سه‌له‌فیه‌تی جیهادی له مێژوودا ره‌گ و ریشه‌یه‌كی كۆنی هه‌یه، كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ سه‌رده‌می زانای به‌ناوبانگی موسڵمانان ئه‌حمه‌دی كوری حه‌نبه‌ل ( 780-855)، كه یه‌كه‌مین جار بانگه‌وازی بۆ كردوه، دوای ئه‌ویش له باروودۆخی خراپی داگیركاریه خوێناویه‌كانی سوپای مه‌نگۆل، ئیبن ته‌یمیه شێخ ئیسلام كه زانای گه‌وره‌ی موسڵمانان بووه له ( 1263 تا 1328) به‌شێوه‌یه‌كی زۆر توندتر په‌ره‌ی به‌م رێبازه داوه بانگه‌وازی جیهاد خوازی بۆ كردوه.
دوای ئه‌وانیش هه‌ركاتێك شه‌رێكی ترسناك به‌رۆكی ووڵاتانی موسڵمانی گرتبێته‌وه، باس و خواسی جیهاد كردن هه‌میشه هه‌ڵبژارده‌ی یه‌كه‌می رووبه رووبوونه‌وه‌كان بووه، به‌ڵام له مێژووی نوێ به تایبه‌تی له چاره‌كی كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م دا ئه‌م بابه‌ته زیاتر گرنگی پێدراو قوتابخانه‌ی بۆ دامه‌زرێنرا، به‌شێوه‌یه‌كی كرده‌كی كه‌وته مه‌یدانی ململانێكانه‌وه كه تیایدا نه‌وه به‌دوای نه‌وه فكری جیهادی و شه‌ر له پێناوی گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رده‌مانی سه‌ره‌تای ئیسلام و خه‌لافه‌ت به‌رهه‌م ده‌هێنرا.
سه‌رهه‌ڵدان و دروست بوونی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌له‌فیه‌تی جیهادی( جیل الاول) بۆیه‌كه‌م جار له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی چه‌كداری له ئه‌فغانستانه‌وه به‌دیار كه‌وت، ئه‌م نه‌وه‌یه كه سه‌ركرده باڵاكانی ئه‌لقاعیده ( ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زواهیری و عبدالله عزام) سه‌رپه‌رشتیان ده‌كرد. ئه‌وان به هێزوو بازووی ئه‌م نه‌وه‌یه‌و یارمه‌تی ووڵاتان توانیان سوپا به‌هێزه‌كه‌ی روسیا پاشه‌كشه پێ بكه‌ن و كۆتایی به داگیركاریه‌كانیان بهێنن. پاشانیش له دوای یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001 رۆژ له دوای رۆژ بابه‌تی جیهاد كردن هێزو توانایه‌كی روحی و ده‌روونی قوڵی به خۆیه‌وه ده‌بینی.
ئه‌م نه‌وه‌یه كه به یه‌كه‌مین نه‌وه‌ی سه‌له‌فی جیهادی چه‌كداری توندڕه‌و داده‌نرێت له مێژوودا، سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی بیر‌و تێڕوانینێكی قوڵی سه‌له‌فیانه بوو بۆ ده‌سپێ یه‌كی جیهادیانه‌ی توندره‌و كه ئه‌فغانستان به‌یه‌كه‌مین لانه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌م نه‌وه‌یه داده‌نرێت، به‌پاڵپشتی ئه‌مریكاو ووڵاتانی رۆژئاوا‌و ووڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، كه ئامانجیان لێی شكست پێهێنانی سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ت و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیان بوو له ناوچه‌كه‌دا، ئینجا له دیوێكی تردا بۆ موسڵمانان رزگاركردنی ئه‌فغانستان بوو، ئه‌م باروو دۆخه وای كرد ئه‌فغانستان ببێت به ئه‌نیستۆتێكی جیهانی بۆ به‌رهه‌م هێنانی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی، كه توانی هه‌زاران كه‌س له موسڵمانێكی ئاسایی بكاته مرۆڤێكی توندڕه‌وی جیهادی ئاماده‌كراو بۆ ڕوو به‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو نا موسڵمانێك.
هه‌رچه‌نده نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ڕێبازه له‌سه‌رده‌می (مقدسی وئه‌بو قتاده وزواهیری و ئه‌بو نه‌سیری و بن لادن و عه‌زام) كه‌به‌نه‌وه‌ی ئه‌فغانستان ناسرابوون به‌دیار كه‌ووتن، به‌ڵام دوای ئه‌مانه نه‌وه‌ی دووه‌می سه‌له‌فیه‌تی جیهادی له‌سه‌ر خاكی عێراق و له‌سه‌رده‌ستی ( ئه‌بو مصعب زرقاوی وئه‌بو ئه‌نه‌س شامی و ئه‌بو میسره غریب و یوسف عییری) هاتنه سه‌ر شانۆی جیهاد دژ به ده‌سه‌ڵاتی شیعه و سوپای ئه‌مریكا له عێراق.
نه‌وه‌ی دووه‌می سه‌له‌فیه‌تی جیهادی له‌و كات و ساته دروست بوو كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێو ده‌وڵه‌تی رژابوونه سه‌رشه‌قامه‌كانی به‌غدا و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی وسیاسیان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌بوو، له‌و كاته دا ئه‌بو مصعب زه‌ڕقاوی، كه‌خۆی موجاهیدی نه‌وه‌ی یه‌كه‌می ئه‌م ڕێبازه بوو، توانی نه‌وه‌یه‌كی نوێی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی به‌رهه‌م بهێنێت بۆ روو به روو بونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه بیانیه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه ئه‌وانه‌ی به ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزانه‌ش رازی بوون له عێراق، وه‌كو كورد‌و شیعه. ئه‌م نه‌وه‌یه جیاواز له‌نه‌وه‌ی پێش خۆی ره‌فتار و كرده‌وه‌كانی توندڕه‌وانه تر نیشانده‌دا، هه‌رچه‌نده هیچ بستێك خاكی له‌به‌ر ده‌ستدا نه‌بوو تا به ئازادانه تێیدا بجوڵێته‌وه، به پێچه‌وانه‌وه هه‌میشه له ژێر چاودێری چڕی ئه‌مریكیه‌كان دابوون،
ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م نه‌وه‌یه بێ هێزكردنی ده‌سه‌ڵاتی شیعه و ڕووبه ڕووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بوو له عێراق، زۆربه‌ی كرده‌وه‌كانیان دیاریكراو بوو به كوشتنی خه‌ڵك و دانانه‌وه‌ی بۆمبی چێنراو له شه‌قامه‌كان و هه‌ڵكوتانه سه‌ر زیندانه‌كان و ڕفاندنی خه‌ڵكی شیعه، تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌بومصعب له‌لایه‌ن سوپای ئه‌مریكیه‌كانه‌وه كوژرا.
نه‌وه‌ی سێیه‌میش درێژه پێده‌ری هه‌مان رێباز‌و رێچكه‌ی پێش خۆی بوو، دوای كوژرانی (ئه‌بو مصب و عمر به‌غدادی و ئه‌یوب مسری): له سه‌ر ده‌ستی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی ده‌ستی به جموجۆڵ و چالاكیه‌كانی كرد، كه تێدا گۆرانێكی بنه ره‌تی له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی بزوتنه‌وه‌ی سه‌له‌فی جیهادی نیشانی هه‌موو جیهان دا، ئه‌ویش بۆیه‌كه‌مین جار رێكخراوێكی چه‌كداری جیهادی توانی ببێت به سوپای ده‌وڵه‌تێكی خه‌لافه‌ت و به‌ره‌و رووی سوپای هه‌موو جیهان بوه‌ستێته‌وه و ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی دابمه‌زرێنێ، سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌م گۆڕانه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه ئه‌بو به‌كر به‌غدادی خوڵقاندی له ڕێباز و ڕێچكه‌ی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی هاوكاتیش مۆدێلێكی تازه‌ی خسته ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی جیهادی ئه‌ویش رۆڵی ئافره‌ت و منداڵ له جیهاد كردن شان به شانی پیاو له‌گه‌ڵ چه‌ندین جیاوازی تر له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێش خۆی. به‌ڵام نه‌وه‌ی سێ یه‌می ئه‌م ڕێباز و ئایدلۆژیایه‌ی داعش و ئه‌بو به‌كر به‌غدادی، به توندره‌و ترین و خوێن رێژ ترین نه‌وه‌ی سه‌له‌فی جیهادی داده‌نرا، كه له‌پێش خۆی هه‌رگیز په‌یره‌وكه‌رانی ئه‌م رێبازه به‌م شێوه‌یه توندره‌وانه جیهادیان نه‌كردبوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م نه‌وه‌یه شێوازێكی نوێی له دروست كردنی دوژمن خولقاند كه هه‌م بۆ دژایه‌تی كردنی دوژمنه‌كانی پله یه‌كی كه به‌كافر ومورته‌د ناوی ده‌بردن و هه‌روا بۆ ئه‌و موسلمانانه‌ش كه شه‌ر له‌دژیان راگه‌یاندبوو وه‌ك شیعه و كورد، له هه‌مان كات هه‌موو ئه‌و موسڵمانانه‌شیان به‌دوژمن داده‌نا كه به‌یعه‌تیان نه‌ده‌دا به رێكخراوه‌كه‌یان.
نه‌وه‌ی چواره‌م: گومان له‌وه دانیه روخاندن ونه‌مانی خه‌لافه‌ت كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر سه‌له‌فیه‌تی جیهادی ده‌بێت و ئه‌م فكر‌و رێبازه دووچاری شكستی گه‌وره دێت، هه‌رهیچ نه‌بێت بۆ ماوه‌یه‌ك نه‌وه‌كانی سه‌له‌قیه‌ت وه‌ك هه‌تیوێك بێ سه‌رپه‌رشت ودیدگایه‌كی لێڵ ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ر كاتی ده‌بێ و له‌ماوه‌یه‌كی تردا نه‌وه‌ی چواره‌م به شێواز‌و تێروانینێكی نوێ سه‌رده‌ردێنێ. پێشبینی ده‌كرێ كه نه‌وه‌ی چواره‌م له پێكهاته‌ی نه‌وه‌كان و هه‌تیوه‌كانی كه‌سانی نزیكی ئه‌و چه‌كدارانه كوژران. به‌شێكی زۆری ئه‌و منداڵانه به شێوه‌یه‌كی نیكاحی كاتی له نێوان چه‌كداره‌كان و ئافره‌ته جیهادیه‌كان یان دیله ژنه‌كان په‌یدا بوون ئینجا كور بێ یاخود كچ، كاتێك شاره‌كانی موسڵ و ره‌قه ئازاد ده‌كران رۆژنامه‌كان ئه‌وه‌یان بڵاََوده‌كرده‌وه كه نزیكه‌ی (30،000) ئافره‌ت له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی خه‌لافه‌ت دووگیانن، كه‌واته ئه‌م سی هه‌زار منداڵه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت نیوه‌شیان گه‌وره ببن و ببنه هه‌ڵگری بیروباوه‌ری داعش ، ئه‌وا زۆر به ئاسانی ده‌بنه مه‌ترسی بۆ ئاسایشی هه‌موو شوێنێك، به‌تایبه‌تیش هه‌موو ئه‌و دایكانه وه‌كو له راگه‌یاندنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وتن له دوای ئازاد كردنی كۆتا مۆڵگه‌ی داعش له باغوزی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كجار حه‌ماسی سوێندیان ده‌خوارد كه مناڵه‌كانیان له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی داعشیانه په‌روه‌رده بكه‌ن و بیان كه‌ن به سه‌ربازێكی به‌باوه‌ری توندره‌و بۆ پاراستنی رێبازی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی.
ئه‌مه جگه له‌م هه‌موو فێرگه‌و قوتابخانه و سه‌نته‌رو گۆره‌پانانه‌ی كه له موسڵ و شاره‌كانی تر پێشتر كرابوونه‌وه بۆ راهێنانی ئه‌و منداڵه بێ سه‌رپه‌رشتانه‌ی كه داعش له دایك و باوكی فراندبوونی و له‌ته‌مه‌نی سێ ساڵی بۆ دوانزه ساڵی مه‌شقی كوشتن و برینی فێر ده‌كردن.
نه‌وه‌ی تازه‌ی سه‌له‌فیه‌تی جیهادی یاخود بڵێن نه‌وه‌ی چواره‌م وه‌ك پێش بینی ده‌كرێ جیاواز تر ده‌بێت له نه‌وه‌كانی پێش خۆی ئه‌م جاره سه‌ره‌رای شاره‌زایی ته‌واوی له جۆره‌كانی شه‌ڕ و خۆكوژی و ته‌قینه‌وه‌كان سودی زۆریش له ته‌كنه‌لۆژیا و تۆره‌كانی په‌یوه‌ندی ئینترنێت ده‌بینێ و شاره‌زایی ته‌واوی ده‌بێت له هۆكاره‌كانی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگای جیهانی. له‌هه‌مان كات سه‌ركرده‌وبه‌رپرسه‌كانیان ده‌بنه دارێژه‌ری نه‌خشه‌ی خه‌لافه‌تێكی گه‌وره‌تر له‌وه‌ی كه دروست ببوو، كه ته‌واوی ووڵاتانی رۆژ ئاوا‌و ئاسیا و جیهان به‌خۆیانه‌وه خه‌ریك ده‌كه‌ن، ئینجا وولاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بیش یه‌كه‌مین شوێنی چالاكیه‌كانیان ده‌بێ به‌تایبه‌تیش قوڵكردنه‌وه‌ی كیشه مه‌زهه‌بیه‌كان له نێوان شیعه و سونه كه خۆی هه‌میشه ئاماده‌گی هه‌یه.