سه‌ره‌تا که‌س نکۆڵی له‌وه ناکات به‌وه‌ی مامۆستا گرینگ‌ترین ئه‌رک له نێو کۆمه‌ڵگادا به‌ڕێوه ده‌بات و چین وتوێژێکی گرینگه له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا ، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایکردووه ڕێزێکی تایبه‌تی هه‌بێت ، ماف وه‌رگرتن به‌ر له‌وه‌ی که‌سێک هه‌وڵت بۆ بدا پێوویسته ئه‌و که‌سه‌یه بۆ خۆی فه‌راهمی بکات ، جالێره‌دا گردبوونه‌وه و خۆنیشاندان مافێکی ڕه‌وای هه‌موو چین وتوێژهکانه که بتوانرێت داوای مافی خۆت بکه‌یت ، به‌و مه‌رجه‌ی که‌سێکی دیکه نه‌بێته ده‌مڕاست بۆ وه‌رگرتنی مافه‌کانت ..
به‌مه‌به‌ستی داواکردنی ماف مامۆستا و هه‌ندێک چین وتوێژی تر هه‌ستان به سازدانی گردبوونه‌وه‌یه‌ک که وه‌ک ئاماژه پێکرا مافێکه و پێوویسته به شانازییه‌وه لێی بڕوانین ،چونکه کوردستان گه‌لێکه به لێبوورده‌یی و پێشکه‌وتنخواز ناسراوه وئه‌گه‌ر چی قه‌واره‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆی نه‌بووه ،به‌ڵام له ناوچه‌که دا پێشڕه‌وی ناساندنی پرێنسیپه‌کانی دیمۆکراتی و مافه‌کانی مرۆڤ بووه ، به‌مه‌ش تووانیوێتی ببێته نموویه‌کی زیندوو بۆ ناوچه‌که و جیهان ..
له‌م ساڵانه‌ی دوایی مخابن له کوردستان زۆر حاڵه‌تی نامۆ تێکه‌ڵ به پرێنسیپه‌کانی دیمۆکراتی کران ، له‌وانه ده‌ستێوه‌ردانی لایه‌نه‌کان و قۆزتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه و خۆنیشاندانه‌کان بۆ مه‌رامی که‌سی و حزبی وه‌ک ئه‌وه‌ی له ڕابردوو و تا ئێستا ده‌یبینین هه‌ندێک لایه‌نی بێ سیسته‌م و مۆڕاڵی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه چ بۆ تێکدان یا بۆ به‌رپابوونی تووندووتیژی زیاتر له کوردستان تاوه‌کو ڕهوشکه به‌ره‌و ئاقارێک بڕوات و دواتر له کۆنتڕۆڵ ده‌ربچێت ، لێره‌دا جگه له هه‌ندێک به‌رژه‌وه‌ندخواز و داگیرکه‌رانی کوردستان که‌سی دیکه سوود مه‌ند نابێت ، چوونی لایه‌نه‌کان بۆ نێو خۆنیشاندان وگردبوونهوهکان و قۆزتنه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت به تایبه‌ت که‌سانی به‌ناو مامۆستای ئاینی بۆ نێو گردبوونه‌وه‌کان هه‌نگاوێکه بۆ تێکدانی ئارامی که ئه‌مه‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ک ڕێگه‌پێدراو نیه له‌و کوردستانه‌ی که هه‌میشه و له خراپترین ڕه‌وشدا ڕووی له ئارامی کردووه ، لێره‌دا ده‌بێت و پێوویسته حاڵه‌تی نائاسایی به یاسا و سیسته‌مه‌کانی کۆمه‌ڵگای شارستانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کرێت.