چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ یا سبه‌ینێ ئه‌مریكا به هێزی سه‌ربازی گۆرزی كوشنده له ئێران بوه‌شێنێت و سیسته‌می سیاسی و ده‌سه‌ڵاتی ئێران بگۆڕێت، چاوه‌ڕوانییه‌كی دوور له راستی و پووچه، چونكه ئه‌مریكا به هیچ شێوه‌یه‌ك نایه‌وێت ئه‌زموونی ساڵانی 90 و 91ی كه‌نداو دووباره بكاته‌وه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت له به‌رامبه‌ر ئێران و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران بیكات له دوو ستراتیژی و فۆرمۆلی جیاجیا پێكهاتووه كه هه‌ر ستراتیژیه‌ت و فۆرمۆلێكیش چه‌ند قۆناخی تایبه‌تی هه‌یه.
یه‌كه‌م ستراتیژی، ستراتیژیه‌تی بریندار بكه و وازی لێ بێنه. ئه‌م ستراتیژیه‌ته كه به تیوه‌ری كۆڵێن پاوهڵیش ناسراوه، ساڵی 1991 له كه‌نداو له به‌رامبه‌ر رژیمی ئه‌و كاته‌ی عێراق به‌كار هێنرا. ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ به دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و ستراتیژیه‌ته چه‌ند ئامانج و مه‌به‌ستی زۆر گرنگی هه‌یه. ئه‌و ئامانج و مه‌به‌ستانه‌یش به پێچه‌وانه‌ی پراتیزه كردنی پلانه‌كه‌ی 1991 له دژی به‌عس و سه‌دام، به شێوه‌ی سه‌ربازی نابێت به‌ڵكو به شێوه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت. سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێ و بازنه فراوان له‌سه‌ر ئێران، سزادانی ئه‌و كۆمپانیا ده‌ره‌كییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵوێری بازرگانی ده‌كه‌ن، شوێنی به‌كار هێنانی رێبازی سه‌ربازی ده‌گرنه‌وه. چونكه ئه‌مریكا به سه‌پاندنی گه‌مارۆی زیاتر له‌سه‌ر ئێران، چه‌ند ئامانج ده‌پێكێت كه گرنگه‌كانیان بریتین له بێ نرخ كردنی دراوی ئێرانی، داڕمانی ئابووری ئێران، به‌رزتر كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری و گرانی. به پێكانی ئه‌م ئامانجانه، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت پێكهاته ئهنیكی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی نێو خۆدی ئێران، له دژی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌می سیاسی ئێران به‌كار بهێنێت. چونكه تێكدانی باری ئابووری ئێران وا له دانیشتوانی ئه‌و وڵاته ده‌كات كه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌گه‌ر ئۆرگانیزه كرا‌و و رێكخراویش نه‌بێت، ده‌ست به جووڵه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی بكات. له حاڵه‌تێكی له‌مجۆره‌دا ئه‌مریكا له به‌رامبه‌ر رژیمی ئێران ستراتیژیه‌تی دووه‌می خۆی به‌كار ده‌هێنێت كه تۆزێك نزیكی ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌یه كه له لیبا له به‌رامبه‌ر معه‌مه‌ر قه‌زافی به‌كاری هێنا. ئه‌مریكا له ئێستاوه بنه‌ما و بنچینه‌كانی جێبه‌جێ كردنی ستراتیژیه‌تی دووه‌میشی له دژی ئێران ئاماده كردووه.
سه‌پاندنی سزای ئابووری به‌سه‌ر بانكی ناوه‌ندی، سوپای پاسداران به هه‌موو باڵه‌كانییه‌وه، سزادانی ئه‌و كۆمپانیه بیانیانه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئاڵوێری بارزگانی ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها ناچار كردنی گه‌وره كۆمپانیاكانی وه‌كو تۆتال، برتیش پترۆلیوم بۆ كێشانه‌وه له ئیران راگرتنی پڕۆژه‌كانیان له كرتی وزه‌ی ئێرانی‌دا و ناچار كردنی كۆمپانیای بۆئینگ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی رێككه‌وتنه ته‌كنۆلۆژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران، كه هه‌موویان دوای كێشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه، گۆرزی زۆر كوشنده‌ن كه له سیسته‌می ئابووری و پشتیوانی دراوی ئێران دراون. ئه‌م گۆرزانه نه‌ته‌نیا ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان و بێكاری له ئێران هاوكات ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێران، به تایبه‌تی له وڵاتانی وه‌كو عێراق، سووریا و لوبنان، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران رووبه‌رووی گوشاری ئابووری زیاتر ببنه‌وه. ئه‌م گوشاره ئابوورییانه‌ی له وڵاته ده‌ره‌كییه‌كاندا رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی ده‌بنه‌وه، كاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر گوزه‌رانی دانیشتوانی ئێران، بازاڕی ئێران و سیسته‌می ئابووری ئێران ده‌بێت.
ئه‌مریكا به‌م پلانه و به‌رنامه‌یه‌ی خۆی ده‌یه‌وێـت یه‌كه‌م جار ئابووری ئێران بریندار بكات و وا له ئابووری ئێران و دراوی ئێرانی بكات كه له بورسه‌ی جیهانیدا بێ ئیعتیباری بكات تا هیچ جۆره وڵات یا هیچ جۆره كۆمپانیایه‌كی جیهان له خۆیدا نه‌بینێت كه ئاڵوێری بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا بكات. ئه‌مه‌یش زه‌مینه خۆشكه‌ره بۆ گۆشه‌گیر كردن و په‌راوێز خستنی ئێران. ئێران كه ئابوورییه‌كه‌ی بی ئیعیتبار كرا و بۆ خۆیشی گوشه‌گیر و په‌راوێز خرا، جێ ده‌ستی له وڵاتانی ده‌ره‌كیش ته‌سك ده‌بێته‌وه و توانای جووڵه كردنی سیاسی و سه‌ربازی له وڵاتانی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی عێراق، سووریا و لوبنان نامێنێت، كه ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له ئامانجه گرنگه‌كانی ئه‌مریكا له په‌یڕه‌و كردنی ستراتیژیه‌ت و پلانی یه‌كه‌می خۆی له دژی ئێران.
ئه‌مریكا تا 10 ساڵی دیكه له نێو خاك و سنووره‌كانی ئێران‌دا هێزی سه‌ربازی له دژی ئێران به‌كار ناهێنێت به‌ڵكو، ته‌نیا له رێگه‌ی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه شه‌ڕی ئێران ده‌كات. به‌ڵام له وڵاتانی ده‌ره‌كی به تایبه‌تی عێراق، سووریا و لوبنان پێ ده‌چێت كه ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی گۆرزی سه‌ربازیش له ئێران بوه‌شێنن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه رۆژانه ئیسرائیل و له سووریا پێگه و ناوه‌نده سه‌ربازییه‌كانی ئێران بۆردمان ده‌كات.
دوای سه‌رخستنی پلانی و ستراتیژیه‌تی یه‌كه‌م له دژی ئێران، ئه‌مریكا ستراتیژییه‌ت و پلانی دووه‌می خۆی له دژی ئێران به‌كار ده‌هێنێـت و رێبازێك وه‌كو ئه‌وه‌ی له لیبیا به‌كار هێنرا له دژی ئێران به‌كار ده‌هێنرێـت. سه‌ره‌تای ئه‌م رێبازه بریتییه له ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كانی گرووپ و پێكهاته ئه‌تنیكییه‌كانی ئێران له دژی ده‌سه‌ڵات و رژیمی ئێران، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی خۆپیشاندانه‌كان له سێ به‌ره‌ی جیاجیا( به‌لووچ، ئازه‌ری و كورد) ده‌سه‌ڵاتی ئێرانیش له دژی ئه‌و خۆپیشاندانانه هێز به‌كار ده‌هێنێت و هه‌وڵی سه‌ركوت كردنیان ده‌دات، به‌ڵام وه‌كو چۆن له لیبیا رێگه به رژیمه‌كه‌ی قه‌زافی نه‌درا كه بتوانێت به ته‌واوه‌تی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان و بزۆتنه‌وه چه‌كدارییه‌كه‌ی خۆی سه‌ركوت بكات، ئه‌وا به‌مجۆره‌یش هێزه جیهانییه‌كان به تایبه‌تی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی رێگه به رژیمی ئێران ناده‌ن شتێكی وا بكات و یا خۆیان راسته‌وخۆ ده‌ستوه‌ردانی له دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و وه‌كو چۆن ناتۆ له میلۆسوڤیچ و قه‌زافیدا ئه‌وایش له ئێران ده‌دات یا خۆی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری ئێرانی كه له كورد، به‌لووچ، سهلتهنهتخوازهكان، ئازه‌رییه‌كان، پان ئێرانیسته‌كان و موجاهێدی خه‌ڵق پێكهاتووه، ده‌خاته گه‌ڕ و له رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه شه‌ڕی ئێران ده‌كات. ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ئه‌م پلانه له دژی ئێران به‌كار بهێنێـت ئه‌وا ئه‌و وڵاته‌یش وه‌كو سووریا تووشی شه‌ڕێكی درێژخایه‌نی ناوخۆیی ده‌كات و ئه‌وجا بۆ خۆی ده‌ستوه‌ردانی له دۆخه‌كه‌دا ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌م پلانه‌ی به‌كار نه‌هێنێت و ته‌نیا پشت به خۆپیشاندانی پێكهاته ئه‌تنیكییه‌كان ببه‌ستێت، ئه‌وا ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌گه‌ڵ په‌ره سه‌ندنی خۆپیشاندانه ئه‌تنیكییه‌كان، خۆیان راسته‌وخۆ له رێگه‌ی ناتۆ یا هه‌ر جۆره هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی نوێ كه ره‌نگه له دژی ئێران دایبمه‌زرێنن، ده‌ستوه‌ردانی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن و له كۆتایشدا رژیم وده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێران ده‌گۆڕن.