Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:36

پێگەی وزەی کوردستان بە سەردانەکەی وەزیری وزەی ئەمەریکا پێ دەنێتە قۆناغێکی جیاواز

ئەگەر ئاستی هەناردەی كوردستان سەد هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە لە رۆژێكدا ئەوە بە نزیكی لە 10% خواستەكانی ئەمەریكا جێبەجێدەبێت
100%

 هەفتەی رابردوو ریك پێری، وەزیری وزەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا بە سەردانەك گەیشتە هەرێمی كوردستان یەكەم كۆبوونەوەشی لەگەڵ سەرۆك بارزانی بوو. سەردانەكەی پێری رێك چەند رۆژێك دوای كۆبوونەوەی پێنجی ئەم مانگەی ووڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت ناسراو بە رێكخراوی ئۆپیك هات. كۆبوونەوەكەی ئۆپیك بە بەشداری وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لە دەرەوەی ئۆپیك بە بڕیاری كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان كۆتایی پێ هات. بە بڕی یەك ملیۆن و دووسەد هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە مەبەستی جێگیركردنی نرخی نەوت و هاوسەنگی بازاڕ .

ئەمە لەگەڵ خواستەكانی ئەمەریكا نەدەگونجا تەنانەت پێچەوانەشی بوو. چونكە ویڵایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا ئامانجی بوو ئەو وڵاتانە ئاستی بەرهەمیان زیاد بكەن بۆ ئەوەی ببێتە جێگرەوەی بەرهەمی نەوتی ئێران و دابەزینی نرخی نەوت بەڵام ئەوە نەكرا.پێری هاتە كوردستان چونكە كێلگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان و باشتر بوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەرفەتێكی باشە بۆ ئەوەی لە رێگای بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی كوردستان و هەناردەكردنی بۆ بازاڕەكانی جیهان بەشێك لە خواستەكانی ئەمەریكا بهێتە دی.

پێری لە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی وتی: هاتووین لەگەل كوردستان كار بكەین و بونیاتنانی ئابووری بكەین. واتە ئاماژەیەكی ڕوونە كە كۆمپانیاكانی ئەمەریكا لە بواری وزە ڕوو دەكەنە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی لەم بوارە وەبەرهێنان بكەن. ئەمەش جگە لەوەی پێگەی هەرێمی كوردستان لەم بوارە بەهێز دەكات. ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەی نەوتی كوردستانیش بەرزدەبێتەوە. ئەو كات هەرێمی كوردستان جگە لەو سوودە مادییەی وەریدەگرێت لە رێگای فرۆشی زیاتری نەوتەوە. بەشێك لە خواستەكانی ئەمەریكاش دێتە دی بە نموونە ئەگەر ئاستی هەناردەی كوردستان سەد هەزار بەرمیل بەرزببێتەوە لە رۆژێكدا ئەوە بە نزیكی لە 10% خواستەكانی ئەمەریكا جێبەجێدەبێت بۆ پڕكردنەوەی پێداویستی نەوتی جیهان وە سوودمەندبوونی ئەمەریكا لە دوو لایەن یەك دەست كەوتنی نەوتێكی زیاتر لە بازاڕەكانی جیهان بە نرخێكی گونجاو دۆزینەوەی دەرفەتی بەرهەمهێنان بۆ چەندین كۆمپانیایی ئەمریكی بواری وزە لە هەرێمی كوردستان .

ئابووری

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.