شكستهێنانی یه‌ك له دوای یه‌كی زۆنی سه‌وز كه یه‌كێتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌كات زۆرن ، له فاشیلبوونی ئیداریی و سیاسییه‌وه تا زه‌قبوونه‌وه‌ی ناكۆكیه سیاسی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ، مه‌خلوقی زۆنی سهوزكه له‌ژێر سیبه‌رو قه‌ڵه‌مڕه‌وی یه‌كێتیدایه بی هیواو بێ ئومید بوون له هاتنی ڕۆژیكی باشتر بۆژیان و له به‌ڵێنی بێكردار، جگه له بێ ئومیدبوون بێ متمانه‌ی له نیوان دانیشتوان و ئیداره‌ی شاره‌كه‌و حیزبایه‌تیشدا دروست بووه ونمونه‌ی زیندووش رێژه‌ی ده‌نگده‌ران بووه له هه‌ڵبژاردنی ۱۲‌ی ئایاری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كه له ئاستێكی ته‌واو مه‌ترسیداردا بووه .
شكستی ئیداری و سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت ده‌كات به دژه سیاسه‌ت ، ئیداره‌ی نێوماڵی خۆی پێ ڕێكناخرێت و باس له نێوماڵی كوردی ده‌كات ، لاقیكی له ئۆپۆزسیۆنه‌و لاقه‌كه‌ی تری شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ده‌كات ، تائێستا یەکێتی ستراتیژێکی ڕۆشنی نییه ، ستراتیژی ڕۆشن لە کەمکردنەوەی باری قەیرانی سیاسی ، نەک یەکێتی بۆخۆیشی ببێتە قەیرانێکی تری سیاسی بۆ کۆمەڵگای کوردی، یه‌كێتی له غه‌فله‌تدا هه‌ڵه‌ی سیاسی ده‌خوڵقێنێت و دواتر بۆ ڕاستكردنه‌وه‌ی پۆزش و داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادی ده‌كات ،له هه‌موو هه‌ڵه‌یه‌كی سیاسی دا یه‌كێتی چه‌ند وه‌ره‌قه‌یه‌كی سیاسی ده‌دۆڕێنێ .
هه‌میشه یه‌كێتی بۆ خۆدزینه‌وه له به‌رپرسیاره‌تی سیاسی و ئیداری سیناریۆیه‌كی سیاسی دائه‌ڕێژێت كه دواجار هه‌ڵه‌یه‌كی تری سیاسییه و ئاماج لێی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ی سیاسی یه له حیزبه‌كانی ترنهك دۆستایه‌تی ،ئیدی سروشتی یه‌كیتی وایه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دۆزینه‌وه‌ی كه‌موكورتی سیاسی و ئیداری له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دا وه‌كو چه‌كێكی میدیایی به‌كاری ده‌هێنێت ،له‌كاتێكدا بۆخۆی چ وه‌كو حیزب چ وه‌كو بنه‌ماڵه ریكۆردی گه‌نده‌ڵییان وه‌ردو خاش كردووه ، ڵهسهروبهندی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق میدیای یه‌كێتی كوت و كوێرانه ئۆپۆزسیۆنی خستبوویه به‌ره‌ی خیانه‌تكارو ناپاكان جگه‌له‌وه‌ی هه‌ڵیكوتایه سه‌ر گرده‌كه‌و ده‌ستڕێژی جنێو گولـله‌ی لێ‌كردن ،له جه‌ژنی قوربانیشدا داوای لێبوردن و گه‌ردن ئازادی و فاتیحا خوێندن بوون له‌سه‌ر گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ،سروشتی یه‌كیتی وایه نه له شه‌ڕدا ئاشتی له بیره نه له ئاشتی دا شه‌ڕی له بیره !
یەکێتی بە ڕیکەوتنی سیاسی ونەخشەڕێگاو بەیاننامەی هاوبەش بێت، هیچی بۆ ووتن نه‌هێشتوه‌ته‌وه ، بەڵام لەکرداردا نەک نێوماڵی کوردی نێوماڵی یەکێتی خۆیشی پێ ڕێکناخرێتەوە ، یەکێتی لە بەغدا بەنی ئەسەدەو لەسلێمانی ئۆپۆزسیۆن و لەهەولێریش شەریکە حکومەت ! یەکێتی دەستی بەسەر داهاتی زۆنی سەوزدا گرتووەو داوای شەفافیەتی داهاتی هەولێر دەکات !
یەکێتی لە کەرکوک نەوتی خاو ئاودیو كرماشان دەکات ، به‌ڵام نەوتی كێلگه‌ی بای حه‌سه‌نی بۆ بەندەری جەیهان پێ نایاساییە ! یه‌كیتی نه‌وتی كه‌ركوكی ده‌وێت به‌ڵام حاشا له خاك و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كات ! یەکێتی بەهێزێکی چه‌كداره‌وه په‌لاماری گرده‌كه‌و گۆڕی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌دات و خۆیشی پێ سۆسیال دیموکراتە ! یەکێتی لە کۆی ۸٥۳ پۆست لە سلێمانیدا هه‌موو حزبەکانی محروم ده‌كات و لەهەولێریش داوای شەراکەتی ڕاستەقینە دەکات!
شینی یه‌كیتی له كه‌ركوك بۆ هه‌ریسه‌كه‌یه ،نه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی یان خاكه‌كه‌ی ، یه‌كێتی ڕۆژانه سی هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی ئێران ده‌كات و داهاتی مانگانه‌ی سێ ملیۆن دۆلاره ئاخر دزینی نه‌وتی كه‌ركووك به قاچاخ، هه‌ڵمه‌تێكی چڕ و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه ویه‌كێتی له گونده‌كانی شیرناو مامه و عه‌له‌غێر و ته‌قته‌ق و ئهبوخهرجه رۆژانه نزیكه‌ی ٦۰۰ ته‌نكه‌ره ،هه‌ر تانكه‌ری ۳٦ هه‌زار لیتر نه‌وتی تێ بكرێ، ڕۆژانه ده‌كاته ۲۱ ملیۆن لیترو هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت ۲۲۰ لیتر ده‌گرێ، ۲۱ ملیۆن لیتر دابه‌شی سه‌ر ۲۲۰ بكه‌ین، ده‌كاته ۹۸ هه‌زار و ۱۸۱ به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه ، خۆئه‌گه‌ر خه‌مڵاندن بۆ هه‌ربه‌رمیلێك نه‌وت بكه‌ین و به ۳۰ دۆلار بفرۆشرێته‌وه، ئه‌وا ڕۆژانه بڕی دوو ملیۆن و ۹٤۵ هه‌زار و ٤۵٤ دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌م داهاته بۆ مانگێك ده‌كاته ۸۸ ملیۆن و ۳٦۳ هه‌زار و ٦۳٦ دۆلار و ساڵانه‌یش ده‌كاته یه‌ك ملیار و ٦۰ ملیۆن دۆلار. قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت :" حكومەتی هه‌رێم فاشیل و شكستخواردووە ".
ئه‌م ڕسته‌یه‌ی قوباد تاڵه‌بانی هێنده‌ی بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و جوڵاندنی سۆز‌و عاتیفه‌ی خه‌ڵك ده‌ربڕدراوه هێنده‌ی بۆ ڕه‌خنه‌یه‌كی بنیات و ده‌ست خستنه سه‌ربرینه‌كان دهرنهبردراوه ،ئاخر له ناو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كوا ڕێگه له بزنس و ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی داهاتی زۆنی سه‌وزو بازرگانیكردن به جگه‌ره‌وه نه‌وت و ده‌رمان و ...هتد قوباد تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی (ئال تاڵه‌بانی) و حیزبه‌كه‌ی گیراوه ؟!
زۆنه‌كه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له دارولمولكی بابانه‌وه هه‌تا هەڵەبجەی شەهیدو گەرمیان و چەمچەماڵ و راپەڕین و شوێنەكانی ترداری لەسەر بەردییهوه نه‌ماوه‌و كه‌س به‌كه‌س نییه‌و حكومه‌تی تێدا نییه وبووه‌ته وێرانه ، ئێستاش شیرینی كێكه‌كانی ئاشتی هه‌ورامی به ڕیشی قوباد تاڵهبانییهوهیه ، ئه‌وه‌ی قوباد تاڵه‌بانی له ناو حكومه‌تی هه‌رێم دا ده‌یكات ڕاكردنه به دووی دۆلاردا .
قوباد تاڵەبانی هەرچەندە تەواوی ژیانی لە هەندەران بردۆتەسەر و بۆ تۆزقاڵە زەڕەیەکیش ڕۆژێک لە ڕۆژان لە نەهامەتی و ناخۆشیەکانی گەلەکەیدا بەشدار نەبووە، هەر هیچ نەبووایە لەو تەمەنەی لە هەندەران ژیاوە و ئیستاشی لەگەڵدابێت دەبوایە تۆزێک فێری سیستمی دیموکراسی و ئازادی ڕادەربڕین و قبووڵکردنی ڕەخنە بووایە ،درێژه‌ی پێناده‌م و شێخ ره‌زا جوانی فه‌رموو كه ده‌ڵێت :"چه‌رمی ڕووی هێنده قایمه شمشێری میصری نایبڕێت ، به كـــــهوشی بكــــهیت قایمـــــه تا قــــیامهت نادڕێت".