خراپه ، هه‌ر ده‌بێ هه‌بێ له‌به‌ر پێویستیه‌ك ، كه سروشتی چاكه ده‌یخوازێ.
به‌رێز به‌رهه‌م ساڵح به كۆمه‌ڵێك ده‌سته‌واژه‌ی هه‌ژارانه حزبی دامه‌زراند له جیاتی هه‌ڤاڵ و هاوڕێ و هاوبیر و .... هاودید به‌كارده‌بات ، له‌جیاتی لق و مه‌ڵبه‌ند و مه‌كۆ ده‌ڤه‌ر ده‌بێژێ ، مه‌كته‌بی سیاسی ده‌كاته ئه‌نجوومه‌نی به‌رێوه‌بردن و ئه‌وی دیكه‌ش گشتی ناوناوه ، به‌ر له كۆنگره‌كه‌یان گوێم له رادیۆیه‌ك ده‌گرت له‌ناو سه‌یاره‌دا په‌یامنێره‌كه ده‌یگوت ئه‌مرۆ هاوپه‌یمانی له كۆنگرهكهیدا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌كات ، كه به‌رهه‌م ساڵح ده‌رده‌چێ ، هه‌ر واش بوو ، كه‌چی مه‌سئولی ئیعلامی هاوپه‌یمانی ره‌خنه‌ی دیموكراتیانه له به‌رێز مه‌لا به‌ختیار ده‌گرێ كه وتی ئه‌گه‌ر یه‌ك كورسی و 100 كورسی بهێنین هه‌ر یه‌كێتین و له ده‌سه‌ڵاتین .
به‌رێز نه‌وشیروان هه‌رچه‌ند شه‌رعیه‌تی شۆڕشگیڕی له پشت هه‌بوو خاوه‌نی چه‌ندین كتێبی میژوویی و سیاسی و رۆشنبیریش بوو ، هه‌یبه‌تی تۆقێنه‌ریشی هه‌بوو نیوه‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌كێتی له گه‌ڵدا بوو زۆر باشیش خۆی بۆ وه‌ها كارێك كه كردی حازرو ئاماده‌كردبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گۆڕینمان نه‌بینی ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ند خواز بوو كه زۆر به هونه‌رێكی به‌رزه‌وه توانی ئه‌و بهرژهوهندخوازییهی نه‌بینرێ تا له كۆتاییدا دیزاینی مهزارهكهیی و گیرفانی كورهكانیمان بینی ، كه‌چی به‌رێز به‌رهه‌م ساڵح 3 جار به ته‌سكیه بۆته سه‌ركردایه‌تی ، جوتێ گۆره‌وی بۆ پێشمه‌رگه‌یه‌ك نه‌ناردووه رۆژێك نا سه‌عاتێك پێشمه‌رگایه‌تی نه‌كردووه له ناو زیندا بووه كه تاقیكردنه‌وه‌ی كردووه و پێنجه‌م كه‌س له‌سه‌ر عێراق ده‌رچووه و ، له زیندانه‌وه بۆ زه‌ماله خوێندنی ته‌واو كردووه به‌م پاشخانه‌وه ئه‌و جورئه‌ته‌ی له كوێ هێناوه ؟
هاودید كه مانای دیكه‌شی هه‌یه به‌ڵام ماناكه‌ی لای هاوپه‌یمانان ئه‌وه‌یه كه هه‌ر كه‌سێك له هه‌ر ئایدۆلۆژییهكهوه یان هه‌ڵگری هه‌ر ئایدیایه‌ك بێت ده‌كارێ ببێته ئه‌ندام له هاوپه‌یمانیدا ،به مانای ئه‌گه‌ر موجاهید بیت یان كۆمۆنیستێكی سه‌رسه‌خت بیت یان نهتهوهخوازێكی تووند ، خۆ ده‌شبێ داعشێكی گه‌ڕاوه‌ش بیت ، ئه‌م هه‌موو هه‌ڵبه‌زوو دابه‌زه فكرییه كۆده‌كاته‌وه ، كه مه‌به‌ست له‌م قه‌ره‌باڵه‌غیه له‌ناو ئه‌م حیزبی هاوپه‌یمانییه ته‌نها كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه بۆ ده‌سكه‌وتنی كورسی ده‌سه‌ڵات نه‌ك خزمه‌ت ، به‌رێز به‌رهه‌م له‌م ڕێگه‌یه‌وه ده‌خوازێ به كردار نازناوی سه‌رۆك له پێش ناوی بێت ، كه ئه‌مه‌ش هه‌ر وه‌ك ره‌حمه‌تی كاك نه‌وشیروان چۆن له سه‌رتای دامه‌زراندنی گۆڕان كاری له‌سه‌ر هه‌ر تۆراوێك له حزبه‌كان و هه‌ر ناڕازییه‌ك له حزبه‌كان و هه‌ر مهغدورێك له‌ناو حزبدا كرد‌و یاری له‌سه‌ر داواكاری خه‌ڵك و سۆزی خه‌ڵكی كرد و به 24 كورسی په‌رله‌مانه‌وه نه‌یگۆڕی . ئه‌ی تۆ چیت پێده‌كرێ ؟ له كاتێكدا كه سیاسه‌تمه‌دارێكی هاوڕێكه‌ت كه بیه‌وێ مێژووی سه‌روه‌ریت باس بكات بڵێ له زیندانه‌وه بۆ زه‌ماله چوو .
له عێراق 250 حیزب ناویان له كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا تۆمار كردووه ، كوردستانیش هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه به‌ڵام له بیست و سی كه‌متر نییه ، ئه‌م زۆری حیزبانه ده‌لاله‌ت له دیموكراتخوازی نییه به‌قه‌د ئه‌وه‌ی ده‌لاله‌تی قووڵی بوغز و كینه و(ڕقه) له‌م وڵاته‌دا .
حزبه تازه‌كان له هه‌ناوی حیزبه‌كه‌ی پێشتر له‌دایك بووه، یه‌كیتی له پارتی ، گۆران له یه‌كێتی، هاوپه‌یمانیش ده‌یه‌وێ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له دید، هاودید بێنێته وجوود ، به مانای له بوغز‌و رقه‌وه به‌ره‌و كۆیله‌و سڕینه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرێ .
من وام بیستووه كه له‌كاتی شه‌ڕی ناوخۆ یان براكوژیدا ره‌حمه‌تی وتویه‌تی ( پارتی فیلێكی خه‌وتوو بوو ، ئێمه ئه‌وه‌نده ده‌رزی ئاژهنمان كرد تا خه‌به‌رمان كرده‌وه ) به‌ڵام ئێستا به حه‌قه‌ت پارتی فیلێكی به‌خه‌به‌ری نه‌ته‌وه‌خوازه ، ده‌كرێت تا راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراتی كوردستانی لێی كۆبینه‌وه‌و دواتر له سنوری ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆماندا با هه‌ر ماڵێك حزبێكی هه‌بێ .