دروست بوون و به‌هێزبوونی رێكخراوی داعش یاخود هه‌رگروپێكی سه‌له‌فی جیهادی ته‌كفیری له‌دوای روخانی رژێمی به‌عسی له عێراق و سوریادا كارێكی ئه‌وه‌نده سه‌خت نه‌بوو، وه‌ك هه‌ندێ كه‌س لێی تێگه‌یشتبوون، چونكه په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌هه‌ندی مرۆڤی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی به‌تایبه‌تیش كۆمه‌ڵگای عێراقی، له‌هیچ قۆناغێك له مێژوودا نه‌یتوانیوه خۆی له‌و ته‌پوتۆزه خوێناویی مێژوویی یه بته‌كێنێت و هه‌نگاو بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ به‌رێ، هه‌ر له ده‌سه‌ڵاته‌كانی معاوییه و یه‌زیدی كوڕی له شام له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاته‌كانی (ئیمامی عه‌لی )وكوڕه‌كانی له‌عێراق، ڕق و بیری تۆڵه و دوژمنایه‌تی سه‌رتاپای ئه‌و ناوچانه‌ی داگیر كردبوو.
ئه‌گه‌ر ساتێك له ساته‌كانی مێژووش هه‌ناسه‌یه‌كی ئارام باڵی كشابێ به‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌دا، ئه‌وا ئه‌و كاتانه بووه كه شیعه‌كانی نه‌ك هه‌ر په‌راوێزبوون به‌ڵكو توانای هاوارو ده‌نگی خۆشیان نه‌بووه، چونكه هه‌ر كاتێك شیعه‌كان گه‌یشتبنه ئاستێكی ده‌سه‌ڵات ئه‌وا په‌لامار و كوشتنی به‌كۆمه‌ڵ له نێوان هه‌ردوولا روویداوه.بۆیه ئه‌م دوژمنایه‌تی یه مه‌زهه‌بی یه به‌هێزه‌ی نێوانی شیعه و سونه پێم وایه فاكته‌رێكی گه‌وره‌یه وداینه‌مۆی دروست بوونی كێشه گه‌وره‌كان بوو له عێراق دا.
تۆڵه‌ی ئه‌و هه‌موو زوڵم و زۆرداریه‌ی ده‌سه‌ڵاتداری سونه‌یه له‌عێراق به‌رامبه‌ر به شیعه‌كان كردیان، له‌دوای نه‌مانی سه‌دام ئاوه‌ژوو بۆوه،. به هه‌ڵواسینی سه‌دام حسین، قۆناغێكی زۆر گرنگی مێژوویی و هه‌لێكی زێڕین رووی له شیعه‌كان كرد، كه بێ وێنه بوو له مێژووی خۆیاندا. سونه‌كانیش به‌پاڵپشتی ده‌وڵه‌تانی سعودیه و توركیا و ئه‌مه‌ریكا و هه‌ندێ شوێنی تر زۆر به‌ئاسانی توانیان گورزی به‌هێزی جه‌رگبڕ له شیعه‌كان بوه‌شێنن. تا ئه‌و راده‌یه‌ی به دروست كردنی ئه‌لقاعیده یان داعش ئاگریان له ناو دڵی شیعه‌كان به‌ردا. هه‌ر ئه‌م رووداوانه بوو له‌ماوه‌ی پانزه ساڵی ده‌سه‌ڵاتی شیعه‌كان له عێراق دا چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی تازه و توندرهوتری سه‌له‌فی جیهادی خولقاند.
جگه له‌م ململانێ یه مێژوویی یه له‌عێراق و هاتنی هه‌وای گروپی ته‌كفیریه‌كان له ئه‌فغانستانه‌وه، ده‌وڵه‌تانی زلهێز و ناوچه‌كه‌ش به هه‌موو جۆرێك كه‌وتنه دروست كردنی فیتنه و دوو به‌ره‌كی گه‌وره له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری خۆیان له‌لایه‌ك و قوڵكردنه‌وه‌ی ڕق و تۆڵه‌ی مه‌زهه‌بی له ئیسلام دا، له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌وه‌نده‌ی تر گری ئاگره‌كه‌یان به تین تركرد. بۆیه ته‌نها فاكته‌رێك هۆكار نیه بۆ رژاندنی ئه‌و هه‌موو خوێن و قوربانی یه گه‌وره‌یه‌ی له عێراق و سوریادا روویدا. به‌كۆی رووداوه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیشه‌وه كه له مێژوودا كه‌م وێنه‌یه. نامۆرالیهتی سیسته‌می سیاسی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی زلهێزه‌كانی دونیاش هۆكارێكی زۆر زه‌قی به‌رچاو بووه له به‌رهه‌م هێنانی ئه‌و كاره ساته گه‌وره‌یه. به‌تایبه‌تیش له سوریادا كه ململانێ یه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابوری و ده‌سه‌ڵات گه‌یشته ڕاده‌یه‌كی ترسناك كه خه‌ریك بوو پێكدادان له نێوان ئه‌و دوو زلهێزه رووبدات.
له‌لایه‌ك هێنانی هێزی سه‌ربازی بۆ ناوچه‌كه له‌لایه‌كی تره‌وه ڕه‌وانه‌كردنی هه‌زاره‌ها موسڵمانی موجاهیدی توندره‌و له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ، به‌تایبه‌تی له ئه‌وروپاوه به‌رێگه‌ی توركیاوه بۆ ناو سه‌نگه‌ره خوێناویه‌كان. هه‌ربۆیه بۆ سوودو قازانجی خۆیان توانیان درێژه بده‌ن به‌ده‌سه‌ڵاتی داعش و لایه‌نه‌كانی تر، هه‌تا ئاگره‌كه به‌زوویی نه‌كوژێته‌وه.
له داگیركردنی موسڵیش دا ئه‌وان (( چی رۆژئاوا، چی ووڵاتانی دراوسێی عێراق)) ده‌ستێكی باڵایان هه‌بوو وه‌ك چۆن له‌كاتی له‌ناو بردنیشیان هه‌ر ئه‌وان پێشه‌نگ بوون له یارمه‌تیدانی هه‌موو هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كان.
لێره‌وه ده‌مانه‌وێت بڵێین به‌له‌ناو بردنی خه‌لافه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق و سوریادا، ناوچه‌كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاشتی وئارامی باڵی به‌سه‌ر ناكێشێ. به‌ڵكو وه‌ك هه‌میشه له مێژوودا وابووه ئاگرێكی تهوژمداری تر خۆی مه‌ڵاس داوه، كهلهههرسات وكاتێكدا بێ زه‌مینێكی تر به‌دار و به‌رد و كهسهكانیهوه ده‌سوتێنێت. چونكه پرسیاری زۆر ده‌كرێ ئه‌و هه‌زاره‌ها چه‌كدارانه‌ی داعش كه له‌سه‌رده‌مانێكدا له‌شكرێكی زۆر به‌هێز و ترسناكی درنده بوون، ئه‌مرۆ بۆكوێ چوون؟ یاخود به‌چی جۆرێك و به‌ده‌ستی كێ هه‌موو ئه‌و چه‌كدارانه له چاو تروكانێكدا دیار نه‌مان و وه‌ك به‌فری به‌هار توانه‌وه.
پرسیاره گه‌وره‌كه لێره‌دا ئه‌وه‌یه ئایه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خه‌لافه‌ت تێك شكاندنی ته‌واوی رێكخراوی داعشه؟ ئایا له دوای شكاندن و رووخاندنی قه‌ڵای سه‌ختی داعش چی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌زاره‌ها چه‌كداره هات كه رۆژگارێك شه‌ری مان ونه‌مانیان بۆ خهلیفهكهیان ده‌كرد؟ یاخود وونبوونی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و ئه‌میرو به‌رپرسه‌كانی تر كۆتایی به بیر‌و فكر‌و ئایدلۆژیای داعش دێنێ؟ یان به سه‌رو نووگوم بوونی دونیای داعش ئیتر هه‌موو بیرێكی سه‌له‌فی جیهادی ته‌كفیری تیرۆریستی له‌ناو ده‌چێت و ئه‌پوكێته‌وه؟ یاخود ئه‌مه ته‌نها هه‌ر قۆناغێكه و ئه‌گه‌ر خۆشت نه‌یبینی نه‌وه‌كانی داهاتوو بۆی هه‌یه دووباره ئه‌م جۆره دڕنده‌یی و وه‌حشیه‌ت گه‌ریه جارێكی تر به‌ناوی ئیسلامه‌وه ببینن!!؟.
هه‌ڵبه‌ته گه‌لی كوردیش له‌ناو دڵی ناوچه و ڕووداوه‌كاندا نێچیرێكی له‌به‌رچاو و سه‌ره‌كی ناوه‌وه‌ی كێشه‌كانه، هه‌میشه خۆی قوربانی گه‌وره‌یه و لایه‌كی ته‌ماشاكه‌ر نیه وه‌ك هه‌ندێ كه‌س بۆی ده‌چوون.له هه‌رساتێكدا ئه‌گه‌ر كورد وریا و ژیر و یه‌كگرتوو نه‌بێ له‌سیاسه‌ت و گوتاره‌كانی دا، بۆی هه‌یه دیسانه‌وه له‌په‌ل و پۆی بخه‌نه‌وه وه‌ك چۆن له چاو دروكانێك له 16 ئۆكتۆبه‌ر به‌شتێكی زۆر له خاكی كوردستان به كه‌ركوكه‌وه له‌ده‌ستی كورد ده‌رهێنران .