Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 08:49

گرێدانەوە بە ئاسایشی جیهانی

کوردستان وەک ناوچەیەکی دانەبراو لە جیهان پێگەیەکە دەبێ حیسابی لەسەر بکرێ
100%

 بۆ ئەوەی کورد سەرکوت بکرێ و سیاسەتی لە بەین بردن دژی پیادە بکرێ، دەیانووت کورد مەترسیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، ئەم مەترسیە بوونە، چەکی رەوایی دەستی ئەو دەوڵەتانە بوون کە کوردستانیان بە سەردا بەش کراوە و دەوڵەتانی گەورەی چەک دروستکەریش پشتیوانیان بوون لە روویی پڕ چەک کردن و خۆ بێدەنگ کردن بۆ لە ناو بردنی کورد و شۆرشەکانی. چەند ساڵێکە کورد لە ئاستی باڵا لە کۆربەندیی ساڵانەی ئاسایشی جیهانی لە میوشنی ئەڵمانیا بە شاندیک بەشدارە، ئەم ساڵیش دوایی نەهامەتیەکانی دوایی شانزەی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو، کە گرەو لە سەر تێک و پێکدانی دەسکەوتەکانی کوردستان کرابوو، دەوڵەتانی ناوچەیی بە سپۆنسەریی دەوڵەتی بەریتانیا لە چوارچێوەی پیلانێکی سیاسی وسەربازیی، ئابووریی بۆ ئەو ئامانجە رێککەوتبوون و هەنگاویی عەمەلیشیان بۆ هەڵگرت، وەلێ لە نیوەدا بە چەند جولەیەکی سیاسی و سەربازیی پیلانی نەیار پەک خراو و لە سنورێک راگیرا. مەترسیەکانی سەر کوردستان گەورە بوون، کە هێشتا تارمایی ئەو مەترسیانە هەر ماوون، نیگەرانی خەڵکیش هێشتا ماوە بروێتەوە.

بەشداریی ئەم جارەی شاندیی باڵایی کورستان بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی کوردستان بەشێکە لەو هەوڵانە بۆ گرێدانەوەی ئاسایشی کوردستان بە ئاسایشی جیهانەوە، کە کوردستان وەک ناوچەیەکی دانەبراو لە جیهان پێگەیەکە دەبێ حیسابی لەسەر بکرێ، ئەم پێگەیە لە روویی جیپۆلۆتیکی ئاسایشەوە بۆ کوردستان گرنگە کە سەقامگیریی کوردستان، وەک قەوارەیەکی خۆبەرێوەبەری سیاسی مانەوەی و بەهێز بوونی دەبێتە هۆکارێک بۆ سەقامگیریی ناوچەکە. بوونی کورد لەو جۆرە کۆربەندە جیهانیانە، گرنگ و بە بایەخە، لەگەڵ ئەوەشدا لە پەرواوێزیی ئەو کۆربەندە دیدارگەلێکی گرنگی سیاسی و ئابووریی ئەنجام ئەدرێ بە سوودیی دوڵەتان، کە نێچیرڤان بارزانی لەوەشدا رۆڵی کوردستانی بەرجەستە کردوە و پێگەی کوردستانی بە بەهێزیی هێشتوەتەوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.