Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:31

نێچیرڤان بارزانی و پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستان

مەرجنیە هەموو رەخنەیەک بە ئامانجی رۆشنگەری و داهێنان و خولقاندنی جیهانێکی نوێبێت
سەربەست ساڵح
#7
100%

ڕوانگە و خەسڵەتێکی شاراستانی وهیوا بەخشە کەساڵانە (سەرۆک مسعود بارزانی) قردێلەی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێری پایتەخت دەبڕێت و بە گرنگیەوە بەشداری بۆنەی ناساندنی کتێب و گەورەترین پێشانگای کتێب دەکات، ئەم بەشداری و گرنگیپێدانە بەکتێب رووداوێکی راگوزەر و ئاساینیە، بەڵکو گرنگی و بایەخی گەورەی هەیە لەوەی خاوەن بڕیاری سیاسی سەرەنجی کۆمەڵگا کێشدەکات بۆ پرسی مەعریفە و ڕۆشنبیریی، ئەمساڵ هاوکاتی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب، سەرۆک بارزانی ژمارەیەک نووسەر و ئەدیبی گەورەی بینی و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵکردن، لەوانە (جان دۆست)ی گەورە ڕۆمانوسی کورد، نووسەری شکارەکانی(موژاباد و میرنامە و عەشیقی وەرگێر و خوێنێک بەسەر منارەوە..). بە هیوام سەرۆک لەگەڵ کاری سیاسیدا کاتێکی زیاتر بدات بە پرسە کەلتوری و فەرهەنگیەکان.

ئەوە جێگای رەخنەنیە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان هونەرمەند (نەڤید زەردی) بینیوە، کاتی بە هونەر داوە و لە نزیکەوە گوێی لە بۆچونی گەنجێکی هونەرمەند گرتوە، تا سەرۆکی حکومەت باشتر بتوانێت خزمەت بە هونەر و لەڕێگەی هونەرەوە خزمەت بە کۆمەڵگا بکات. من ئەوکاتە ڕەخنە لە سەرۆکی حکومەت و کاربەدەستانی هەرێم دەگرم کە ئامادەنەبن هونەر و ئەدەب بنرخێنن، ئامادەنەبن لە نزیکەوە هونەرمەندان و نووسەران و ئەدیبان ببینن، گرنگە و پڕ بایەخە لە ئاستێکی فراوانتردا گرنگی بە پرسی پێشخستنی مەعریفە و کتێب و هونەر و ئەدەب و وەرزش بدرێت. چاوەڕوانم نێچیرڤان بارزانی بەرفراوانتر بەشداری کۆنسێرتی هونەرمەندان و پێشەنگای شێوەکاران و کۆڕی نووسەران و شاعێرانبێت.

پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستان، ئەگەرچی هاتنی تیرۆرستانی داعش و بڕینی بوجەی هەرێم و قەیرانی دارایی پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستانی دواخست، لێ هەوڵەکانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێگای ڕێزە کە من وەک پاکێج و پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگا دەیبینم و دەینرخێنم، لەوەی ساڵانێکی درێژە پشتیوانی سێکتەر و دامەزراوە هونەری و ئەدەبی وکۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی فیلم وفستیڤاڵ و یانە وەرزشیەکانە لە کوردستان دەکات.

داعش باوەڕ! ئەگەر ڕۆشنگەری وەک فەزایەکی ئازادببینین بۆ ڕەخنەگرتن، ئەوا دەبێت رەخنەگر و ڕەخنە لێگیراو بناسین، مەرجنیە هەموو رەخنەیەک بە ئامانجی رۆشنگەری و داهێنان و خولقاندنی جیهانێکی نوێبێت، زۆرجار خەڵکانی کۆنەپارێز و خورافەکار و تاریکخواز لەژێر پەردەی دڵسۆزی و پەرۆشی بۆ خەڵک ڕەخنە دەگرن، لێ ئامانجیان پۆخڵە و گەرەکیانە کۆمەڵگا لە دۆخی چەقبەستوی و دواکەوتویدا بهێڵنەوە، تەوژم و ڕەووتی ئەوتۆی کۆنەپارێز هەن دەیانەوێت کورد گۆتەنی (بە تیرێک دوو نیشان بپێکن) لە لایەک وەبەرهێنانی سیاسی بکەن بۆ فیکرە تاریکپەرستانەکانیان، وە لەلایکی دی دژی کرانەوەی کۆمەڵگا و ئازادی و بنەماکانی کۆمەڵگای مەدەنی بوەستنەوە. کورتەی قسەکە ئەوەیە ئێمە لە هاوڵاتیانی کوردستان بە بەرچاوڕۆشنیمان پشتیوانی پرۆژەی کرانەوەی کۆمەڵگای کوردستانین.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.