Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 06:25

بەشداری ئەندازیاری ئارامی کوردستان و ئەندازیاری ئاوەدانی لە کۆنگرەی ئاسایشی جیهان رۆژێکی مێژووییە

هەنگاوێكە بەرەو سەربەخۆیی
100%

كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی كەلەمیونشن بەڕێوەدەچێت یەكێكە لەو كۆنفرا نسە جیهانییانەی تایبەت بەئاسایشی جیهان كە گرنگیەكەی زۆری لەسەر ئاستی چەسپاندنی ئاشتی لەجیهاندا هەیە، چونكە ڕێژەیەكی زۆر لە سەركردە سیاسیەكانی جیهان بەشداری تێدا دەكەن و ئەوەی جێگەی سەربەرزییە بۆ ئێمەی گەلی كوردستان ئەمساڵ ئەندازیاری ئاشتی وئارامی هەرێمی كوردستان راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش ڕیزدار مەسرور بارزانی و ئەندازیاری ئاوەندانكردنەوە رێزدار( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەشداری تێدا دەكەن.

ئەوەی گرنگە جێگەی سەرنجی هەمووانە رۆژی (16-2-2018)  پەنجاو چوارەمین كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لەوڵاتی ئەڵمانیا بە گوتاری ئۆرسۆلۆڤۆن دێرلاین، وەزیری بەرگریی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد، شایەنی باسە كۆنفرانسەكە بە بەشداری نزیكەی 600 سەرۆك، سەركردە، سیاسەتڤان، پەرلەمانتار و وەزیر بەرێوە دەچێت، بەبانگهێشتى فەرمیش هەریەك لە ئەندازیاری ئارامی و ئاسایشی كوردستان و ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوە بەشداری دەكەن ، ئەوەی گرنگە كاتێك كەزۆربەی هەرەزۆری سیاسەتمەداری جیهانی لەم كۆنفرانسەدا بەشداری دەكەن، لەنێویشیاندا سەرۆك وڵات، ٤٠ وەزیری بەرگریی وڵاتان، ٤٠ وەزیری دارایی و ژمارەیەك سەركردەی ناسراوی جیهان، بەشی هەرەزۆری سەركردە سیاسیەكانی جیهان بەتابیەتی سیاسەتمەدارانی وولاتانی ئەوروپی  دەست پێ بكات.

  ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان و رێزدار( نێچیرڤان بارزانی ) سەرۆكی حكومەتی هەرێم بە بانگهێشتێكی فەرمی بەشداریی كۆنگرەكە دەكەن ، ئەمەش خۆی لەخویدا هەنگاوێكی زۆر گرنگە كە دەبیتە هۆی دووبارە بنیادنانەوەی پەیوەندییە ستراتیژییەكانی نیوان هەرێمی كوردستان و زۆربەی وولاتانی جیهان ، چونكە سەرجەم ووڵاتانی جیهان لەو راستیە گەیشتوون كە ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان زۆر بەسەركەوتوانە توانی ئاسایشی و ئارامی هەرێمی كوردستان لەكاتی جەنگی داعشدا بپارێزرێت ، تەنانەت سەرجەم سیاسەتمەدارانی ئەوروپا هەرێمی كوردستانیان بەدورگەیەكی ئارامی ناو دەریایەك لەجەنگی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەسفدەكرد، واتا ئەوروپیەكان دەیانزانی كە هەرێمی كوردستان تاكە شوێنی ئارامە لەناوچەكەدا، ئەو كەشوهەوا ئارامەش كە هەرێمی كوردستان لەسایەیدا بۆتە لانكەی هەزاران ئاوارەو لێقەومانی شارەكانی دیكه‌ى ئێراق و ووڵاتی سووریا ، لەسایەی كاریزماو تواناو سەلیقەی ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، چونكە كەسایەتی سەركەوتووی ئەندازیاری ئارامی وایكرد كە كوردستان بەپارێزراوی بمێنێته‌وه‌  سەرەرای هەوڵی بەردەوامی گروپە تیرۆیستیەكان ، هێزەكانی ئاسایشی هەرێم زۆر سەركەوتوانە بەرەنگاری هەموو جۆرە پیلانێكی نەیارانی گەلی كوردستان بوونەوە، بۆیە تواناو سەركەوتوویی ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) یەكیكە لەو هۆكارانەی كەوادەكات زۆربەی سیاسەتمەدارانی جیهان و بەتایبەتی گەورە بەرپرسانی بواری ئاسایش بەگرنگیەوە لەكاتی كۆنگرەدا مامەلەی لەگەڵ بكەن.
 هەروەها بەشداری ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوە رێزدار (نیچیرڤان بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێم بۆ ئەوە دەگەڕیتەوە كە زۆربەی سیاسەتمەدارانی جیهان و ئابووریناسان جەخیتان لەسەر پێشكەوتنی ئابووری و گەشەپیدانی لایەنی مرۆیی لەهەرێمی كوردستان كردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان بەبەراورد بەگشت پارچەكانی دیكه‌ى ئیراق هەنگاوی زۆر گرنگی ناوە لەبواری گەشەپیدانی مرۆیی زۆر سەركەوتووبووە ، بێگومان لەم كۆنفرانسەشدا هەر دوو ئەندازیاری ئارامی و ئاسایش و ئەندازیاری ئاوەدانكردنەوە چەندین دیداری گرنگ لەگەڵ سەرۆكی ووڵاتان و وەزیری بەرگری و وەزیری دارایی و پەرلەمانتارانی ووڵاتی جیهان بەتایبەتی ووڵاتانی ئەندامی یەكیتی ئەوروپا ئەنجام دەدەن.
سەقامگیری ئاسایشی هەرێمی كوردستان نموونەیەكی مێژووییە لەناوچەكەدا
بێگومان ئەگەر كەمێك ووردبینەوە لەدوای ساڵانی 2012 و كاتێك شەپۆلی جەنگ و ماڵویرانی سووریاو تەواوی خاكی ئێراق و تەنانەت بەشێكی خاكی تووركیا و رۆژهەڵاتی كوردستانیشی لەئێران گرتەوە ، هەرێمی كوردستان وەك دورگەیەك لەناو دەریایەك لە ئاگر دەبنیدرا، بەلام ئەم دورگەیە سەڕەرای پێگەو شوێنە جوگرافیەكەی و بوونی پیلانگێری زۆر لەلایەن نەیارانی كوردستانەوە بەحیكمەت و تواناو سەلیقەی ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش هەر بەئارامی مایەوە و تاكە دەرچەی گشت لێقەوماوان و پەناهەندەكان بوو.
بەشداری ئەمریكاو رووسیا
خاڵێكی تر كەزۆر گرنگە دەبێت هەڵوه‌ستەی لەسەر بكەین بەشداری هەردوو ووڵاتی ئەمریكاو رووسیایە لەسەر ئاستێكی باڵا لەم كۆنگرەیەدا وەك دەبنیین كە سەرجەم  سەركردەكانی جیهان بەگرنگەوە لەخولی ٥٤ی كۆنگرەی ئاسایشی جیهان دەروانن چونكە پێیانوایە كە كۆنگرەی ئاسایشی جیهان دەتوانێت پرسەكانی پەیوەندیی نێوان رووسیا و ئەمریكا، چەكی ناوەكیی كۆریای باكوور و كێشە و ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت چارەسەر بكات و كۆتایی بەزۆر گرفتی مەترسیدار بهێنیت.
هەروەها بانگهێشت نامەی فەرمی هەردوو ئەندازیاری ئارامی و ئاسایش و ئەندازیاری ئاوەدانكردەوە وادەكات كە هەرێمی كوردستان جارێكی دیكه‌ قۆناغێكی زۆر ستراتیژی ببڕێت و بتوانێت سەرلەنوێ توانای خۆی بنیادبنێتەوە، بەتایبەتی وەك دەزاندرێت زنجیرەیەك چاوپێكەوتن و دیدار لەنێوان ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان ڕێزدار ( مەسروور بارزانی) راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش لەگەڵ  ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك  وەزیرانی دەرەوە و بەرگریی وڵاتان ئەنجام بدرێت.


بەشداری ئەندازیاری ئارامی و ئاسایش و ئەندازیاری ئاوەدانی هەنگاوێكی گرنگە
ئەوەی گرنگە كۆنگرەی ئاسایشی جیهانی لە میونش دەبێتە خاڵێكی زۆر گرنگ و كاریگەری زۆر گەورەی لەسەر پێشكەوتنی ئاستی هەرێمی كوردستان لەم قۆناغەدا دەبێت و كاریگەری لەسەر گۆرانكاری سیاسەتی زۆربەی ووڵاتانی جیهان دەبێت و وەڵامێكی زۆر كاریگەر دەبێت بۆ نەیارانی گەلی كوردستان ، واتا بەشداری هەردوو ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی كوردستان، دەبیتە هەنگاوێكی زۆر گرنگ بۆبنیادنانى ستراتیژیەكی تایبەتمەند بۆ هەرێمی كوردستان لەهەموو روه‌كانەوە چونكە بەشداری ئه‌و دوولایه‌نه‌ى حكومه‌تى هه‌رێم ، وادەكات كە چاوییان بەژمارەیەكی زۆر لەسیاسەتمەدارانی پسپۆڕ لەبوارەكانی ئاسایش،پسپۆڕانی بواری سەربازی جیهانی بكەوێت ئەمەش هەنگاوێكی زۆرباشەو كاریگەری زۆرگرنگی لەسەر ئاستی ستراتیژی هەرێم دەبێت، ئەو راستیە دەسەلمێنیت كە یەكێتی ئەوروپا وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ مامەلە لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات، ئەوروپیەكان نایەنەوێت جارێكی تر متمانە بە حكومەتی بەغدا بكەن بەڵكوو مامەڵەی راستەوخۆ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكەن.


میونش"شارێكە دەكەوێتە هەرێمی "باڤاریا" لە ووڵاتی ئەڵمانیا، ئەم شارە بەسێیەم گەورە شاری ئەڵمانیا لەڕووی ڕووبەرەوە ئەژمار دەكرێت و یەك ملێون 330 هەزار و 440 كەس لەوشارەدا ژیان بەسەردەبەن و ڕووبەرەكەشی زیاترلە 310 كیلۆمەتر چوار گۆشەیە، بەهۆی بوونی كۆمەڵێك ناوەندی سرنج ڕاكێش و بەرنامەی ڕۆشنبیری و هونەری، وای كردووە كە ئەم شارە ببێتە چوارەم باشترین شاری دنیا بۆ ژیان و گوزەران، كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن گەورەترین و سەرەكیترین كۆنفڕانسە لەسەر ئاستی جیهان بۆ پرسی ئاسایش و ئارامی ئەنجام بدرێت، بۆ یەكەمجار لە ساڵی 1962لەلایەن ( ئیدوارد - هاینریش فن كلایست - ئیشمنتسین - گەورە ئەفسەری ناسراوی ئەڵمانییەوە بناغەكەی دانراوە، لەسەرەتادا ئەو كۆنفڕانسە، ناوی (كۆنفڕانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی) و پاشان (كۆنگرەی بەرگری ناسی) و دواجاریش (كۆنفڕانسی میونشن) بووە، یەكیك لەتایبەتمەندییەكانی ئەم كۆنفرانسە لەوەدایە هەمیشە هەنگاوی گرنگ لێرەوە دەستی پیكردووە تەنانەت لەكاتی جەنگی سارد دا زۆر لەبریارە گرنگەكانی جیهان لەم كۆنگریەوە دەستی پَیدەكرد ، هەروەها بەر لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراقدا لەم كۆنگرەیەدا باس لە داڕشتنی ئایندەی ئێراق كرابوو ، لەئێستاشدا ئەوەی زۆربەی چاودیرانی سیاسی جەختی لەسەر دەكەنەوە كۆنفڕانسەكە زۆر بەگرنگیەوە باس لە قەیرانەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەشەی تیرۆر دەكات و باس لەو دەولەتانە دەكرێت كەلەسەر ئەزری واقیع وەك عێراق، لوبنان، سووریا، یەمەن  لیبیا رووخاون ، بۆیە لەكۆتایدا بۆ ئێمە كورد زۆر گرنگە ئەمسالیش هەردوو ئەندازیاری ئاشتی و ئارامی هەریمی كوردستان  راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش ڕیزدار مەسرور بارزانی و ئەندازیاری ئاوەندانكردنەوە رێزدار نێچیرڤان بارزانی ) بەشداری تێدا دەكەن .

 

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.