Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:55

ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەت لە نێوان سازش و سەرکەوتندا

پارتی دیموكرات ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركووكی لا گرینگتر بوو لە دانانی پارێزگار
100%

دواكۆبوونەوەی نێوان پارتی دیموكرات و یەكێتی نیشتیمانی، ڕێككەوتنێكی سەرەتایی لێ كەوتەوە بۆ كۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك، ئەمەش وای كردووە لێكدانەوەی جیاوازی بۆ بكرێت و لایەنگرانی هەردوو پارتی دابەش كردووە لە نێوان سازش و سەركەوتندا، بەڵام لە راستیدا سەركەوتنە و پارتی دیموكراتیش مێژوویەكی پڕسەروەریی لەگەڵ ئەم كەلتوورەدا هەیە.

 

سازشكردن بۆ لایەنێكی سیاسیی كوردی لە پێناو پاراستنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و بەدوورگرتنی هەرێمی كوردستان لە هەر ئەگەرێكی نەخوازراو، كە هەندێك كەسایەتی و لایەن بانگەشەیان بۆ دەكرد، سەركەوتنە. ڕووداوەكانی چەند مانگی ڕابردوو لە گرتن و فشاری سیاسی بۆ لایەنێكی دیاركراو، ڕوون بوو و گەیشتبووە ئاستێك خەریك بوو كوردستان بگەڕێننەوە خاڵی سەرەتا، بۆیە دەكرێ ئەم ڕێككەوتنە هەرێمی كوردستانی لە مەترسییەكی گەورە رزگار كردبێ.

 

سازشكردن لە پێناو دروستكردنی حكوومەتێكی بەهێز و جێبەجێكردنی بەرنامەی هەڵبژاردن و ئەو بەڵێنانەی بە جەماوەری كوردستان دراون، سەركەوتنە، چونكە لە كۆتاییدا بۆ خزمەت و بەرژەوەندیی گەلە و ئەوەی ڕوونە مەبەستی سەرەكی لە هەوڵەكانی دواخستنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەم، بێئومێدكردنی خەڵكە كە هیوایەكەی زۆریان لەسەر ئەم كابینە هەڵچنیوە.

 

سازشكردن لە پێناو پاراستنی كوردستان لە ئەگەری بەدووئیدارەكردن و لەتكردنی بۆ دوو ئیدارەی جیاواز، سەركەوتنە، بەو هۆكارەی ڕێگری دەكات لە هەوڵێك ئەگەر بێت و پێشی پێ نەگیرێت، بە مانای بەهەدەردانی خەباتی سەدان ساڵ و بە فیڕۆدانی خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەو میللەتە دێت، كە گیانی خۆیان بەخشیوە لە پێناو دروستكردنی كیانێك بۆ ئەو میللەتە.

 

سازشكردن بۆ ئەوەی پارێزگار بۆ یەكێتی بێت، سەركەوتنە، چونكە ئەم ڕێككەوتنە لە كاتێكدایە كە حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی عێراقی گەیشتوون بە ڕێككەوتن بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركووك و گشت ناوچە كوردستانییەكان، ئەمەش ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە پارتی دیموكرات ئاساییكردنەوەی بارودۆخی كەركووكی لا گرینگتر بوو لە دانانی پارێزگار.

 

سازشكردن بۆ پاراستنی پرۆسەی دیموكراسی كوردستان، ئەگەر بە رێژەییش بێ، سەركەوتنە، چەندین مانگە هەڵبژاردن كراوە و خەڵكی كوردستان دەنگی بە پارتە جیاوازەكان داوە، بەڵام تا ئێستا حكوومەت پێك نەهاتووە، ئەمەش مەبەستی ئەو لایەنانە ڕوون دەكاتەوە كە دەیانەوێت حكوومەت دوا بكەوێت، كە بێگومان بۆ بێبەهاكردنی هەڵبژاردن و نیشاندانی هەرێمە بە لاوازی لە بەرامبەر عێراق و جیهاندا.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.