Erbil 9°C شەممە 23 تشرینی دووەم 01:55

سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی بۆ ڤاتیکان،بۆ؟

بسمارک دەڵێت دبلۆماسیەت بەبێ چەک وەک مۆزیک ژەنینە بێ ئامێری مۆزیک
پیران ئه‌میر
#7
100%

دوای سەردانی بۆ ڤاتیکان و دیداری لەگەڵ پاپا،نێچیرڤان بارزانی تەوقی گەمارۆکانی بە یەکجاری شکاند،ئاخر وێڕای بچوکی ڕوبەرو کەمی دانیشتوانەکەی بەڵام ئەو وڵاتە خاوەن پێگەیەکی دیارو هێزێکی گەورەی دیبلۆماسی و نوێنەرایەتی گەورەترین ئایین دەکات کە ژمارەی شوێنکەوتوانی ۱۱٦٥۰۰۰۰۰۰ یەک ملیارو سەدو شەست و پێنج ملیۆن کەسە،لە ڕووی پێکهاتەوە تا ئێستا ڤاتیکان خاوەنی گەورەترین ڕێکخراوی تۆکمەیە لە جیهاندا،هاوکات لە ڕووی هێزی دیبلۆماسیشەوە ڤاتیکان لە پێشەنگی وڵاتانی جیهانە و نوێنەری پاپا پلەی سەفیری هەیە لەو وڵاتانی دەڕەوەو خاوەنی پارێزبەندی یاسایی و سیاسیەو نوێنەرایەتی لە ۱۷۹ وڵاتدا هەیە،گەرچی بسمارک دەڵێت دبلۆماسیەت بەبێ چەک وەک مۆزیک ژەنینە بێ ئامێری مۆزیک،بەڵام ئەوە بەو مانایە نایەت کە دبلۆماسیەتی ڤاتیکان بێ کاریگەریە،چونکە ڤاتیکان خاوەن دەسەڵاتی ڕۆحی و مەعنەویە کە لەم چەرخەدا لە چەک کاریگەرترە و هەر ئەوەش هێزی داوەتە پاپا کە هەرکات بیەوێت ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ سەرۆکی وڵاتان بکات و کاریگەریان لەسەر دادەنێت بۆ چارەسەر کردنی گرفتەکان.

بە ڕوانین لەو پێشەکیە کورتەو ئاگاداربون لە کاریگەری و ڕۆڵی پاپا لە سەر سیاسەتی دەرەوەی ووڵاتان و ناوەرۆکی دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکی حکوومەتی هەرێم کە باس لە پرسەکانی تیرۆر،دۆخی ئاوارەکان لە هەرێم،پەیوەندی ئاڵۆزی هەولێروبەغداد و ڕەوشی مەسیحیەکان کراوە،تێدەگەین ئەم دیدارو سەردانە جیاواز لە سەردانەکانی تر کاریگەرترەو لە ئایندەیەکی نزیکیش ئەنجامەکانی دەردەکەون.چونکە جگە پێگەو دەسەڵاتی پاپا هەمووان لە تواناو زمانی دیبلۆماسیەتی نێچیرڤان بارزانی دڵنیاین لەکاتی دیدارە گرنگەکاندا.

کوردستان

ڕیکلام

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.