Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:06

درێژترین ماوەی جنێودان لە مێژووی بەشەرییەت .!!

تاکە شتێک لەم چەند ساڵە خەڵکی باش فێری بوون جنێو دانە
سامان ستار
#7
100%

گەر دوو سەد ساڵی تر مێژوو نوسێک مێژووی ئەو کوردەی باشور بنوسێتەوە و بپرسێت کورد بۆ قەیرانەکانی سەرەتای سەدەی بیست و یەک چیان کردووە ؟

وەڵامەکە ئەوەیە، هەر خەریکی جێودان بوون. !! پانزە سالە خەڵکی تەنیا جنێو دەدات و بۆڵە بۆڵ دەکات، بەڵام ئەم نۆ ساڵە جنێو دانەکە خەستتر بۆتەوە، چونکە سیاسیەکانیش فێری جنێودان بوون !! جا هەر سیاسی ؟ وای لێهاتوت دەوڵەت جنێو دەیبات بەڕێوە، حیزب جنێو دەیبات بەڕێوە، ئۆپۆزسیون جنێو دەیبات بەڕێوە،ئەم تاعونە تەنانت نوسەر و ڕۆژنامەنوس و ڕۆشنبیرانیشی گرتۆتەوە !! هەر ئەوەندەش نیە . وای لێهاتووە شاعیر و ڕۆشنبیران بە شعر و فەلسەفە جنێو دەدەن !!

تاکە شتێک لەم چەند ساڵە خەڵکی باش فێری بوون جنێو دانە !! لە سەعات شەشی بەیانییەوە تا خۆر لە هەموو شار ئاوا دەبێ خەڵکی بەس جنێو دەدات . هەر دوو کەست بینی وەستاون بزانە خەریکی جنێودانن بە حیزبێک یا بەر پرسێک یا حکومەت یان سیاسیەک یا دەوڵەمەندێک یا شاعیر و ئەکتەرێک و ژنێک.!! خەڵکی ئەگەر هیچیان دەست نەکەوێ جنێوی پێ بدەن بۆخۆشی جنێو بەیەکتری دەدەن .! خەڵکانی زۆر موئەدەب و بە ئەسڵ و فەسلیش کە ئەخلاقیان ڕێگایان نادات جنێو بە بەرامبەریان بدەن، ئەوان جنێو بەخۆیان دەدەن.! دیارە کوردی باشور بەتەمایە درێژترین ماوەی جنێودان لە مێژووی بەشەریەت تۆمار بکات.!!

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.