له ده‌ستپێكى ئه‌و نمایشه‌ى له نووسینى (جۆن فوسه) ده‌رهێنانى (مه‌هدى حه‌سه‌ن ) بوو، ئه‌كته‌رێكی ژن و یه‌كێكی پیاو، به سواری پایسكلێكه‌وه له تاریكییه‌وه دێنه سه‌ر شانۆ، له‌سه‌ر ئه‌رزێكی چنراو به‌گه‌ڵای زه‌ردی هه‌ڵوه‌ریوی پایز، به ده‌وری پیره دارێكی وشكی بێ گه‌ڵا ده‌سوڕێنه‌وه، كه له ناوه‌ڕاستی شانۆدا چه‌قیووه، به‌ده‌م گفت‌و گۆ كردنه‌وه به‌ره‌و دورگه‌یه‌كی دابڕاو له‌هه‌موو دنیا، خانوویه‌ك بۆ نیشته‌جێ بون ده‌كڕن، كه بێجگه له‌وان هیچ بنیاده‌مێكی لێ نیه، پێیان وایه ئه‌و شوێنه دووره په‌رێزه گونجاوه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وامی به خۆشه‌ویستی خۆیان بده‌ن و ژیانێكی ئارامی تێدا بگوزه‌رێنن
نمایشه‌كه هه‌ر له ده‌ستپێكدا، كۆمه‌ڵێ ئاماژه‌ت بۆ ده‌رده‌خا، تا تۆش وه‌ك بینه‌ر بچیته ناو ئه‌تمۆسفیری نمایش و رووداوه‌كانی، كاتێ چاوت به‌و گه‌ڵا وه‌ریوه پایزیانه ده‌كه‌وێت ئه‌و دوو كاراكته‌ره به ده‌م گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ی بۆی ده‌چن، ئه‌و وشكه داره بێ گه‌ڵایه له ناوه‌ڕاستی شانۆدا ده‌بینی ره‌سمی ژیانێكی بێ هودهت بۆ ده‌كێشێ، هه‌ست به‌وه ده‌كه‌یت ئه‌و شوێنه شوێنی هیوای هه‌ڵوه‌ریووه، بۆیه زوو خه‌یاڵت بۆ ئه‌وه ده‌چێت، به‌ڵێ ئه‌و ژن و پیاوه‌ش له ئاكامی ئه‌و بێ هیواییه، راده‌كه‌ن و ئه‌و شوێنه به‌جێ دێڵن ..به‌ڵام ئاخۆ راكردن و رووكردنه گۆشه‌گیریی، چاره‌ی برینی ئه‌وان ده‌كات ؟
نه‌خێر كه ئه‌وان ده‌گه‌نه شوێنی مه‌به‌ست، له پڕێكا هه‌ستێكی نامۆ ژنه‌كه داده‌گرێ، ترسێك ئه‌و شوێنه داده‌پۆشێ، نیگهرانیهك وه‌ك سێبه‌ر به‌دوایانه‌وه دێت، نیگه‌رانی ئه‌وه‌ی كه‌سێك هه‌ر دێت، دڵنیا له‌وه‌ی، كه‌سێك هه‌ر دێت، بۆیه له‌ناو شه‌پۆلێك له‌ترس و رارایی، چه‌ند جارێك به پیاوه‌كه ده‌ڵێت: چ روو ده‌دات ئه‌گه‌ر كه‌سێ بێت ؟ راده‌كشێ و گوێ له زه‌ویه‌كه ڕاده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌ی گوێ ی له خشپه پێی هاتنی ئه‌و كه‌سه بێت كه دێت. پێ ده‌چی َ قه‌ده‌ری ئێمه ئاوا بێت كه به‌ته‌نیا نه‌ژیین ! نه‌خێر لێ ناگه‌ڕێن ئێمه به یه‌كه‌وه بین! ئا ئه‌وه‌تا كه‌سێكمان لێ په‌یدا ده‌بێت) )
دواتر نه‌خۆشی ئه‌و گومانه له ژنه‌كه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆ پیاوه‌كه، نیشانه‌ی تووش بوون به‌و نه‌خۆشی گومانه لای پیاوه‌كه له‌وه‌وه ده‌ست پێ ده‌كات، ئاخۆ چۆن ئه‌و ژنه مكوڕه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی یه‌كێك هه‌ر دێت ئه‌گه‌ر خۆی به‌و هاتنه نه‌زانێ ؟
بۆیه به‌توڕه‌یی هێرشی بۆ ده‌بات و پێی ده‌ڵێ: پێم بڵێ كێیه دێت ؟
به‌ڵام دیسان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و هیستریایه‌ی ژنه‌كه‌ی گرتۆته‌وه، پیاوه‌كه په‌نا بۆ دڵ نه‌وایی و له ئامێز گرتن ده‌بات، ته‌نیا به له‌ئامێز گرتن ده‌توانێت ئارامی به‌ژنه‌كه ببه‌خشێت و له‌ناو ئه‌و ترس و گومانه هێوری كاته‌وه
دهرهیِنهریش به‌هه‌مان فۆرم له‌گه‌ڵ له ئامێز گرتنه‌كه، رووناكی كز ده‌كات و ده‌یانخاته ناو گه‌رووی تاریكی، له‌وێ جگه‌ره‌یه‌ك داده‌گیرسێنێ، هه‌ردوكییان به یه‌كه‌وه هه‌ر جاره‌و قومێكی قوڵ له جگه‌ره‌كه هه‌ڵده‌مژن و دوكه‌ڵه‌كه‌ی به‌با ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ئه‌تمۆ سفیره ئارامه، هه‌م ریتمی هه‌ڵچوونی ده‌روونیی لای كاراكته‌ر هێور كاته‌وه، هه‌میش بینه‌ر ئارام بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و حاڵه‌ته كاتیه‌ش دادیان نادات و گومانه‌كه به‌توندتر له جاران ده‌گه‌ڕێته‌وه
وه‌همه‌كه ده‌بێته راستی، كه‌سێكی نامۆ په‌یدا ده‌بێت كه فرۆشیاری خانووه‌كه‌یه و باوك‌و باپیرانی له‌و خانووه‌دا نیشته‌جێ بوونه، ده‌چێته ناو ژیانیان، وه‌ك گه‌رده‌لولێك ده‌یانخاته گێژه‌نه‌یه‌ك، وێڕای توڕه‌بوونی پیاوه‌كه و ئه‌و هه‌سته پڕ له ئازاره ده‌روونییه‌ی تووشی ده‌بێت ، ئه‌مجاره زۆر له ژنه‌كه زێتر، گومان ده‌ست ده‌خاته قاقای و به‌ره‌و شێت بوونی ده‌بات، ئه‌وه‌تا به گومانه‌وه به كچه‌كه ده‌ڵێت: تۆ داوات كرد له ته‌نیشتته‌وه دانیشێ، چاو ببڕیته ناو چاوی؟ به تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ژنه‌كه قه‌بوڵی ئه‌وه ده‌كات پیاوه‌كه به‌ده‌ستی خۆی ژماره‌ی ته‌له‌فونه‌كه‌ی بخاته نێو سوخمه‌كانییه‌وه، ئه‌ویش قه‌بوڵی بكات، هه‌موو ئه‌وانه ترس و دڵه راوكێیه‌ك لای پیاوه‌كه دروست ده‌كه‌ن و ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و گرێ كوێره ده‌روونییه‌ی ئازاری ده‌دات و ناوه ناوه به‌ژنه‌كه بڵێ: پێم بڵًێ زه‌روری بوو كه تۆ چاو ببڕیته ناوچاوی
ژنه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌و گومانه‌ی دابڕێنێ و چه‌ند جارێك دووپاتی ده‌كاته‌وه: (بڕۆ بابچینه ژووره‌وه) بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێ غه‌ریزه‌كانی خۆیان ههڵڕیّژن و كۆتایی به نیگه‌رانیه‌كانیان بێنن
به‌ڵام بینه‌ر هه‌ر زوو ئه‌و پرسیاره‌ی لا دروست ده‌بێت، ئاخۆ هۆكاری نه‌رمی نواندنی ژنه‌كه به‌رامبه‌ر به پیاوه خانوو فرۆشه‌كه چی بوو؟ له‌به‌ر ئه‌وه بوو كه پیاوێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو خاوه‌ن پاره بوو؟ یاخود له بڕوا به‌خۆ بوونی ژنه‌كه بوو به خۆی، چونكه له دایه‌لۆژێكا ده‌ڵێ: من نه نه‌فره‌تی لێ ده‌كه‌م، نه خۆشیشم ده‌وێ، به‌ڵام ئه‌و بڕوا به خۆ بوونه به‌هایه‌كی نه‌بوو لای پیاوه‌كه، تا له ئاكامدا به به‌رده‌وامی له سه‌ر گومان ده‌گه‌ڕێنه‌وه ناو تاریكیه‌كه و خانوو فرۆشكه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت له سوڕ خواردنه‌وه به ده‌وریاندا شوێن له‌جوگرافیای
نمایش:
شوێن له نمایشه‌كه‌دا پرسیاری زۆر دروست ده‌كات، ئایا شوێن ده‌توانێت ئاسووده‌ییه‌كی ره‌ها ده‌سته‌به‌ر بكات ؟ یاشتێ له هاوكێشه ده‌روونی و مرۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بگۆڕیێت ؟ یان جێ گۆڕكێ به‌شوێن وه‌همێكه‌و هه‌موو شوێنه‌كان وه‌ك یه‌كن بۆ خۆشه‌ویستی و ئارامی؟ تۆ بڵێ ی سوچێك هه‌بێت به گۆڕانی شوێن كۆتایی به گومان و نا ئارامی بێنێت ؟
یان ده‌گه‌یته ئه‌و ئه‌نجامه نه‌خێر هه‌موو شوێنه‌كان وه‌ك یه‌كن مادام بنیاده‌م له‌سه‌ر هه‌ساره‌یه‌كا ده‌ژیت كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ دایه
ده‌رهێنان:
هه‌ر شانۆكارێك بیه‌وێت كار له‌سه‌ر شانۆگه‌رییه‌كانی (جۆن فۆسه) بكات، ئه‌وه ده‌بێت پێشتر ئه‌و نووسه‌ره شانۆكاره نه‌رویجیه بناسێت كه به‌جێگره‌وه‌ی ئه‌بسن ـ ناونراوه، به‌هۆی لێك نزیك بوونه‌وه‌ی له هونه‌ری (ئه‌بسن) و ( بیكیت ) و كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌وان له‌سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانیدا
به هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ( فۆسه) هه‌یه‌تی، ره‌نگه بۆ ده‌رهێنه‌رێكی كوردی وه‌ك ( مه‌هدی حه‌سه‌ن ) كارێكی ئاسان نه‌بیت، به‌ڵام ئه‌وه‌ش به‌و مانایه نیه، كه ده‌رهێنه‌ره كورده‌كان به‌هۆی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی فۆسه‌ـ هه‌یه‌تی، نه‌توانن خۆیان له‌قه‌ره‌ی بده‌ن، بۆیه خۆ لێدانی مه‌هدی له‌و به‌رهه‌مه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی جیاوازه و كارێكی ئاسایی نه‌بووه
زۆربه‌ی شانۆگه‌رییه‌كانی (فۆسه) وه‌ك : پاڵتۆی زه‌رد، چه‌ترێك بۆ باران، خه‌ونی پایز، سۆزان ، به‌چه‌ندین زمانی جینهانییڤ له‌شانۆ ئه‌وروپیه‌كاندا نمایش كراون، مه‌هدی حه‌سه‌ن له نێوان 30 ده‌قی شانۆیی ـ جۆن فۆسه ـ شانۆیی ( كه‌سێك هه‌ر دێت ) ی ده‌ست نیشان كردووه، كه فۆسه‌ـ ساڵی 1994 نووسیویه‌تی و یه‌كێكه له دیارترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و له لایه‌ن ( هاوده‌م ساڵح جاف) له نه‌رویجیه‌وه كراوه به كوردی، ده‌رهێنه‌ر به سێ ئاراسته كاری له سه‌ر به‌رهه‌مه‌كه كردووه كه بوونه‌ته كرۆكی به‌رجه‌سته كردنی فه‌لسه‌فه‌ی نمایشه‌كه : له‌وانه:
1.موزیك
ئه‌و فۆرمه نمایشانه‌ی كه ده‌كه‌ونه نێو ئه‌تمۆسفیرێكی سایكۆلۆژی و ده‌روونی له ترس و نیگه‌رانی و رارایی له چه‌شنی ستایله‌كانی (بیكیت ) پێویستی زۆریان به موزیك هه‌یه بۆ گوزارشت كردن له ناخی كاراكته‌ره‌كان و به‌رجه‌سته كردنی رووداوه‌كان، واش باشتره كه موزیكی زیندوو تایبه‌ت به نمایشه‌كه هه‌بێت، ئه‌گه‌رچی ئێمه موزیك ژه‌نی درامی مان نیه، ئه‌گه‌رنا ده‌بێت موزیك هاوشان بێت له‌گه‌ڵ ریتمی نمایشه‌كه، له‌و نمایشه‌دا موزیكێكی گونجاو له گه‌ڵ ریتمی نمایش هه‌یه كه بۆته ئه‌لته‌رناتیفی موزیكی زیندوو، بینه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌كات كه موزیك كاریگه‌رییه‌كی زۆری هه‌یه به جێ هێشتووه له‌سه‌ر سینۆگرافیای نمایشه‌كه
2.تاریكی و رووناكی
له نمایشه‌كه‌دا شوێن له‌گه‌ڵ زه‌مه‌ندا لێك گرێ دراون، زه‌مه‌ن ئێستایه، ته‌ماشای چوار ده‌وری فه‌زای شانۆ بكه، هیچ دیكۆرێك نابینی جگه له باگ راوندێكی ره‌ش نه‌بێت ، كه فه‌زای نمایش به ره‌شی بنوێنێ، له به‌ر دوو هۆ: یه‌كێییان بۆ ئه‌وه‌یه كه تۆ وه‌ك بینه‌ر له‌وه بگه‌یت كه ره‌نگی ره‌ش ره‌نگی زه‌مه‌نێكی تاریكه
دووهه‌میان: فه‌زای ره‌ش ده‌توانێ به‌رجه‌سته‌ی ره‌نگه‌كانی تر بكات و ئاوێزانی هه‌ر ره‌نگێكی تر بێت ، به تایبه‌ت بۆ رووناكی سوور‌و شین و ئاوێته بوونێكی هارمۆنی دروست بكات، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و نمایشه كه تاریكی و رووناكی، دوو هێمای بنه‌ڕه‌تی ره‌نگه‌كانن بۆ دوو رووی جیاواز‌و دوو فه‌لسه‌فه‌ی دژ به یه‌ك ، به‌ڵام تاریكی له‌م نمایشه‌دا زۆرینه‌ی فه‌زاو پانتایی نمایشه‌كه‌ی داگیر كردووه و له ئاستی سینۆگرافیاو ستاتیكای شانۆیی جوانتر كردووه بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی دیمه‌نه‌كان، ئه‌وه‌تا ده‌سپێكی نمایش به تاریكی ده‌ست پێ ده‌كات و كۆتایی هاتنه‌كه‌شی به تاریكی كۆتایی دێت
له به‌ر ئه‌وه‌ی گومان ساراپای نمایشه‌كه‌ی داپۆشییووه ، هه‌میشه پێویستیت به تاریكی ده‌بێت، بۆ ده‌ربڕینی حاڵه‌ته‌كانی ترس و كڵپه ده‌روونییه‌كان و سایكۆلۆژیه‌تی شوێن ، له هه‌مان كاتیش‌دا حاله‌ته‌كانی ئارام بوونه‌وه ، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له هه‌ندێ دیمه‌ندا ریتمی نواندن به‌رز ده‌بێته‌وه و كاراكته‌ره‌كان ده‌گه‌نه پۆپه‌ی نیگه‌رانی و ترس و توڕه‌بوون و پیاوه‌كه‌و ژنه‌كه بۆ خۆ رزگار كردن له‌و حاڵه‌ته هیستیریییانه به‌گه‌ڕانه‌وه بۆ ئامێزی یه‌كتر ئه‌و ریتمه خاو ده‌كه‌نه‌وه و حاڵه‌تێكی رۆمانسی دروست ده‌كه‌ن، دیسان ده‌رهێنه‌ر پێویستی به تاریكی ده‌بێته‌وه .
ده‌رهێنه‌ر بایه‌خێكی ئه‌وتۆی به دیكۆر نه‌داوه، به‌ڵكو سه‌راپای فه‌زای شانۆی به‌ره‌نگی ره‌ش داپۆشیووه، تیشك و سێبه‌ری به‌كار هێناوه، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ گۆشه‌گیر بوونی ئه‌و دووكه‌سه له‌جیهانی ده‌ره‌وه‌دا، هه‌ردوو ئه‌كته‌ر له سه‌ره‌تاوه له تاریكییه‌وه دێن
3.ئه‌كته‌ر
ئه‌كته‌ر كرۆكی نمایشه‌كه‌یه‌و هه‌موو هیواكان به‌توانست و ئه‌دای ئه‌كته‌ره‌وه به‌ندن، ئه‌گه‌ر داینه‌مۆی نمایش كه ئه‌كته‌ره هاوسه‌نگ نه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و چوارچیوه ستاتیكییه‌ی بۆ ئه‌كته‌ر ئاماده كراوه، ئه‌وه هیچ له ئامرازه‌كانی دیكه‌ی سینۆگرافیا ناتوانن ببن به ئه‌لته‌رناتیلف بۆ ئه‌كته‌ر
ده‌رهێنه‌ر به‌ده‌ستپێكێكی دروست ده‌ستی پێكردووه كه سێ ئه‌كته‌ری به توانای ده‌ست نیشانكردووه بۆ رۆڵی كاراكته‌ره‌كان كه بریتین له
یوسف عوسمان ) فرۆشیاری خانوو:)
ئه‌كته‌رێكی خاوه‌ن ئه‌زموونه، ته‌مه‌نی ئه‌و و ئه‌و توانایه‌ی له‌رووی نواندنه‌وه هه‌یه‌تی، هه‌میشه بوونه‌ته یاریده‌ده‌ر بۆ هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن زۆر له ده‌رهێنه‌ره‌كان بۆ بینینی رۆڵی كاراكته‌ره به ته‌مه‌نه‌كان، له‌م به‌رهه‌مه‌دا كه كه‌سی سێه‌می نمایشه‌كه‌یه، رۆڵی ئه‌و پیاوه خاوه‌ن خانووه ده‌بینێت ، كه ده‌بێته فاكته‌ری دروست كردنی گومان و دووبه‌ره‌كی نانه‌وه، بۆ روخاندنی خۆشه‌ویستی له‌نێوان ژن و مێرده‌كه سه‌رچاوه‌ی ترس و مردنه، ته‌نانه‌ت تا ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ دابێت ئه‌و كاراكته‌ره وه‌ك ئه‌هریمه‌ن به‌دوای تێكدان و دروست كردنی گومان له‌سه‌ر رۆحی مرۆڤایه‌تی دا هه‌ر ماوه‌و هه‌ر ده‌مێنێ
یوسف عوسمان ـ له رووی ته‌مه‌نه‌وه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌بوو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی دروست كردنی په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵدا ببه‌ستێت، به حوكمی پاره‌و سه‌رو سامان كه زۆر جاران ده‌یوست بیكات بهكارتێك بۆ ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویستیه‌كه له كوڕه‌كه بستێنته‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی، چونكه ئه‌و پێی وابوو پاره زۆر له هاوكێشه‌كان ده‌گۆڕێت، چه‌ند ئه‌وه‌نده‌ی خۆشه‌ویستی گه‌وره بێت، به‌ڵام ره‌نگه له زۆر حاڵه‌تدا نه‌بێته ئه‌لته‌رناتیف بۆ دابین كردنی ژیانێكی ئارام و به‌خته‌وه‌ر، بۆیه بینه‌ر وا هه‌ستی ده‌كرد خه‌ریكه به نه‌رمی نواندنی ئه‌م گومانه ژنه‌كه ببێته ئه‌مری واقیع ، ئه‌گه‌رچی نه‌رمی نواندنه‌كه‌ی ژنه‌كه زۆر لێكدانه‌وه‌ی جیا جیای بۆ ده‌كرێت
چاوان خه‌لیل:
كه به داینه‌مۆی بنه‌ڕه‌تی نمایشه‌كه ده‌هاته به‌رچاو، به ئه‌داو نواندنی بوێرانه‌و داهێنه‌رانه‌ی خۆی ، هه‌میشه ریتمی نمایشه‌كه‌ی له‌سه‌ر شانی خۆی راگرتبوو، وه‌ك ئه‌كته‌رێك تێگه‌یشتوو له كاراكته‌ره‌كه‌ی خۆی و رۆڵه‌كه‌ی ئازادییه‌كی ره‌های له نواندندا به خۆی به‌خشیبوو، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌ر هه‌ست به هیچ گرێیه‌ك نه‌كا له به‌رجسته كردنی نواندنه‌كه‌ی و دیمه‌نه‌كان تێر كات له ستاتیكاو سینۆگرافیای شانۆیی به جه‌سته‌و ئیلقاو ده‌نگ، چێژێكی زۆری به بینه‌ر به‌خشی، به تایبه‌ت له‌و شوێنانه‌ی كه راجفرین و ترس و نیگه‌رانی لێ ده‌كه‌وته‌وه ، یا له كاتی له ئامێز گرتن و ئاوێزان بوونه رۆحیه‌كان له‌گه‌ڵ دلًَدارهكهی دا
بۆیه ئێمه هه‌موومان چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌مان ده‌كرد، كه خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری ئافره‌ت به چاوان ببه‌خشرێت ، كه وا ده‌رنه‌چوو، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵاتی راسته‌قینه لای بینه‌ر بوو كه میدالی خۆشه‌ویستی به‌و ئه‌كته‌ره داهێنه‌ره به‌خشی كه شایه‌سته‌ی زۆرتر بوو
: دلشاد شه‌هاب
ئه‌و به‌رهه‌مه بۆ (دلشاد) ده‌رفه‌تێكی له بار بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو توانستێكی خۆی وه‌ك ئه‌كته‌ر نیشان بدا، ئه‌گه‌رچی كارێكی سه‌خت بوو بۆ ئه‌و له‌ته‌ك ئه‌و توانسته فره جه‌مسه‌ره‌ی (چاوان) بتوانێت خۆی رابگرێت، به‌ڵام ئه‌و نه‌ك هه‌ر توانی هاوسه‌نگییه‌كه رابگرێت، به‌ڵكو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی به كاراكته‌ره‌كه‌ی به‌خشی بوو، به‌شدار بوونێكی دیاری كرد، له چێژ وه‌رگرتن و تێر كردنی سینۆگرافیای نمایشه‌كه