Erbil 13°C سێشەممە 26 تشرینی دووەم 15:25

بزنەکە نانی شوان دەخوات

ئەزموونی پیلانەكەی كەركوكیش هاندەرێكی چەوری سوڵتان ئەفەندم بوو .
100%



ئەردۆغان دوای ئەوەی وەك ریفۆرمیستێكی میللی تام ئیسلامیی خۆی خستە قەیسەرییەكانی توركیا و بەهۆیەكی زۆر سادە سۆزی عاممەتی توركیای لەسەر حیسابی لووس بوونی نەتەوە پەرستەكان و كڵاوی ڕزیوی كەمالیستەكان و گەندەڵییە لەتام دەرچووەكرانی پێش و پێشتری خۆی، بۆخۆی بەدەستهێنا و كوردە داماوەكەی دەستی گورگە بۆرو سۆرەكان و شەكەتی گێچەڵەكانی.

 
 پەكەكە و وابەستە بە شێوە كلاسیكییەكەی ئایینیشی كۆمپلیت كرد بۆ گلۆپە ژەهراوییەكە ، هەیبەتێكی داهۆڵیانه‌ى بەدەستهێنا و بردنەوەی دوو خولی هەڵبژاردن، پتر سێبەرەكەی وەك خۆرەتاوی دەمەو عەسر درێژكردەوە و عەسری ئۆسمانیزمیشی خستەكەلكەلە.   

 
توركیا لە وڵاتێكی بەهەیبەت لەدەرەوەی خۆی ، بۆ گردێكی لمی بەردەم ڕەشەبای ئەمەریكا و ڕووسیا و ئێران داخورا، ئەو گوێی بەوە نەدا چونكە بەحیسابی خۆی گەلی خۆی لە پشتە و دەتوانێ پشت لە ڕۆژاوا بكات ، بە كەماڵی ئیسراحەت میسلی پاپیرە گەورەكانی دەمەو ئێواران پیاسەیەكی خەلیج ،هەزاران باری حوشتر لیرەی رەشادی بۆ دەقەبەر دەكات و گوزەرێكیش بە لیبیای دوای قەزافی و میسری مورسی ،ئەشهەدووی سەڵتەنەتی بۆ دەكەن.  

 
لەپڕێكدا كەوتەگومان و دوودڵی لە ڕەفیق دەربەكانی و پەنای بۆ شمشێرە خەوتووەكەی كۆشكی یەڵدز برد و تاروماری كردن . نەخێر سوڵتان هێشتا تینوە و ترسەكەشی هێندەی دی گەورەبووە، سیناریۆیەكی بۆ لەناوبردنی هەموو ئەوانە دروستكرد كە پشت و پەنای بوون ، بەڵام خۆی لێی ببوون بە دێوەزمەو پێی وابوو لرفی دەكەن.

ئینقیلابێكی كلاسیكی بۆ تاروماركردنی ئەوانیش دروستكرد، ئیتر توركیا پەڕوباڵكرا، لە توانای مرۆییەوە بیگرە تادەگاتە توانای سەربازیی و سیاسی و دپلۆماتی و تەكنیكی ودادوەری .   

 
هەنوكە سوڵتان پێویستی بە ڕاكێشانی دەنگی فاشتستەكانە، چونكە لە دوو خولی رابردوو بەهۆی تام ئیسلامی و ڕاكێشانی دەنگی كورد ئەوانی لە دەستدابوو، پێویستی بەجێبەجێكردنی پیتبەپیتی بڕیارەكانی مۆسكۆشە بۆ دانی ئەو باجەی كە لەبەرامبەر جورئەتكردنی خستنەخوارەوەی فڕۆكە رووسییەكە دەبێت بیدات،هەروەها سوڵتان دەشیهەوێت خۆی تاقی بكاتەوە بزانێت دوای گرتن و دەركردنی ئەو هەموو پلەدارە سەربازییە داخوا دەتوانێت شەڕێكی ئەوتۆ بكات هێرشی بۆ سەر عەفرین دەستپێكرد،ئەزموونی پیلانەكەی كەركوكیش هاندەرێكی چەوری سوڵتان ئەفەندم بوو .    
كورد بەداخەوە لە هەموو شوێنێك بووە بە مشكی موختەبەر، ئیتر سوڵتان ئەردۆغانیش ئەو تاقیكردنەوەی لەسەر كورد و سوپاكەی لە عەفرین دەستپێكردووە، بەهەموو حیسابێك ئەگەر ئەمەریكا و رووسیا فریای نەكەون بەدڵنیاییەوە دۆڕاوە.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.