كاتێك ئه‌فغانستان له‌لایه‌ن سوپای یه‌كێتی سۆڤیه‌ته‌وه داگیركرا، ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی نه‌یان توانی راسته‌وخۆ هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێ، كه‌چی به‌شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ كه‌وتنه به‌ستنی هاوپه‌یمانێتی و دروست كردنی گروپ و چه‌كداركردنی هۆزه ئه‌فغانیه‌كان و رێخۆشكردن بۆ هاتنی موجاهیدانی موسڵمان له ووڵاتان بۆ ئه‌م ووڵاته، بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی له‌شكری رووسه‌كان.
ئه‌مریكا داگیركاری سۆڤیه‌تی له ئه‌فغانستان به جۆرێك نیشانی جیهانی ئیسلامی دا كه ووڵاتێكی موسڵمان له‌لایه‌ن ووڵاتێكی كافری بێ دینه‌وه داگیرده‌كرێ، ئه‌مه‌ش خێراترین و بگره كایگهرترین كاردانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو دژ به له‌شكر كێشی سۆڤیه‌ته‌كان و سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ش بوو له دیوێك بۆ خودی ئه‌مریكا و له دیوێكی تریش بۆ موجاهیده ئه‌فغانه‌كان، كه تیایدا موسڵمانان له ته‌واوی ووڵاتانی جیهانه‌وه هه‌رله ئه‌فریقاوه تا ئاسیای دوور و ووڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه بگره تا قه‌وقاز و كوردوستانهكهی خۆشمانی گرته‌وه روویان كرده ئه‌فغانستان و وه‌ك موجاهیدێكی موسڵمان دژی ده‌سه‌ڵاتی كۆمه‌نیستی كه‌وتنه جه‌نگێكی خوێناوی كه ماوه‌ی ده ساڵی خایاند، تیایدا ملیۆنه‌ها مرۆڤی كرده قوربانی و كاولكردنی ناوچه‌كه‌ش. پاشان یه‌كێتی سۆڤیه‌ت به زیانێكی زۆره‌وه له ئه‌فغانستانه‌وه كشایه‌وه.
لێره‌وه ئه‌وه‌ی ئێمه مه‌به‌ستمانه بیڵێین ئه‌وه‌یه هه‌ر ئه‌و شه‌رو داگیركاریه‌ی روسیا بوو كه به‌سپۆنسه‌ری ئه‌مریكا ئه‌فغانستان بوو به ماڵی گه‌رمی تیرۆریزم و نه‌وه‌یه‌كی جیهادی توندره‌وی به‌هێزی خولقاند كه به نه‌وه‌ی یه‌كه‌می سه‌له‌فی جیهادی ئیسلامی داده‌نرێت.
له‌ناو ئه‌م باهۆزی شه‌رو دروست كردنی گروپ و هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆری موجاهیده‌كان بۆ ناوچه‌كه، كه له ناویاندا ئه‌م سێ سه‌ركرده‌یه به‌ناوبانگه‌ی جیهادی ئیسلامی كه‌بریتی بوون له (ئوسامه بن لادن و ئه‌یمه‌ن زواهیری و عبدلله عه‌زام) وه‌ك قاره‌مانی ئه‌م یاریه له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌مریكا و به پاڵپشتی ئه‌وان ده‌ركه‌وتن.
به‌دڵنیایه‌وه له‌شكركێشی روسه‌كان بۆ سه‌ر ئه‌فغانستان بۆ ئه‌مریكیه‌كان زۆر گرنگ و جێگای بایه‌خ بوو، كه ره‌نگه ئه‌مریكا پێشتر نه‌خشه‌ی بۆ كێشابێ .
زیبیگۆ بریجنیسكی كه پێشتر له سه‌رده‌می كارته‌ر راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا و ئه‌ندازیاری نه‌خشه رێگای ئه‌فغانیه‌كان بوو له پڕ چه‌ك كردنیان، ساڵًی 1998 بۆ رۆژنامه‌ی نوفیل ئهبزرفاتوری فه‌ره‌نسی ووتی" ئێمه روسهكانمان هان نه‌دا بۆ داگیركردنی ئه‌فغانستان، به‌ڵكو زیاتر بایه‌خمان به ئه‌گه‌ره‌كانی هاتنیان دابوو، به‌شێوه‌یه‌ك كه نه‌خشه‌یه‌كی نهێنیمان بۆكێشان تا بكه‌ونه ناو چاڵی ئه‌فغانیه‌كان.
كاتێك ئه‌مریكا خه‌ونه‌كه‌ی له ئه‌فغانستان به‌دی دێنێت و سوپای روسه‌كان دوای ده‌ساڵ له شه‌رێ سه‌خت له‌گه‌ڵ موسڵمانان له‌م ووڵاته، له ساڵی 1989،سۆڤیه‌ت ناچار ده‌بێ سوپاكه‌ی بكشێنێته‌وه، ئیتر قۆناغێك و سه‌ره‌تایه‌كی به‌هێز له دونیای جیهادی ئیسلامی ده‌كه‌وێنه سه‌ر رێچكه‌و بنچینه‌یه‌كی به‌هێز، به‌تایبه‌تیش دروست كردنی رێكخراوی ئه‌لقاعیده به‌سه‌ركردایه‌تی ئوسامه بن لادن، كه له‌سه‌ره‌تادا له‌ناو باوه‌شی گه‌رمی ئه‌مریكادا گۆشهكرا، دوایش وه‌ك بینیمان ئه‌م رێكخراوه چۆن سیاسه‌تی خۆی گۆری و بوو به‌به‌ڵایه‌كی گه‌وره بۆ ئه‌مریكا و ناوچه‌كه، هه‌روا له ته‌قاندنه‌وه‌ی ناوه‌نده بازرگانیه‌كانی نیۆرك له 11سێپته‌مبه‌ری2001 و ئه‌نجامدانی چه‌ندان كرده‌وه‌ی تری خوێناوی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا. هه‌ڵبه‌ته بزوتنه‌وه‌ی توندره‌وی تاڵیبانیش له ئه‌فغانستان وپاكستان هه‌رله هه‌مان ئایدیا و رێچكهوه سه‌رچاوه‌ی گرت كه ئه‌مریكا ساڵانێكی درێژ هه‌وڵی سه‌ختی دا بۆ دروست كردنیان. پاشان له‌وكاته‌وه هه‌موو بزوتنه‌وه سه‌له‌فیه جیهادیه ئیسلامیه‌كانی تر زاده‌ی ئه‌و واقعه بوون كه له ئه‌فغانستان سه‌ری هه‌ڵدا.
دوای داگیركردنی عێراق و ئه‌فغانستانیش له ساڵانی 2002 و 2003 له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه ئه‌م رێچكه جیهادیه زۆر زیاتر په‌ره ده‌ستێنێ كه‌له‌هه‌ندێ باردا ده‌ستی ئه‌مریكا خۆشی تێدابوو.
هه‌موو وانه‌كانی جیهادیه ئیسلامیه‌كان )به‌تایبه‌تی له‌عێراق و سوریا( كاریگه‌ری دوو مێژوویان له‌سه‌ر بوو یه‌كێكیان مێژوویه‌كی كۆنی درێژه له ته‌فسیركردنی جیاوازی (قورئان و سونه‌ت) كه‌ئه‌مه له‌به‌ره‌به‌یانی له‌دایك بوونی ئاینی ئیسلامه‌وه هه‌لقوڵاوه و به‌رده‌وام كه‌سانێك دواكه‌وته‌ی بوون. ئه‌وه‌ی تریان مێژوویه‌كی كورتی هه‌یه كه له‌قوڵایی ئه‌و ململانێیه شارستانی وئاینی یه‌ی كه‌له‌دوای روخاندنی ئیمپراتۆری عوسمانیه‌وه تا دروست بوونی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و داگیركاریهكهی سۆڤیه‌ت له ئه‌فغانستان و ئینجا ئه‌مریكا له عێراق و سۆماڵ و ئه‌فغانستانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیری سه‌له‌فی جیهادی و ته‌كفیریه‌كان پێشتر هه‌ر به لاوازی و ته‌نها له رووی ئایدیاوه بوونی خۆیان له نێو كۆمه‌ڵگاكانی ئیسلامی دا هه‌بوبێت، ئه‌وا له ئه‌فغانستان به‌یارمه‌تی سه‌ره‌كی ئه‌مریكا بهكردهكی و زه‌بره‌وه هاتنه سه‌رسه‌كۆی رووداوه‌كان.
له عێراق هه‌ر له‌دوای روخاندنی رژێمی سه‌دام حسین و ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ستی له‌لایه‌ن ئه‌مریكیه‌كانه‌وه ( كه ئه‌وان به صهلیبیهكان ناو زه‌ندیان ده‌كرد) دوایش هاتنه سه‌ر حوكمی شیعه بۆیه‌كه‌م جار له عێراق دا، ئیتر بزوتنه‌وه جیهادیه ته‌كفیریه‌كان به‌راده‌یه‌كی زۆر بڵاو بونه‌وه. له‌سه‌ره‌تادا به‌سه‌رهه‌ڵدانی گروپه‌كه‌ی ئه‌بو مصعب زرقاوی ده‌ستی پێكرد كه به‌شێك بوو له رێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق دا (( كه به‌نه‌وه‌ی دووه‌می سه‌له‌فیه‌تی جیهادی داده‌نرێت تا دروست بوونی رێكخراوی داعش)).
به‌هۆی بۆشایی ئه‌منی و لاوازی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حكومه‌ت له عێراقدا، كه‌شێكی له‌بار هاته كایه‌وه بۆ دروست بوون یاخود به‌ره‌و پێشچونی ئه‌م گروپه سونیه تهكفیریانه. بێگومان كێشه‌ی قوڵی خوێناوی مێژوویی نێوان شیعه و سونه كاریگه‌ری به‌هێزی هه‌بووه بۆ خه‌ست بوونه‌وه و دروست بوونی ئه‌م گروپانه، له‌كاتێكدا به‌درێژایی مێژوو شیعه‌كان له هیچ ووڵاتێكی عه‌ره‌بی نه‌یانتوانی بوو ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، كاتێكیش له عێراق دێنه سه‌ر حوكم، گروپه سونیه ته‌كفیریه‌كان له هه‌مان چوارگۆشه‌ی جوله‌كه‌كان بگره خراپتریش سه‌یریان ده‌كردن، به‌تایبه‌تیش له دوای ئه‌وكاتانه‌ی كه سه‌دام حسین به شێوه‌یه‌كی گاڵته جاری و ووته‌ی ده‌مارگیری ملی كرا به‌په‌ت و له‌سێداره درا. هه‌ربۆیه‌ش لهساڵانێكی پێش دروست بوونی داعشه‌وه شه‌قامی عێراقی و شیعه‌كان هه‌میشه ئامانجی یه‌كه‌می تیرۆر بوون له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه توندره‌وه سونیانهوه.