Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:54

هه‌ڵبژاردنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى عێراق

ئەمجارەكێشەیەكی گەورە لەسەر دەسەڵاتە گرنگەكانی حكومەت بەتایبەتیش لەسەر سەرۆك وەزیران دروست دەكات
100%

هەڵبژاردن لەولاَتانی دواكەوتوو تەنیا سیناریۆیەكە بۆ وەرگرتنی دەسەڵات لەلایەن زۆرینەیەكی بەهێز و هیچی دی، لەسەرەتای یەكەم هەڵبژاردنی عێراق دیسان نووسیم ئەمەریكا هەڵە دەكات ئەگەر بەڕاستی بێت،عێراقییەكانیش هەڵە دەكەن ئەگەر پێیان وابێت بە هەڵبژاردن دەتوانن ئاسەواری دیكتاتۆرییەت دەسڕنەوە و وڵاتیش دەكەن بە دیموكراسی 

هەموومان دەزانین دیموكراسییەت پرۆسەیەكی دورودرێژە و پەیوەستە بە دروستكردنی كلتوری دیموكراسی، ئێستا عێراق وا بۆ جاری چوارەمە هەڵبژاردن ساز دەكات،بەڵام خول لە دوای خول دۆخی سیاسی و ئابوری و ئەمنی و كۆمەڵایەتی خراپ و خراپتر دەبێت، لەجیهاندا دیموكراسییەت خۆی چاودێرە بەسەر پرۆسەی بەڕێوەچوونی حوكم ،بەڵام لەوڵاتانی دواكەوتوو دیموكراسییەت خۆی پێویستی بە چاودێرییەكی بەهێز هەیە

 لە دوو هەڵبژاردنی سەرەتا كە ئەمەریكییەكان باڵادەست و چاودێربوون دۆخەكە هەندێك باشتر بوو،كە ئەوان ڕۆیشتن، ئیتر هەڵبژاردن دۆخە ڕاستەقینەكەی وڵاتەكەی وەرگرتەوە،تەنیا بوو بە سیناریۆیەك بوو بۆ شەرعییەتدان بە زۆرینەی بەهێز و دیكتاتۆرییەتی زۆرینە بۆ تایفەی شیعە و تەوافوق و مافی لایەنەكانی دیكەیان ژێرپێ خست.
هەنوكەش سیناریۆی هەڵبژاردنێكی دیكەیە ، من وای دەبینم ئەمجارەیان نەك هەر زاڵبوونی تایەفەیەك بەڵكو لەنێو هەمان تایفەش جۆرەها ئەجێندا هەیە و ئەمەش ئەمجارەكێشەیەكی گەورە لەسەر دەسەڵاتە گرنگەكانی حكومەت بەتایبەتیش لەسەر سەرۆك وەزیران دروست دەكات،هەر لەنێو ئەم تایفەدا دەیان گروپی سەربازی و چەكداریی میلیشیای لەیاسابەدەر هەیە و بڕیار لە حكومەتی عێراق وەرناگرن،لە دۆخێكی وەهادالەوەناچێت كۆتاییەكەی خێر بێت.

عێراق

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.