Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 05:41

ئەگەر پەکەکە ڕاست دەکات، شەڕ لە عەفرینە نەک شنگاڵ و قەندیل

لەڕێگای کەلک وەرگرتن لە کلتوری دژە پارتی کە دەمێکە کاری لەپێناو دەکرێت، بەتایبەت لە سلێمانی دەیەوێت سودمەندبێت، میدیاکانی ئەو سنورەشی خراوەتە خزمەت
یاد سرێشمه‌یى
#7
100%

 پارتی و پەکەکە، بەهۆی جیاوازی تێفکرینیان لە پرسی نەتەوەیی کورد لەهەستیارترین بەریەک کەوتنیان گەورەترین کاردانەوەو ڕووی دژبەیەکیان دەر دەکەوێت، پەکەکە هەنگاوە سیاسیەکانی کە پاڵپشتە بە ئایدۆلۆژیایەکی دوورە نەتەوەی لەبازاڕی سیاسی و نەتەوەیی پارتی کەمترین کڕیاری هەیە، لە بەرامبەردا قاڵبونەوەی پرسی نەتەوەی لەنێو نەهج و سیاسەتی پارتی بۆ پەکەکە کەمتر قبوڵکراوە هەر بۆیە لە ڕابردوودا بە ستراتیژ و ئێستاش لەڕێگای کەلک وەرگرتن لە کلتوری دژە پارتی کە دەمێکە کاری لەپێناو دەکرێت، بەتایبەت لە سلێمانی دەیەوێت سودمەندبێت، میدیاکانی ئەو سنورەشی خراوەتە خزمەت.

داگیرکاریەکەی تورکیا لە عەفرین ئەگەر بۆ حزبەکانی ڕۆژئاوا کوردستان پرسی دەسەڵات و ترسی بچوک بوونەوەی هەیبەتی سیاسیان بێت و قبوڵکراو نەبێت، بۆ پارتی لە چوارچێوەیەکی فراوانتر قبولکراو نیە، کە چوارچێوەی نەتەوەییە، بەڵام پەکەکە لە دەست پێکی شەڕی عەفرین بەهەموو هێزی سیاسی خۆی دەیەوێت وا وێنابکات کە پارتی هاوسۆزی خەلکی عەفرین نیە، بۆ وەڵانانی تەرکیزی سەر کۆدەنگی نەتەوەیمان کە داوای پارتی بووە.

هەروەها لەبری کردنەوەی بەرەیەکی دیکەی شەڕ دژ بە داگیر کاری تورکیا، دەیەوێت لە قەندیلەوە بەرەیەکی دیکەی ناکۆکی سیاسی دژ بەپارتی بکاتەوە، کەتەنها مەبەست لێی پازدانەبەسەر چوارچێوە سیاسیەکەی هەرێم کە پارتی سەرکردایەتی دەکات، بەبێ گوێدانە ئەمنیەت و بنەما یاساییەکانی، ئەگینا نە پشێویەکەی دێگەلە پێویست بوو، مادەم شەڕ لەعەفرینە نەهێزی پەکەکە لە شنگاڵ و قەندیڵ پێوییستە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.