Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:51

سه‌رۆکی حکومه‌ت له‌گه‌ڵتانه‌

ورد ورد لە پرسیارەكان ڕادەمێنێت
پیران ئه‌میر
100%

 لەناو هەموو جەنجاڵی و كارەكانی حكوومەتداریدا و تەنانەت لەگەڵ ئەوەشدا كە بەشێكی زۆری دەسەڵاتەكانی پۆستی سەرۆكی هەرێم گواستراونەتەوە ‌بۆ نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی ئاگاداربوونی زیاتر لە رەوشی ژیانی خەڵك و پرسیار و تێبینییەكانیان، تیمێك دروست دەكات بۆ ئەوەی لە شار و شارۆچكە و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان ڕا و بۆچوونی هاووڵاتیان بە راشكاوی بگەیەنن و لە زاری هاووڵاتیان خۆیانەوە پرسیار لە سەرۆكوەزیران بكرێت و سەرۆكیش وەڵامی ڕاشكاوانەی پرسیارەكان بداتەوە.

دەشێ بۆ هەر بابەتێك چەند ڕەهەندێكی هەبێت و باش و خراپ لێكدانەوەی بۆ بكرێت، بەڵام بۆ گفتوگۆی نێوان سەرۆكوەزیران لەگەڵ هاووڵاتیان، جگە لە لایەن و ڕەهەندی باش هیچ لێكدانەوەی تر هەڵناگرێ، چونكە ئەمە سەردەمیانەترین رێگەی گفتوگۆی نێوان هاووڵاتییە لەگەڵ سەرۆكوەزیرانەكەی كە بە بێ ڕەچاوكردنی لایەنی سیاسی و پێگە و جێگەی جیۆگرافیی كەسەكە پرسیار دەكات و سەرۆكوەزیرانیش بێ گرێ و گرفت وەڵامی دەداتەوە. لایەنی هەرە باشی ئەم ڕێگایە لە گفتوگۆكردن ئەوەیە، دەرفەت بە موزایەدەی لایەنە سیاسی و كەناڵە بەرژەوەندیپەرستەكان نادات تاكو وەبەرهێنانی سیاسی و ئابووری لە بۆچوونی هاووڵاتیان بكەن و بیكەن بە هەرای ڕاگەیاندن و بانگەشەی هەڵبژاردن، بەڵكوو ئەم جۆرە پەیڕەوكردنی پرسیار و وەڵامە دەرفەت تەنیا بە (هاووڵاتی و سەرۆكوەزیران) دەدات وەك دوو لایەنی ژمارەیەك كە جگە لە بەرژەوەندیی هاوبەش لە پێناو ژیان و گوزەرانی باشتر و حوكمڕانییەكی باشتر، هیچ جۆرە بەرژەوەندیەكی تر ڕەچاو نەكراوە.

گرتنەبەری ئەم رێگایە بۆ گفتوگۆی نێوان هاووڵاتیان لەگەڵ سەرۆكوەزیران، ئازادیی تەواوتر دەداتە هاووڵاتی كە بێ ئەوەی لایەنێكی دیاریكراو یان بەرژەوەندیی كەناڵێك ئاڕاستەی بكات، پرسیاری خۆی لە سەرۆكوەزیران بكات و ئەوەی چەندین ساڵە لە دەرفەتێكدا بۆی دەگەڕێت، ئێستا هاوێنەی كامێرایەك لە بەرامبەری وەستاوە و ڕێگەی بۆ دەكاتەوە كە دڵی خۆی بۆ سەرۆكوەزیران بكاتەوە و لە بارەی پرسە سیاسی و ستراتیژی و ئابوورییەكانی وڵات و تەنانەت ژیانی كەسی و جلوبەرگی سەرۆكوەزیرانیشەوە پرسیار بكات و سەرۆكوەزیرانیش ورد ورد لە پرسیارەكان ڕادەمێنێت و بە ڕوویەكی گەشەوە وەڵامی تەواوی پرسیارەكان دەداتەوە، كە لە دواجاردا كار دەكاتە سەر گەڕانەوەی متمانە و باوەڕ لە نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا لەگەڵ حكوومەت و سەرۆكوەزیرانەكەی.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.