبراو كه‌سێكی سه‌ره رۆیه و كرده‌وه‌كانی دژی رێبازی سه‌له‌فی جیهادین، به‌تایبه‌تی ئه‌وكاتانه‌ی كه زه‌رقاوی له‌كرده‌وه‌كانی دا شیعه‌و كریستیانه‌كانی عێراقی كردبوه ئامانج، بۆیه‌ش ئامۆژگاری ده‌كات كه گۆره‌پانی عێراق جێ بهێڵێت بۆ عێراقیه‌كان.
ئه‌گه‌ر بوونی هێزی ئه‌مریكی نه‌بوایه له عێراق ئه‌وا زه‌رقاوی له‌ساته‌وه‌ختی یه‌كه‌می هاتنی بۆ عێراق شكستی ده‌خوارد له جێ به‌جێ كردنی به‌رنامه تایفه‌گه‌ریه‌كه‌ی، به‌ڵام بوونی سوپای ئه‌مریكا له عێراق هۆكاری دروست بوونی ژینگه‌یه‌كی گونجاو بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی كار‌و كرده‌وه‌كانی له عێراقدا.
هه‌ردوو شه‌ره‌كانی شاری فه‌لوجه له ساڵی 2004 له نێوان هێزه‌كانی ئه‌مریكا وبه‌ریتانیا به‌رامبه‌ر به گروپه جیهادیه‌كان، زیاتر كه‌سایه‌تی زه‌رقاوی یان به‌هێز كرد، له نێو عێراق و سونه‌ی ئه‌م ووڵاته، كاتێكیش وێنه‌كانی سوكایه‌تی سه‌ربازه ئه‌مریكیه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ندكراوه سونه‌كان له زیندانه‌كانی عێراق بڵاوكرایه‌وه÷ هێنده‌ی تر ره‌ق و كینه‌ی زه‌رقاوی به هێز تر بوو به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا.
هه‌رچه‌نده كه‌سایه‌تی و كۆمه‌ڵه‌و گروپه جیهادیه‌كانی تری عێراقی دژی ده‌ست تێوه‌ردان و كرده‌وه‌كانی زه‌رقاوی بوون له عێراق، رێكخراوی (كتائبی شۆرشی بیست) یه‌كێك بوو له دوژمنه سه‌رسه‌خته‌كانی رێكخراوه‌كه‌ی زه‌رقاوی، هه‌ردوو لا درێغیان له كوشتن و قه‌ڵاچۆكۆدنی یه‌كتر نه‌ده‌كرده‌وه، له مزگه‌وتێكی شاری ئه‌نبار (رێكخراوی كتائب )حه‌ڤده سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی ئه‌لقاعیده‌ی كرده ئامانج و هه‌موویان كوژران، ئه‌لقاعیده‌ی ده‌ستی نه‌ده‌پاراست له كوشتن و تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی ئه‌وان، له‌وانه‌ش كه به‌فه‌رمانی زه‌رقاوی تیرۆركران بریتی بوون له ( شێخ عومه‌ر سعید حوران و عومه‌ر محمود الفلاحی و ئه‌بو شه‌م شبلاوی و چه‌ندانی تر بوون.