زۆر شرۆڤه‌كار پێیان وایه كه ئه‌مریكا و ئێران شه‌ڕی یه‌كتر ناكه‌ن و پاساویان بۆ ئه‌م شرۆڤانه‌ی خۆیان لێدوانه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌مریكا و ئێرانه كه ده‌ڵێن شه‌ڕ ناخوازن و ده‌یانه‌وێت به دیالۆگ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، راسته به‌رپرسانی ئێران و ئه‌مریكا لێدوانی له‌مجۆره ده‌ده‌ن، به‌ڵام هه‌نگاو جموجووڵه مه‌یدانییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته به تایبه‌تی جموجووڵه سه‌ربازییه‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن كه هه‌ڵگیرسانی ئاگری شه‌ڕ بووه‌ته بابه‌تی كات و له‌وانه‌یه له سه‌ره‌تای پایزی ئه‌مساڵ ئه‌م شه‌ڕه روو بدات.
ئه‌مریكا له پاڵ ئه‌وه‌یدا كه هێزی سه‌ربازی زیاتر روانه‌ی كه‌نداو و وڵاتانی ده‌ورووبه‌ری ئێران ده‌كات، ده‌یه‌وێت ئه‌و تاكتیكه‌ی له به‌رامبه‌ر كۆریای باكووری به‌كاری هێنا، به‌رامبه‌ر به ئێرانیش به‌كاری بهێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ و جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئێران پشتی به كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری ده‌ره‌كی گه‌رمه هه‌ر بۆیه وه‌كو كۆریای باكوور زوو مل بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا شۆڕ ناكات.
هه‌ڵوێستی هه‌ندێ وڵاتی هه‌رێمی و گرووپ و ملیشیای چه‌كداری به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكا، هه‌ڵوێستی رووسیا، چین و هیندستان به‌رامبه‌ر به هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌مریكا بۆ دانوستان به‌سه‌ر ئێران فه‌رزی كردوونه هۆكاری ده‌ره‌كین بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران زوو به زوو مل بۆ داواكاری ئه‌مریكا بۆ دانوستان شۆڕ نه‌كات. عێراق، توركیا، گرووپه چه‌كداره‌كانی نزیك له ئێران و سه‌ربه ئێران، رووسیا، چین، هیندستان له دژی هێرشی سه‌ربازین بۆ سه‌ر ئێران، هه‌روه‌ها ئه‌مریكا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران كۆمه‌ڵێك مه‌رجی داناوه كه قه‌بووڵ كردنیان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه زۆر زه‌حمه‌ته.
له‌وانه ده‌ست به‌رداربوونی یه‌كجاره‌كی له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی و له ناوبردنی یورانیۆمی پتێنراو، دان نان به ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل، واز هێنان له پشتگیریكردنی گرووپه چه‌كدارییه‌كانی وه‌كو حه‌شدی شه‌عبی، حزبوڵڵا و قاعیده.
هه‌ڵوێستی ئه‌و پێنج وڵاته له‌دژی هێرشی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ئه‌مریكا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران دیاریكردوونه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌گه‌ر ئێران و ئه‌مریكا دانوستانیش بكه‌ن به‌ڵام ناگه‌نه هیچ جۆره رێككه‌وتنێك. هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا ئه‌زموونی 90كانی سه‌ده‌ی رابردووی كه‌نداو له به‌رامبه‌ر ئێران دووباره ده‌كاته‌وه. به‌و مانایه كه گۆرزێكی كوشنده له رژیمی ئێران و چه‌ند شوێنێكی ستراتیژیكی ده‌دات و ئه‌وجا ئێران به برینداری ناچار ده‌بێت مل بۆ دانوستان شۆڕ بكات. ئه‌مریكا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران به‌ڵام به‌ره‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بۆ شه‌ڕ ده‌ست پێ ناكات چونكه هێرشه‌كان بریتی ده‌بن له هێرشی ئه‌لكترۆنیكی بۆ له ناوبردنی سیسته‌می ته‌كنۆلۆژیكی و گه‌یاندن و هه‌روه‌ها هێرشی ئاسمانی كه بۆ چه‌ند ئامانجێكی له‌پێش دیاریكراودا روو ده‌ده‌ن. له سایه‌ی ئه‌م هێرشانه‌دا ئه‌مریكا رژیمی ئێران زامدار ده‌كات. رژیمه زامداره‌كه‌ی ئێران كه له بواری ئابووریشدا ته‌نگاو بووه و له هه‌ر لایه‌كه‌وه رووبه‌رووی گه‌مارۆ بووه‌ته‌وه، ناچار ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا نه‌رمی بنوێنێت.
پێ ده‌چێت ئه‌م نه‌رمی نواندنه‌ی ئێران ببێته رێگه‌خۆشكه‌ر بۆ به‌هێزتر و چالاكتر كردنی ئۆپۆزسیۆنی ئێر انی بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كۆتایی به رژێمی ئێران بهێنرێت، یا ره‌نگه نه‌رمی نه‌واندنی ئێران بێته پاڵنه‌ر بۆ هاتنه كایه‌وه هێدی هێدی گۆڕانكاری گه‌وره له نیو سیسته‌می حكومڕانی ئێران‌دا.
ناردنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكا بۆ كه‌نداو و به‌جێكردنی هێزی زیاتری ئه‌مریكا له عێراق، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا بۆ خۆی گه‌یشتووته ئه‌و بڕوایه كه سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئێران‌دا دیالۆگێكی ئه‌نجامده‌رانه و چاره‌ساز ئه‌نجام نادرێت، هه‌ر بۆیه ئه‌مریكا ناچاره ئه‌و هه‌موو مهسرووفاته سه‌ربازییانه بكات و هێزی سه‌ربازی و یه‌كه‌ی جیاجیای به‌رگری روانه‌ی ناوچه‌كه بكات.
به‌جێ كردنی هێزی به‌رگری ئاسمانی له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار و ئه‌و هێزه سه‌ربازییه زۆره‌ی كه له ناوچه سوننه نشنیهكانی عێراق به‌جێكراون، ناردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی پاتریۆت، تۆماهاوك و ئیل جی ئیم 30له ناوچه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها روانه كردنی فڕۆكه‌ی بی52 و كه‌شتییه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ئه‌مریكا بۆ هێرش كردنه سه‌ر ئێران خۆی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده كردووه و چاوه‌ڕوانی كاته.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكا هه‌ر وه‌كو سه‌رده‌می شه‌ڕی كه‌نداو، دووباره ده‌ستی به پڕچه‌ك كردن و فروشتنی چه‌ك به وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆی له كه‌نداو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی روودانی شه‌ڕدا بتوانن به‌رگری له خۆیان بكه‌ن یا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به‌رپرچی هێرشه‌كانی ئێران بده‌نه‌وه یا خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا پێكه‌وه گۆرز له ئێران بده‌ن.
له به‌رامبه‌ریشدا ئێران چه‌ك و چۆڵی خۆی له ئه‌نباره‌كان ده‌رخستووه و له شوێنه ستراتیژییه‌كان به‌جێكردووه، سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران له رووی سه‌ربازییه‌وه ئاماده‌كاری پێویستی كردووه و بڕهیهكی یه‌كجار زۆر چه‌ك و چۆڵ و كه‌رسته‌ی سه‌ربازی روانه‌ی سه‌ر سنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ عێراق و كوردستان كردووه و چه‌ندین یه‌كه‌ی مووشه‌كی له به‌رزاییه‌كانی سه‌ر سنوور به‌جێ كردووه، رژیم له‌پاڵ ئه‌و ئاماده‌كارییانه‌دا خۆی بۆ راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌تی سه‌رانسه‌ری له دژی ئه‌مریكا و به‌سیج كردنی خه‌ڵك ئاماده ده‌كات.
هه‌روه‌ها ئێران پلانی بۆ ئه‌وه داناوه كه ئه‌گه‌ر هاتوو هێرشی كرایه سه‌ر، دۆخه‌كه بكات وه‌كو دۆخی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ به ئاست نزمی به‌رده‌وام بێت و درێژ بخاینێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به پشتیوانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پشتگیری لێوه ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كاتدا، مه‌یدانی شه‌ڕ بۆ به‌ره‌ژوه‌ندی خۆی بگۆڕێت.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێران له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكیش گفتوگۆی كردووه و رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر راده‌ست كردنی رووبه‌رێكی به‌رچاو له خاكی ئێران به‌و لایه‌نانه كه هاوپه‌یمان و دوستی ئێرانن، كردووه و ئامانج له‌م رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه كه ئێران بتوانێت هێزی خۆی زیاتر له‌و شوێنانه‌ی كه ئه‌گه‌ری هه‌یه هێرشی توندی بكرێته سه‌ر به‌جێ بكات.
ئاماده‌كارییه مه‌یدانییه‌كانی ئێران و ئه‌مریكا بۆ شه‌ڕ، نیشانه‌ی ئه‌وه‌ن كه ده‌ستپێكردنی هێرش زۆر نزیك بووه‌ته‌وه و بووه‌ته پرسی كات و هه‌ر دوولا چاوه‌ڕوانی كاتی پێویست ده‌كه‌ن.
پێ ده‌چێت له پایزی ئه‌مساڵدا ئه‌و پێكدادانه روو بدات، هێرشه‌كانی ئه‌مریكا سه‌ره‌تا به مه‌به‌ستی برینداركردن و لاواز كردنی رژێمی ئێران ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دان به مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكادا بنێت و له‌سه‌ر مێزی دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دابنیشێت، ئێران كه به هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه زامدار ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر توانایی شه‌ڕ كردنی هه‌بێت ئه‌وا ئاگری شه‌ڕ به گوڕتر ده‌بێت و عێراقیش لێ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێران توانای شه‌ڕى نه‌بێت و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه ئێستا له دژی هێرشی ئه‌مریكان بۆ سه‌ر ئێران، چه‌ك و چۆڵی پێویستى نه‌ده‌نه ئێران و له رووی لۆجستیكی و سه‌ربازییه‌وه پشتگیری ئێران نه‌كه‌ن، ئه‌وا ئێران ناچار ده‌بێت به زامداری مل بۆ داواكارییه‌كانی ئه‌مریكا خۆش بكات، له حاڵه‌تێكی له‌مجۆره‌دا، دوو سیناریۆی دیكه دێنه پێش كه یه‌كه‌میان رێگه خۆشكردنه بۆ به‌هێزتر بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه رژێم بگۆڕدرێت، دووه‌م ئه‌نجامدانی هێدی هێدی گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له سیسته‌می حكومڕانی ئێرانه.
ئه‌گه‌ر سیناریۆی یه‌كه‌م جێبه‌جێ بكرێت ئه‌وا به هۆی زۆربوونی ئۆپۆزسیۆن و پارچه پارچه بوونی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییه‌وه پێ ده‌چێت ئێران تووشی كێشه‌ی گه‌وره‌تری ئه‌تنیكی و قه‌ومی ببێت و ساڵانێكی درێژ ناسه‌قامگیر بێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سیناریۆی دووه‌م جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وا پێ ده‌چێت كه كه‌سانی سۆكۆلار كه بیركردنه‌وه‌یان سه‌رده‌مییانه‌یه و مه‌یلی لیبرالیزم و دیموكراسییهتیان هه‌یه، بكڕین به ده‌سه‌ڵات و هه‌وڵ بۆ گۆڕینی ده‌ستوور و سیسته‌می حكومڕانی ئێران بدرێت، سیناریۆی دووه‌م هه‌م بۆ ئێرانییه‌كان باشه و هه‌م بۆ ئه‌مریكایش كه‌م مهسرووفتره.
چونكه رژێمی مه‌لاكان له ئێران به‌بێ ئه‌وه‌ی به زبری چه‌ك و زۆر له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لابدرێت، ده‌توانرێت له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌ستوورییانه‌ی كه ده‌كرێن له داهاتوودا لاواز بكرێت و له جومگه سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات و ئیداره دانی وڵات دوور بخرێته‌وه.