Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:27

سەردانی بەرپرسانی ئەوروپا نامەیەکی گرنگی سیاسیە

عەبادی نەیتوانی هیچ هەنگاوێك بنێت
Nechirvan Barzani - Emmanuel Macron
100%

هەمیشە نەیارانی گەلی كوردستان هەموو ڕێگەیەكیان دژی حكومەتی هەرێمی كوردستان پەیرەوكردووە تەنانەت بەرپرسیانی عێراق بەئاشكرا ویستوویانە رێگری لەهەموو جۆرە پەیوەندیەكی دپۆماسی هەرێمی كوردستان گەمارۆ بدەن، تەنانەت كاتیك كە وەزیری بەرگری ئەلمانیا سەردانی هەریمی كوردستانی كرد، حەیدەر عەبادی هەموو هەولێكی ئەوەبوو كە وەزیری بەرگری ئەلمانیا سەردانی هەریمی كوردستان نەكات و پێی راگەیاند كەنابیت وەزیری بەرگری بەهیچ شێوەیەك سەردانی هەولێر بكات، بەلام وەزیری بەرگری ئەلمانیا بەهیچ شێوەیەك گوێی بەم هەرەشانەی عەبادی نەداو ئامادەنەبوو گوێ لەقسەكانی عەبادی بگرێت و سەردانی شاری هەولێری كرد .

عەبادی نەیتوانی هیچ هەنگاوێك بنێت

هەروەها كاتیك كە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە هەرێمی كوردستان و ئێراقیش ، حەیدەر عەبادی داوای لێكرد كەسەردانی هەریمی كوردستان نەكات و نەچێتە هەولێر بەلام وەزیری دەرەوەی فەرەنسا زۆر بەشێوەیەكی راشكانەوە بەعەبادی راگەیاند وتی :

بێگومان من سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەم ، دەچمە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) كۆدەبمەوە و دواتریش كۆنگرەی رۆژنامەنووسی ئەنجام دەدەین و چونكە ئامانجمە پەیوەندییەكانمان هەمیشە بەتووندوتۆلی لەگەل هەرێمی كوردستاندا بمینیتەوە بەغداش ناتوانیت هیچ جۆرە رێگرییەك بكات، ئەوەی شایەنی هەڵویستەكردنە

كاتیك كە سیاسەتمەدارانی یەكیتی ئەوروپا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن نامەیەكی كراوەییە برلە هیمایە بۆ هەموو جیهان كە یەكیتی ئەوروپا بەگرنگیەوە مامەلە لەگەل هەرێمی كوردستان دەكات، و دەیەوێت بەگرنگیەوە لە پرۆسەی سیاسی بروانێت چونكە ئەوروپیەكان هەمیشە بەهزرێكی لۆژیكانە دەیانەوێت مامەلەیەكی وورد لەگەل وولاتانی جیهان بكەن.

لەكەمترین كاتدا دوو بەرپرسی سیاسی گەورەی ئەوروپا سەردانی كوردستانیان كرد

ئەگەر كەمیك ووردبینەوە لەماوەی چلو هەشت سەعاتدا و لەیەك هەفتەدا دوو سیاسەتمەداری گرنگی ئەوروپی واتا دوو بەرپرسی سیاسی لەدوو وولاتی ئەوروپی كە كاریگەریەكی گرنگیان لەسەر پرۆسەی سیاسی وولاتەكانیان هەیە و دەتوانن كاریگەری گرنگ لەسەر بریاری وولاتەكانیان بكەن.

ئەگەر لەرووی سیاسیەوە ووردبینەوە تەماشای سەردانی وەزیری بەرگری ئەلمانیا و وەزیری دەرەوەی فەرنسا بكەین كە جیاوازی نیوانیان كەمترە لەچلوهەشت كاتژمێر نامەیەكی گرنگی سیاسیە بۆ هەریمی كوردستان چونكە ئەلمانیاو فەرەنسا سەرەڕای ئەوەی كە دوو ئەندامی كارای یەكیتی ئەوروپان كەزۆرترین كاریگەری سیاسیان لەسەر بریارەكانی ئەم دامەزراوەیە هەیە ،دوو دەوڵەتی ئەوروپین كە كاریگەری سیاسییان لەسەر بریارە چارەنووسازەكانی جیهان هەیەو دەتوانن لەهەر كاتیكدا بیانەویت بریارەكان بدەن و بەگرنیگەوە مامەلەیان لەگەل دەكرێت، هەروەها فەرەنساو ئەلمانیا هەردووكیان ئەندامی كارای وولاتە پیشەسازییە گەورەكانی جیهانن كە خۆی لەخۆیدا قورسایی زۆرییان لەسەر بریاری سیاسی و ئابووری لەسەرانسەری جیهان هەیە.

ئەم تەوژمە دپلۆماسیەی روو لەهەرێمی كوردستان دەكات هاوكاتە لەگەل هەولە دپلۆماسیەكانی سەرۆكی حكومەتی هەریمی كوردستان ڕێزدار ( نێچیرڤان بارزانی ) كەتوانی گەورەترین هەنگاوی دپلۆماسی بنیت ، زۆر سەركەوتوانە بەرەنگاری هەولەكانی نەیارانی گەلی كوردستان بۆوە.  

لەكۆتایدا گرنگە جەخت لەسەر ئەوە بكەینەوە كە گەلی كوردستان دۆست و هاوكاری زۆرە بەلام گرنگ ئەوەیە كە گەلی كوردستان یەك دەنگ بێت و پێكەوە هاوكاربین بۆ ئەوەی نەهیلین دوژمن بتوانیت زیانمان لێ بدات، چونكە پاراستنی یەكڕیزی سەرچاوەی سەركەوتنە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.