Erbil 15°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 14:53

ریفڕاندۆمه‌ جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی ئێمە.. هه‌ڵبژاردنه‌ گاڵته‌جارییه‌که‌ی ئه‌وان !

پرۆسه‌که‌ی گه‌یانده‌ حاڵه‌تێک که خه‌ڵک هیچیتر بڕوای نه به بنکه‌ و نه به سندووقی ده‌نگدان نه‌بێت
یونس حه‌مه‌د
#7
100%

  ژیانی دیمۆکراتی بریتیه له چه‌ند پرێنسیپێک که بۆ مرۆڤ بنچینه‌یه‌کی ته‌ندرووسته تاوه كو به جێ به جێ کردنی ئه‌رکه‌کان بنیات بنرێت ، جالێره‌دا په‌نجه‌ مۆر و سندووقه‌کانی ده‌نگدان ده‌بنه شێوازێکی گرینگ له‌و پرێنسیپانه دا که له‌ دونیای مرۆڤایه‌تیدا بوونیان ده‌بێت ،له دوای ڕاپه‌رینه‌ مه‌زنه‌که‌ی به‌هاری ۱۹۹۱‌ که بۆ یه‌که‌م جار به شێوازێکی فراوان له به‌شێکی گرینگی کوردستاندا ،کورد بووه‌ خاوه‌ن حوکمڕانی خۆی ، ئه‌گه‌ر چی هه‌موو پێداویستییه‌ک وه‌ک پێوویست نه‌بوو و وێڕای داڕمانی ژێرخانی ده‌وڵه‌ت به‌هۆی سیاسه‌تی دڕندانه‌ی به‌عس له کوردستاندا بوونیان نه‌مابوو ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌شدا گه‌لی کوردستان تووانی به‌ ماوه‌یه‌کی که‌م نموونه‌یه‌کی شارستانی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین نیشانی جیهان بدات ،ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی دیمۆکراتی له ناوچه‌که‌دا له ۱۹\٥\۱۹۹۲ ، ئه‌مه وه‌ک سه‌ره‌تایه‌ک به شایسته‌یه‌وه‌ له‌م تاقیکردنه‌وه‌یه‌دا گه‌لی کوردستان سه‌رکه‌وتوو بوو ، دواتر له‌گه‌ڵ هه‌بوونی تاڕاده‌یه‌ک که‌م وکووڕی ، به‌ڵام ڕێڕه‌وی دیمۆکراتی خۆی چه‌سپاند ، خه‌ڵک تووانیان ئازادانه ده‌نگ وڕه‌نگ و په‌نجه ى خۆیان له‌سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان مۆر بکه‌ن ، به‌مه‌ش ژیانی دیمۆکراتی چووه‌ نێو ده‌روونی کورده‌وه ،له‌ دوای ڕووخانی ڕژێم وسیسته‌می به‌عس به چاو و نه‌خه‌شه‌یه‌کی دراێژاو بۆ سه‌پاندنی دیمۆکراتی كورد به خواستى خۆی گه‌ڕایه‌وه‌ به‌غدا تاوه‌کو له ڕێگای ده‌ستوور ومافه‌ یاساییه‌کاندا مافه‌ ڕه‌واکانی گه‌لی کوردستان به‌ده‌ست بێنێت ، له‌م چوارچێوه‌یه‌دا چه‌ندین هه‌ڵبژاردن له‌م ده‌وڵه‌ته‌ی که دوای ۲۰۰۳ ناونرا ئێڕاقی نوێ به‌ڕێوه‌چوو ، به‌ڵام له‌ هه‌موو جاره‌کاندا به‌هۆی بوونی پێشێلکاری هه‌ڵبژاردنه‌کان دووچاری ڕه‌خنه‌ وتیرووتوانج ده‌بۆوه‌ به‌تایبه‌ت دوا هه‌ڵبژاردنه‌کان که له‌ ۱۲\٥\ ئه‌نجامدرا ، که تائێستا دوای نزیکه‌ی مانگێک له‌گه‌ڵ ده‌رچوونی ئه‌نجامه‌کان له‌لایه‌ن کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن که‌چی نازانریت به درووستی کێ براوه‌یه ، حاڵه‌ته‌ پێشێلکاریه‌کان ئه‌وه‌ نده‌ زه‌قبوون نه‌توانرا به سانایی کۆنتڕۆڵ بکرێت ، ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند مانگێک بگه‌ڕێینه‌وه‌ مێژوو ده‌بینین له باشووری کوردستاندا گه‌وره‌ترین پرۆسه‌ی دیمۆکراتی به‌ڕێوه‌چوو که ده‌نگدان له‌سه‌ر چاره‌نووسی گه‌لی کوردستان له باشوور له‌لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه‌ زۆر به حه‌ماسه‌ته‌وه‌ ڕوو کرایه بنکه‌کانی ده‌نگدان ، به‌شایه‌دی جیهان پرۆسه‌که سه‌رکه‌وتوو بوو ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ حاڵه‌تێکی نه‌خوازراو ڕووبدات ، که‌واتا ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌مان بۆ ڕوون ده‌بێته‌وه‌ که ریفڕاندۆمه‌که‌ی خه‌ڵکی کوردستان که له سیمپته‌مبه‌ری ۲۰۱۷ به‌ڕێوه‌چوو ، له هه‌موو ڕووێکه‌وه‌ ئه‌گه‌رچی به‌هۆی خیانه‌ته‌وه‌ بۆ ماوه‌یه‌کی کاتی سڕ کرا،ئه‌وه‌ به په‌له‌ی نایاب که‌وته‌ سه‌رووی مێژووی سه‌رفرازی گه‌ل کوردستان ، چونکه سه‌ره‌ڕای ئه‌نجامه‌که‌ی که کورد به به‌ڵێ ده‌نگی به چاره‌نووسی خۆیدا له ڕووی پاکیی وبێ گه‌ردیه‌وه‌ به شایسته‌ترین پرۆسه‌ له مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین ناوزه‌ند کرا ، له‌ملاشه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی ئه‌وان که له ۱۲\٥\۲۰۱۸ به‌ڕێوه‌چوو ناشیرینترین هه‌ڵبژاردنبووه‌ ، پرۆسه‌که‌ی گه‌یانده‌ حاڵه‌تێک که خه‌ڵک هیچیتر بڕوای نه به بنکه‌ و نه به سندووقی ده‌نگدان نه‌بێت

عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.