Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:01

سۆران وه‌ک ده‌ستکه‌وتى راپه‌رین له‌ چاوه‌ڕوانى به‌ پارێزگابووندا

هه‌ردوو ئایینى ئیسلام و مه‌سیحى تێدا نیشته‌جێن، مزگه‌وت و كلێساى هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ كوردانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان
له‌ رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م چه‌خماخه‌ی راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌ دژی به‌عس له‌ رانیه‌ هه‌ڵگیرسا
هه‌ژار عه‌لی
100%

له‌یادى رزگاركردنى ده‌ڤه‌رى سۆراندا، یادى 28 ساڵه‌ى ئازادكردنى شارو شارۆچكه‌و گوندو ئاواییه‌كانى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایه‌تى، بارزان، برادۆست، رواندز وناوچه‌ى سورچیایه‌تى دا سه‌رى رێزو نه‌وازش بۆ شه‌هیدان داده‌نوێنین و خۆراگرى و قوربانى دانى دانیشتوانى ئه‌م ناوچانه‌ به‌رزده‌نرخێنین.گرینگه‌ به‌ تێڕوانینێكى ره‌خنه‌گرانه‌وه‌ به‌ پێشنیارێكى دره‌نگ وه‌خت و به‌ تێگه‌یشتنێكى حه‌كیمانه‌ له‌ ده‌ڤه‌رى سۆران بڕوانین.

 

سۆران، وه‌ك شارێكى زیندوو دواى راپه‌رین خۆى سه‌لماندو خۆرسكانه‌ گه‌وره‌ بوو،  دروستبوونى قه‌زاى سۆران وه‌ك یه‌كه‌ى كارگێڕى ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆساڵى 1980 ودواى راگواستنى گونده‌كانى ده‌وروبه‌رله‌لایه‌ن رژێمى به‌عسى رووخاوكه‌ ئه‌وكات به‌قه‌زاى سه‌دیق ناوده‌برا،راپه‌رین بووئه‌م سۆرانه‌ى به‌رهه‌مهێنا.

سۆران شارێكى تێكه‌ڵ به‌ پێكهاته‌ جیاجیاكان به‌ دوورى 110 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكورى رۆژهه‌ڵاتى شارى هه‌ولێر، ژماره‌ى دانیشتوانى تا راپه‌رینى ساڵى 1991 5000 پێنج هه‌زار كه‌س بوو، ئێستا سه‌نته‌رى شار 70000 حه‌فتا هه‌زار كه‌سه‌. به‌ هه‌رسێ ناحییه‌كه‌شه‌وه‌ دانیشتوانه‌كه‌ى له‌ 190000 سه‌دو نۆوه‌د هه‌زاركه‌س پێك دێت.

ده‌ڤه‌رى سۆران

كه‌ ده‌ڵێین ده‌ڤه‌رى سۆران واته‌ سنورى چوار قه‌زا(رواندز، مێرگه‌سۆر، چۆمان و سۆران). ئێستا ده‌ڤه‌رى سۆران له‌مه‌یدانى كاروب زاوتىرۆشنبیرىوسیاسىوكارگێرىبوونىخۆىسه‌لماندووه‌،ره‌گوریشه‌ىئیداره‌یه‌كىسه‌ربه‌خۆىدارشتووه‌،خاوه‌ن زانكۆیه‌كى پێشكه‌وتوو ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ په‌یمانگاى حكومى و ناحكومى تێدایه‌.

كوردستانێكى بچووكه‌، پێكهاته‌ى جیاجیا له‌ خێل و عه‌شیره‌ت هه‌ردوو ئایینى ئیسلام و مه‌سیحى تێدا نیشته‌جێن، مزگه‌وت و كلێساى هه‌یه‌، كوردانى هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان، خه‌ڵكى پارێزگاكانى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌و شاره‌دا شوێنى خۆیان كردۆته‌وه‌، ته‌نانه‌ت خه‌ڵكى بیانیش له‌و شاره‌دا بوونیان هه‌یه‌و له‌ماوه‌ى رابردوودا مامۆستایه‌كى زانكۆ به‌ناوى نیكۆڵاس به‌ره‌گه‌ز ئه‌مریكى نیشته‌جێى سۆران كۆچى دوایی كرد، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تى خۆى له‌ گۆرستانى دیانا به‌خاك سپێردرا. ئه‌مانه‌ هه‌مووى نیشانه‌ى كۆمه‌ڵگه‌ى كراوه‌و شارى پێكه‌وه‌ ژیانه‌.

كه‌واته‌ سۆران كوردستانێكى بچووكه‌، به‌ڵام نه‌ ئاڵاى هه‌یه‌ نه‌ پاسه‌وان، نه‌ ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆ. له‌ ناوهێنانیشدا مافى سێ قه‌زاى هاوسنوورى ده‌خوات، چۆمان، رواندزو مێرگه‌سۆر، راگه‌یاندنیش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ئه‌و مافه‌ى به‌خۆى داوه‌ شارى سۆران به‌ناوى هه‌رسێ قه‌زاكه‌وه‌ بناسێنێ، له‌ كاتێكدا له‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا هیچ بڕیارێكى نه‌ به‌پارێزگابوونى هه‌یه‌، نه‌ وه‌ك ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆش ناسێنراوه‌، تا له‌پاڵیدا خۆى بكاته‌ خاوه‌نى ئه‌م سنووره‌ به‌رفراوانه‌ى كه‌ به‌پێى سه‌رژمێرى دانیشتوانى له‌ 30.0003سێ سه‌دو سى هه‌زار تێپه‌ڕىكردووه‌، هه‌میشه‌ ده‌زگاكانى راگه‌یاندن، نوخبه‌ى رۆشنبیرى، كارگێڕى، سیاسى و سه‌ربازى ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ دووباره‌ ده‌كه‌نه‌وه‌، به‌ به‌رده‌وامیش دانیشتوانى رواندزو چۆمان و مێرگه‌سۆر ده‌نگى ناره‌زاییان به‌رزكردۆته‌وه‌. چونكه‌ مێژووى هه‌ریه‌كێكیان پڕه‌ له‌ دیرۆك و سه‌روه‌رى، دروست بوونیان زۆر پێش سۆرانى ئێستایه‌. ته‌نانه‌ت هه‌ر سێ ناحییه‌كانى سه‌ربه‌و قه‌زایه‌ش (دیانا، سیده‌كان و خه‌لیفان) مێژوویان كۆنتره‌.

به‌ڵام ئه‌م تێنه‌گه‌یشته‌ له‌ چه‌مكى ده‌ڤه‌رى سۆران و نه‌بوونى سیسته‌مى لامه‌ركه‌زى به‌ سۆران واى كردووه‌ خوێندنه‌وه‌یه‌كى نه‌رێنى بۆ ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌ (ده‌ڤه‌رى سۆران) بكرێت. ئه‌مه‌ش دوولایه‌نه‌، هه‌ندێكیان واى ده‌بینن دروستبوونى سۆران سڕینه‌وه‌ى ناسنامه‌ و مێژووى شارۆچكه‌كانى ده‌وروبه‌ره‌، هه‌ندێكى دیكه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه‌، دروستبوونى سۆران به‌ ته‌واوكه‌رى میرنشینى سۆرانى ده‌ناسێنن. ئه‌م تێروانینه‌و هه‌رخوێندنه‌وه‌یه‌كى دیكه‌ بۆ دروستبوونى سۆران، له‌چوارچێوه‌ى ناوچه‌گه‌رێتى دا ره‌نگ ده‌داته‌وه‌.

ده‌ڤه‌رى سۆران ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ژێرخانى ئابوورى به‌ڵام وه‌ك كه‌رسته‌ى به‌رده‌ست به‌كار نه‌خراوه‌. كه‌مته‌رخه‌میه‌كه‌ش چه‌نده‌ له‌ ئه‌ستۆى یه‌كه‌ كارگێرییه‌ ناوه‌خۆییه‌كاندایه‌، دووهێنده‌ش كاربه‌ده‌ستانى هه‌ولێر لێى به‌رپرسن، هۆكار گه‌لێك هه‌ن، پێویسته‌ روونبكرێنه‌وه‌. له‌ سه‌نته‌رى قه‌زاى سۆراندا چه‌ند به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌ك ئه‌ركى هه‌رچوار قه‌زا راده‌په‌رێنن.

به‌ڵام ماناى ئه‌وه‌ نییه‌، ناوى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى به‌باڵا هه‌ڵده‌ین به‌بێ ئه‌وه‌ى هیچ ده‌ستكه‌وتێكى ئیداره‌یه‌كى سه‌ربه‌خۆى هه‌بێت. سۆران شایانى ئه‌وه‌یه‌ له‌ حكومه‌تى داهاتووى هه‌رێمى كوردستاندا، یه‌كه‌م هه‌نگاوى كابینه‌ى نۆیه‌م بۆ ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌، زه‌مینه‌ سازى بێت بۆ شارێكى مۆدێرن و پڕ له‌ پرۆژه‌ى ستراتیژى.خه‌ڵكى ئێره‌ ره‌نج و ماندووبون و قوربانى دانى زۆرى چه‌شتووه‌، باشترین خه‌ڵكن له‌ شورشگێرى، هه‌ستى نیشتیمان په‌روه‌رى گیانى پێكه‌وه‌یی و ئاشته‌واییان تێدایه‌. ناوچه‌یه‌كى دڵرفێن و دڵگره‌، هاوڵاتیانى به‌شێكى گرینگن له‌ به‌ره‌و پێشبردنى وڵات، ناوچه‌یه‌كى به‌پیته‌ و پڕ له‌ بزاوتى بازرگانییه‌ به‌هۆى ئه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌ سێگۆشه‌یه‌كى گرینگى سێ وڵاتى دراوسێ، ئه‌گه‌رچى له‌رووى به‌رهه‌مهێنان و هه‌بوونى كارگه‌ى گه‌وره‌و بچووك لاوازه‌، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كى له‌باریشه‌ بۆ پیشه‌سازى و كشتوكاڵ. به‌ومه‌رجه‌ى حكومه‌تى نوێ هاوشان له‌گه‌ڵ كه‌رتى تایبه‌ت رۆڵى خۆى تێدا بگێڕێ.

سۆران هه‌موو مه‌رجه‌كانى بوونى به‌ پارێزگاى تێدایه‌، هه‌رسێ قه‌زاكانى رواندزو چۆمان و مێرگه‌سۆر تایبه‌تمه‌ندى خۆیان له‌بوارى جیاجیادا هه‌یه‌، هاوشان له‌گه‌ڵ ئه‌وبڕیاره‌ ده‌ستله‌ملانێى كارو پرۆژه‌و داهێنان ده‌بن و كۆى دانیشتوانه‌كه‌ هه‌ستى شارچێتیان له‌ سنوورێكى به‌رته‌سكدا كاڵده‌بێته‌وه‌. 

ئه‌وه‌ى ئێستا جیاوازه‌ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ سۆران گه‌وره‌تر له‌ قه‌زاكانى تر ده‌رده‌كه‌وێ، ئه‌گینا له‌ زۆر رووه‌وه‌ له‌پێشه‌وه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌ش واى كردووه‌ دژه‌ بۆچوونێك له‌ نێو نوخبه‌ى ئه‌و ناوچانه‌دا هه‌ستى پێ ده‌كرێت، بۆیه‌ من پێشنیار ده‌كه‌م، له‌رێگه‌ى دیدارو كۆبوونه‌وه‌ى جیاجیاوه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ روونبكرێته‌وه‌ ، به‌مه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى له‌سه‌ر خودى سۆران هه‌ن نامێنن.

ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ له‌رووى مێژوو شارستانیه‌ت و شوێنه‌واره‌وه‌ هه‌رله‌ سروشتوجوگرافیاىناوچه‌كه‌له‌نووسینه‌مێخییه‌كاندا له‌ ناوچه‌ى سیده‌كان بیناسازى شارى ئه‌ردینى موساسیر له‌ سه‌ده‌ى 8 ى پێش زایین دۆزینه‌وه‌ى دینگه‌كانى په‌رستگه‌ى خواوه‌ند خالدى له‌ گوندى مجێسه‌ر كه‌ قیبله‌ى گه‌لانى زاگرۆسى و پایته‌ختى ئایینى ئیمپراتۆرییه‌تى  ئورارتو، په‌یوه‌ندى ئایینى شارستانیه‌تى مانناییه‌كان له‌ ناوچه‌ى شنۆو حه‌وزى ورمێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى ده‌شته‌ دیانێ ، هه‌موو ئه‌و ناوانه‌ى دیانا، هاودیان،ئه‌شكه‌وتى شانه‌ده‌ر،دیان، بێستوون و سه‌ردێمانناوچه‌ى  رواندز به‌گشتى و گه‌رووى ئه‌سحابان،به‌رده‌بووك،چیاى قه‌ره‌د، شێخى باڵه‌كان و بارزان و هه‌موو ئه‌وناچانه‌ى ده‌كه‌ونه‌ نێو نه‌خشه‌ى به‌ پارێزگابوونى سۆران دیرۆكێكى كه‌ڤنار پیشان ده‌ده‌ن.

 له‌رووى  سه‌رچاوه‌كانى ئاو هه‌ردوو رووبارى شێخى له‌ چۆمان و رووبارى برادۆست هه‌ردووكیان ده‌رژێنه‌ زێى گه‌وره‌وه‌، كه‌ له‌داهاتوودا گرینگى ئه‌و رووبارانه‌ له‌ به‌نداوى بێخمه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ. جگه‌ له‌ رووبارى چه‌مى رێزان و ئه‌وتاڤگه‌و كارێزو كانیاوانه‌ى هه‌ن، شوێنى ده‌ریاچه‌یه‌كى پڕكردۆته‌وه‌. له‌رووى گه‌شت و گوزاردا زۆرترین ناوچه‌ى گه‌شتیارى له‌و ده‌ڤه‌ره‌دا بوونیان هه‌یه‌ سه‌ره‌راى كوێستانه‌كانى باڵه‌كایه‌تى و برادۆست و بارزانو سه‌یرانگاكانى رواندزو مێرگه‌سۆر. ده‌ڤه‌رى سۆران جگه‌ له‌ چوار قه‌زا(13)ناحیه‌و (807)گوند له‌ خۆ ده‌گرێت.سۆران  وه‌ك شار ئێستا خۆى وه‌ك ناوه‌ندى كارگێرى قه‌زاى چۆمان مێرگه‌سۆر و رواندز ده‌بینێته‌وه‌، نموونه‌یه‌كى جوانى پێكه‌وه‌ ژیان نیشان ده‌دات.

هیچ كه‌سێكیش له‌ دانیشتوانى له‌ خودى شاره‌كه‌ نین، لێ هه‌مووشیان خۆیان به‌ خاوه‌نى ده‌زانن، له‌رووى پێكهاته‌ى دانیشتوان و دیمۆگرافى ناوچه‌كه‌ فره‌ كه‌لتوره‌و  له‌ هه‌موو شوێنێكه‌وه‌ به‌هۆى  شوێنى ستراتیژى بازرگانى خه‌ڵك رووى تێده‌كه‌ن.  فراوانبوونێكى خێراى به‌ خۆوه‌ بینى، به‌ڵام به‌بێ ماسته‌رپلان و شارێگه‌ى به‌شاربوون.له‌ یادى 28 ساڵه‌ى جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیوى ده‌ڤه‌رى سۆران پێشنیار ده‌كه‌ین بۆ حكومه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان هه‌ر چوار قه‌زاكه‌ كاڵا به‌قه‌د باڵایان به‌سه‌ردا ببڕێ. سۆران بكرێت به‌ پارێزگا،رواندز وه‌ك پایته‌ختى گه‌شتیارى، چۆمان وه‌ك مه‌ڵبه‌ندى شۆرش و مێرگه‌سۆر وه‌ك شارى  ژینگه‌ پارێز ناو بنرێن.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.